❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مامه‌ ڕیشه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-26 18:29:42

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

مامه‌ ڕیشه‌

               مامه‌ ڕیشه‌


    هه‌ڵۆی‌ چنگ به‌گڕی‌ گه‌رمیان قاره‌مانی‌ داستانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌كانی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌كه‌مان (نه‌جمه‌دین شكور ره‌ئوف)كه‌ به‌ مامه‌ ڕیشه‌ ناوی‌ ده‌ركرد.
ساڵی‌ 1955 له‌ گوندی‌ تاڵه‌بان-ی‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌ر و له‌ ژینگه‌یه‌كی‌ پاك و بێگه‌ردی‌ كوردایه‌تیدا هاتۆته‌ دنیاوه‌، بۆیه‌ هه‌ر زوو هه‌ستی‌ نیشتمانپه‌روه‌رییه‌كی‌ پێشكه‌وتنخواز له‌ ده‌روونیا كڵپه‌ ئه‌سه‌نێ‌ و له‌ ساڵی‌ 1970دا به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ زوربه‌ی‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ ئه‌كات به‌ شۆڕشی‌ فه‌له‌ستین-ه‌وه‌ و ئه‌بێته‌ (فیدائی‌).
ساڵی‌ 1978كه‌ رژێم شاڵاوی‌ ته‌عریب و راگواستنی‌ له‌ كوردستاندا گه‌یانده‌ ترسناكترین ئاست، كاره‌ساتی‌ گونده‌ كاولكراو و جوتیاره‌ راگوێزراوه‌كان مامه‌ ریشه‌ی‌ وا لێكرد چه‌كی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ له‌ شۆڕشی‌ نوێدا بكاته‌ شان و له‌ریزی‌ هه‌ڤاڵه‌كانیدا دڕ به‌ شه‌وه‌زه‌نگی‌ داگیركردن بدات.
ریشه‌ی‌ قاره‌مان له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا به‌ چالاكییه‌ پڕ جه‌ربه‌زه‌كانی‌ توانی‌ نه‌ك هه‌ر دڵسۆزی‌ خۆی‌ بۆ شۆڕش بسه‌لمێنێ‌،
به‌ڵكو وه‌ك پاڵه‌وانێكی‌ كه‌موێنه‌ ناوبانگی‌ ده‌ركرد، له‌و ده‌شته‌ كاكی‌ به‌كاكییانه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌مه‌وه‌ندو جه‌باری‌ و قادركه‌ره‌م و ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوكدا، گورزه‌ به‌هێزه‌كانی‌ مامه‌ ریشه‌ له‌ هێزی‌ داگیركه‌ر هێنده‌ كاریگه‌ر بوون، كه‌ هه‌ر ناوبردنی‌ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ جوامێره‌ی‌ گه‌ل به‌س بوو بۆ زاره‌تره‌ك كردنی‌ له‌شكری‌ دوژمن.

له‌ ساڵی‌ 1979ه‌وه‌ ئه‌م ئازایه‌تییه‌ ده‌گمه‌نه‌ی‌ تێكه‌ڵاوی‌ كاری‌ پێشمه‌رگانه‌ و دیسپلینی‌ شۆڕش كردووه‌ و له‌ كه‌رتی‌ (4)ی‌ بازیان درێژه‌ی‌ به‌ خه‌باتی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ دا‌. له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو چالاكییه‌كدا ناوبانگی‌ ئه‌م شۆڕه‌ سواره‌ به‌رزتر ئه‌بووه‌وه‌ و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی‌ له‌ دڵی‌ میلله‌تدا زیاتر ئه‌بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه‌ كرایه‌ فه‌رمانده‌ی‌ كه‌رتی‌ جه‌باری‌، رژێم له‌ ترسی‌ شاڵاوی‌ ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ هه‌موو هاتوچۆیه‌كی‌ له‌ نێوان كه‌ركوك و بازیاندا قه‌ده‌غه‌ كرد و ناوی‌ مامه‌ ریشه‌ كه‌وته‌ ناو سروود و دروشمه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان.
زوربه‌ی‌ داستانه‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، هه‌ر له‌ شه‌ڕی‌(ته‌په‌ی‌ عه‌ره‌ب)ه‌وه‌ تا داستانی‌ رزگار كردنی‌ (بێتواته‌) جێپه‌نجه‌ی‌ مامه‌ ریشه‌ی‌ پێوه‌ دیاره‌، ئه‌م پێشمه‌رگه‌ چاو نه‌ترسه‌ له‌ شه‌ڕی‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوبانگه‌ش كاربه‌ده‌ستانی‌ رژێم باوكی‌ مامه‌ریشه‌ و ئه‌حمه‌دی‌ برایان شه‌هید كردووه‌.
دوژمن هه‌ربه‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا و رۆژی‌ 24ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 1985له‌ پیلانێكی‌ ترسنۆكانه‌دا به‌ ده‌ستی‌ كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراو شه‌هیدی‌ كرد




سه‌رچاوه‌ : کوردسات


                                                                          کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-26 18:41:46

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: مامه‌ ڕیشه‌

قـاره‌مان  بوه ‌ به‌  ڕاستی ...  به‌داخه‌وه‌  که‌ شه‌هیدیان  کرد.
ده‌ست  خۆش  بۆ  بابه‌ته‌که‌ت .

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net