❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بارودۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان، به شی سێ یه م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-08 11:22:14

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

بارودۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان، به شی سێ یه م

گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ دان  به‌وه‌ بنێین گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان هه‌یه،پاشان هه‌وڵ بدرێت شێوه‌وجۆری گه‌نده‌لییه‌که‌ دیاری بکرێت، ئینجا هه‌وڵبدرێت هۆکاره‌کانی دروست بوونی دیاریبکرێت، پاشان رێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆده‌ست نیشان بکڕێت، له‌هه‌رێمی کوردستان زۆربه‌ ئاشکرا له‌ هه‌ردوو که‌رتی تایبه‌تی وگشتی گه‌نده‌ڵی به‌دی ده‌کرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌رۆژانه‌ له‌میدیاکان که‌ڵ وپه‌ڵی به‌سه‌رچوویی که‌رتی تایبه‌ت ده‌بینین، له‌م لاو له‌و لا قسه‌وباسیش هه‌یه‌ له‌سه‌رکۆمپانیاکان له‌سه‌ر به‌رتیڵدان وله‌سه‌رخراپی کاڵاوخزمه‌تگوزاریه‌کان وکاروکرده‌وه‌کانیان،...هتد. هه‌روه‌ها له‌که‌رتی گشتیش زۆربه‌ ئاشکرا به‌دیارکه‌وتووه‌ له‌بوونی فه‌رمانبه‌ری زۆروبێکار له‌نه‌بوونی به‌رهه‌می دامه‌زراوه‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان و زانکۆکان.
له‌رووی جۆری گه‌نده‌ڵی یه‌کان که‌له‌کوردستان داهه‌ن ده‌کرێت بڵێین هه‌مووجۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی به‌رچاوده‌که‌وێت.
یاخود هه‌ست پێده‌کرێت، به‌ڵام بۆهه‌رجۆرێکیان رێژه‌ یه‌ك هه‌یه‌ یاخود جیاوازیان هه‌یه‌ له‌که‌رتێکی ئابووری بۆ که‌رتێکی تر‌ 
 
یاخود له‌ که‌رتی تایبه‌ت وکه‌رتی گشتی له‌راستیدا گه‌نده‌ڵی له‌ناکاو نارێكخراو زۆربه‌رچاو ده‌که‌وێت و هه‌ستی پێده‌کرێت وه‌ك خزم خزمانێ و ره‌شووه‌ به‌رتیل، به‌ڵام جۆری دووه‌م گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه‌یی به‌رێژه‌یه‌کی که‌متر هه‌یه‌ چونکه‌ ناتوانین به‌بێ زانیاری دروست په‌نجه‌ درێژ بکه‌ین وبلێن فڵانه‌ که‌رتی ئابووری گه‌نده‌ڵه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆرو فلانکه‌ که‌رت که‌متر گه‌نده‌ڵه‌،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ستی پێده‌کرێت
وه‌ك نزمی،ئاستی قوتابیانی زانکۆو په‌یمانگاکان وخراپی خزمه‌ت گوزاریی و ته‌ندروستی و....هتد. به‌ڵام گه‌نده‌ڵی رێکخراوه‌یی که‌ترسناکترین جۆری رێکخراوه‌یی که‌ترسناکترین جۆری گه‌نده‌ڵی یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌یه‌ که‌خۆی له‌هه‌ڵسوکه‌وت وئاکارو ره‌وشتی تاکه‌کاندا دیاره‌ گوێپێنه‌دان له‌ نه‌بوونی ئینتمایی نه‌ته‌وه‌یی وپیسکردنی شاره‌کان وبڵاوکردنه‌وه‌ی متمانه‌ به‌خۆنه‌ بوون،که‌ئه‌مه‌ش بۆمانه‌وه‌ی رۆشنبیری وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ خوره‌وشته‌یان له‌دلی خه‌لك دا چاندووه‌.
به‌ڵام هۆکاره‌کانی دروست بوونی گه‌نده‌ڵی ڵه‌ هه‌رێمی کوردستان  زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆلاوازی کێبرکێی سیاسی  نزمی گه‌شه‌ی ئابووری و لاوازی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و نه‌بوونی میکانزمێكی تایبه‌ت بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستان وه‌نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار،بوونی سه‌رگه‌ردانێکی زۆرله‌ که‌رتی گشتی ونه‌بوونی یاخود په‌یره‌ونه‌کردنی سیسته‌مێکی ئابووری ژیرانه‌ واقعیانه‌ که‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ  قۆناغه‌کانی ژیانی کورد.


به‌ڵام چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا پێویست به‌کارکردن ده‌کات له‌ زۆر رووه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامی کۆمه‌لێك هۆکاری سیاسی و ئابووری و دامه‌زراوه‌ییه‌...
آ- له‌رووی چاکسازی کارگێری وسیاسی: ئه‌م چاره‌سه‌رکردنه‌ جه‌خت له‌سه‌ر دارشتنی یاسای روون ودیارئاشکرا ورێکخستنی کارگێری پێشکه‌وت وئه‌مه‌ جگه‌له‌ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ومیکانیزمی جێبه‌ جێکردن وچاودێری ئاست به‌رزو به‌توانا پشت به‌ستووبه‌ کارگێریه‌کی سیاسی به‌ هێزبۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌نده‌ڵکارو گه‌نده‌ڵچییه‌کان سزابدات و سنووریان بۆدابنێت و ناچاریان بکات پاشه‌کشێ بکه‌ن.
ب- له‌ رووی فراوان کردنی رووبه‌ری دیموکراتی ولێپرسینه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش فراوانکردن ودامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌کان وده‌سته‌کانی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌ڵایه‌ن په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و دامه‌زراوه‌یی چاودێری ودامه‌زراوه‌یی کۆمه‌ڵگه‌یی مه‌ده‌نی ، بۆشه‌فاف کردنی به‌ڵێن نانه‌ نێوده‌وڵه‌ تییه‌کان ورێکه‌وتنه‌ کان وبه‌کرێ دان .
ج- لایه‌نی راگه‌یاندن،پێویسته‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن جه‌خت بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رشه‌فاف کردنی کاری وه‌زاره‌ته‌کان ودامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان ودروستکردنی هۆشیاری له‌لایی خه‌ڵك ورێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌یای  مه‌ده‌نی له‌باره‌ی بریاردان ودارشتنی بریاری سیاسی به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانیان، به‌ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی.
د- چاکسازی له‌پێکهاته‌ی کرێ وموچه‌ ، زۆرپێویسته‌ مووچه‌و کرێی فه‌رمانبه‌رانی که‌رتی گشتی هاوشێوه‌ی مووچه‌ و کرێی که‌رتی تایبه‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی میری هه‌ست به‌ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ بکه‌ن وخۆیان بپارێزن له‌ ره‌شووه‌و به‌رتیل وه‌رگرتن و خۆدزینه‌وه‌ له‌ کارکردن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-08 14:43:53

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: بارودۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان، به شی سێ یه م

دەستت خۆش بێ 42

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-08 15:07:55

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

Re: بارودۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان، به شی سێ یه م

زۆر سوپاس به قوربان 42

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net