❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جيرؤكى منداله 5 سالانه كه !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-07-23 10:24:37

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
WindowsSafari

جيرؤكى منداله 5 سالانه كه !

پیره‌مێردێكی لاواز و بێ‌ تاقه‌ت بڕیاری دا له‌ گه‌ڵ كور و بووك و كوڕه‌زا 5 ساڵه‌كه‌یدا بژی. پیره‌مێرده‌كه‌ هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی و چاوه‌كانی كز بووبوو و هه‌نگاوه‌كانیشی خوار و له‌رزۆك بوو.

ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ هه‌موو ئێواره‌یه‌ك بۆ خواردنی نانی ئێواره‌ له‌ ده‌وری مێزی نان خواردن كۆ ده‌بوونه‌وه‌ به‌ڵام ده‌سته‌ له‌رزۆكه‌كان و چاوه‌ كزه‌كانی پیره‌مێرده‌كه‌ نان خواردنی بۆ زه‌حمه‌ت كردبوو. نۆكه‌كان له‌ ناو كه‌وچكه‌كه‌یه‌وه‌ خولیان ده‌خوارد و ده‌كوتنه‌ خواره‌وه‌ و كاتێكیش ده‌ستی ده‌دایه‌ په‌رداخه‌كه‌، شیره‌كه‌ ده‌رژایه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌.
كوڕ و بووكه‌كه‌ی له‌م شتانه‌ بێزار بوون.

كوڕه‌كه‌ ووتی: ئه‌بێت بیرێك بۆ باوكم بكه‌ینه‌وه‌.وه‌كوو پێویست رچانی چێشت و شیر و ده‌نگه‌ ده‌نگی كاتی نان خواردنه‌كه‌یمان ته‌حه‌مول كردووه‌. كوڕ و بووك هه‌ستان و له‌ سووچیێكی ماڵه‌كه‌دا مێزێكی بچووكیان دانا و له‌ سه‌ر ئه‌و مێزه‌ پیره‌مێرده‌كه‌ به‌ ته‌نیا نانی ده‌خوارد له‌ كاتێكدا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه‌ له‌ سه‌ر مێزی نان خواردن به‌ خۆشی و پێكه‌وه‌ نانیان ده‌خوارد و له‌وه‌وه‌ كه‌ پیره‌مێرده‌كه‌ یه‌ك دوو قاپی شووشه‌ی شكاندبوو قاپێكیان له‌ دار بۆ دروست كردبوو و تیایدا چێشتیان پێده‌دا.

جارجار ئه‌وان له‌ كاتی نان خواردندا سه‌رنجی پیره‌مێرده‌كه‌یان ده‌دا و ده‌یانبینی كه‌ به‌ ده‌م نان خواردنی به‌ ته‌نیایی چه‌ند دڵۆپه‌ فرمێسكێك له‌ چاوی سه‌راوژێر ده‌بن.

به‌ڵام تاكه‌ شتێك كه‌ ئه‌م كوڕ و بووكه‌ به‌ ده‌میاندا ده‌هات، تێبینییه‌ توند و ره‌قه‌كانیان بوو كه‌ له‌ كاتی به‌ربوونه‌وه‌ كه‌وچك و چه‌تاڵه‌كه‌ی ده‌ستی پیره‌مێرده‌كه‌ پێیان ده‌دا.

به‌ڵام منداڵه‌ 5 ساڵه‌كه‌یان به‌ بێده‌نگی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی ئه‌بینی.

شه‌وێك پێش نان خواردن باوكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی له‌ هۆڵه‌كه‌ دا بینی كه‌ خه‌ریكی یاریكردن به‌ چه‌ند پارچه‌ ته‌خته‌یه‌ك بوو. به‌ میهره‌بانییه‌وه‌ لێی پرسی:
كوڕی خۆم ئه‌وه‌ خه‌ریكی چیت؟چی دروست ئه‌كه‌یت؟

منداڵه‌كه‌ش به‌ هێمنی وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
قاپێكی دارینی بچووك!!!
تا كاتێك گه‌وره‌ بووم تیایدا خواردن بده‌مه‌ تۆ و دایكم!!!

س-فه يس بوك

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net