❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / .زيانى وينه كر ئانسێڵ ئادامز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-01 05:16:17

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

.زيانى وينه كر ئانسێڵ ئادامز

ئانسێڵ ئادامز
ئانسێڵ ئادامز لە ساڵی  1902 لە سان فرانسیسكۆ لە دایك بووە، لە ساڵى 1984 لە كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كردووە. ئانسێڵ ئادامز ، ساڵی 1916 لە گەشتێكی پشوودا بۆ (یۆزیمایت ناشنەڵ پارك) لە كالیفۆرنیا  دەستی كردووە بە وێنە گرتن. لەو كاتەوە بۆ یەكەمین جار " ئاوێتەبوونی كارامەیی فۆتۆگرافیی دەستی پێكردووە، حەز و ئارەزوومەندی قوڵی دیمەنی سروشتی (لاندەسكەیب) ئەمریكا"ی سەرنجی راكێشاوە، دواتر ئەمە خەسڵەت و بابەتی هەموو كارەكانی بوو.

ئادامز لە سەرەتادا دەیویست ببێت بە نیگاركێش، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1930 چاوی كەوت بە پاوڵ ستراند، بۆی دەركەوت كە هونەری فۆتۆگرافی بواری راستەقینەی دەربڕینە، چەمكی فۆتۆگرافی راستەقینە لە لای ستراند، دەربڕینێكی هەمیشەیی لەسەر ئادامز دروست كرد. ئەمەش  بوو بە هاندەری بۆ بەدیهێنانی هیوا و ئامانجەكانی خۆی.  لە ساڵی 1932دا، ئادامز پێوەندی كرد بە هەندێ  فۆتۆگرافەری بەناوبانگ وەك ئیمۆگین كەنینگهام، جۆن پاول ئێدواردس، سۆنیا نۆسكۆڤیاك، هێنری سویف، ویلارد ڤان دیك، ئێدوارد وێستن، بۆ ئەوەی بچێتە ناو گرووپی F/64. ئەندامانی ئەم گرووپە بە بڕوا  بەخۆبوون ستایلێكی فۆتۆگرافی تایبەتیان پەیڕەو دەكرد، تیایدا جەخت دەكرایە سەر شیاوترین قووڵایی ئەم بوارە، هەروەها داهێنانی وردەكاری هونەری فۆتوگرافی.  ئەم گرووپە لەم بوارەدا خولیای جێبەجێكردنی  ئامانجەكانیان بوون ، فۆتۆگرافەرەكان (close-up) ی بابەتەكانیان پێ باش بوو. نموونەی ئادامز لەم ئاڕاستەیەدا تابلۆی (گوڵ لەسەر داری وشك).

لە ساڵی  1941دا، ئادامز سیستەمی بەناوبانگی " زۆون سیستەم"ی داهێنا و ئامرازی بۆ دیاركردنی (كرانەوەی هاوێنە) دروستكرد ، چاكترین پلەداریی بەهاكانی ڕەنگی (خۆڵەمێشی) داهێنا. ئادامز دیدو بۆچوون و پرۆسەكانی فۆتۆگرافی لەڕێگەی نووسینی كتێب و سازدانی سیمینار، بڵاوكردەوە. لە ساڵی 1946، ئادامز بەشی فۆتۆگرافی لە قوتابخانەی هونەرە جوانەكان، لە كالیفۆرنیا دامەزراند لە ساڵی 1962 خانەنشین كرا.

ئادامز زۆربەی ژیانی وەك فۆتۆگرافەری لاندسكەیبی پاركەكانی نیشتیمانی ئەمریكا (ئەمەریكاس ناشنەڵ پاركس) تەرخانكرد. لەم بوارەدا، زیاتر لە 24 كتێبی فۆتۆگرافی بە چاپ گەیاند. (شایانی باسە ئادامز هاوكاری لە دروستكردنی پاركە نوێیەكانی ئەمریكا  كرد

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net