❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌لی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-15 16:28:31

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

جه‌لی

ناوی عه‌بدوڵڵا كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌دی جه‌لی زاده‌یه، له ساڵی 1834 له كۆیه له دایك بووه. سه‌ره‌تای خوێندنی حوجره‌ی مزگه‌وتی له لای باوكی بووه. له قۆناغی فه‌قێیه‌تیدا هاو‌‌ڕێی حاجی قادری كۆیی بووه. پێكه‌وه ڕوویان كردۆته نا‌‌‌وچه‌ی باڵه‌كیان و له گوندی شێخ وه‌تمان له حوجر‌ه‌ی مه‌لا محه‌مه‌دی كاك عه‌بدووڵڵا خوێندوویانه‌.

عه‌بدوڵڵای جه‌لی زاده له‌و ماوه‌یه‌دا دڵی ده‌چێته حه‌لیمه‌ی كیژی مه‌لا محه‌مه‌دی مامۆستای. ئه‌و كچه جوان بووه و گۆیا ده‌ستی شیعریشی بووه، به‌ڵام هیچ شیعرێكی نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ردووكیان شیعریان بۆ دڵدارییه‌كه‌یان هۆنیبێته‌وه، جه‌لی زاده له چوارینێكیدا له‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێ:

كه‌ بیرێ هاته ناو مێگه‌ل سه‌راسه‌ر قرمزی پــــــــــۆشی
مه‌لا ئیدراكی چوو، شێخیش ته‌ریق، عارف نه‌ما هۆشی
حه‌بیب دیتی ڕه‌قیب وه‌ستاوه چارۆكه‌ی بـــــه ڕوو دادا
گوتم هه‌وری سیاهات شه‌عشه‌عه‌ی خورشیدی داپــــۆشی

باوكی شاعیر كه به‌م دڵدارییه‌ی زانیوه به‌وه ڕازی نه‌بووه عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌و كچه بخوازێ، ئه‌م كێشه‌یه كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌نه‌خۆشی سیل كۆتایی به‌ژیانی حه‌لیمه‌ دێ.

جه‌لی له ساڵی 1871 له‌گه‌ڵ باوكی حه‌جی كردووه له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی حه‌ج مه‌لا ئه‌سعه‌دی باوكی كۆچی دوایی كردووه و له وڵاتی حیجاز به‌خاك سپێراوه، ئیتر خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆیه و بووه به‌جێنشینی باوكی.

جه‌لی پێوه‌ندی و ناسیاوی له‌گه‌ڵ مه‌لا و شێخانی ده‌روێشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه هی وه‌كو شێخ عومه‌ری بیاره‌ی نه‌قشبه‌ندی و كاك ئه‌حمه‌دی شێخی قادری و مفتی زه‌هاوی و هی دیكه.

مه‌لا عه‌بدوڵڵا "جه‌لی" هه‌ڵبژاردووه وه‌ك نازناوی شیعری، ئه‌مه‌ی له نازناوی بنه‌ماڵه‌ "جه‌لی زاده‌"وه وه‌رگرتووه.

جه‌لی شاعیر له ساڵی 1908دا كۆچی دواییكردوه.

xozga

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-15 17:43:22

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: جه‌لی

dast xosh bet

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-17 15:36:51

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: جه‌لی

zor swpas bo peyamakat hawrei azezm tabeni barez
..........................
dosty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net