❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-13 17:31:24

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

1


نیوه‌شه‌و دره‌نگ كۆمپیته‌ره‌كه‌م داگیرساند، وه‌ك باڵنده‌ی نیوه‌شه‌و وه‌هام هه‌میشه‌ به‌ئاگام، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ زیاتر له‌ هه‌شت كاتژمێر كارم كردبوو، له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك و خه‌واڵوویی دوای نیوه‌شه‌و، سه‌یری ئیمێله‌كه‌م كرد، ئه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌ی (توانا ئه‌مین) ی چیرۆكنووس بوو، وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی سه‌رنجی ڕاكێشام، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ چیرۆكی ( گوڵی مریه‌م)م خوێنده‌وه‌ ..
به‌ره‌به‌یان چوومه‌ جێگه‌وه‌، خه‌ونم به‌دیواری ئه‌و ژوورانه‌وه‌ بینی كه‌ ئێستا پیره‌ دایكمی له‌خانووه‌ كۆنه‌كه‌ی ماڵی باوكمدا له‌خۆ گرتووه‌، له‌بنمیچه‌كانه‌وه‌، له‌دیواره‌كانه‌وه‌ ئاوێكی زۆر وه‌ك سێڵاوی بارانێكی به‌خوڕ ده‌چۆڕانه‌وه‌ نێو ژووره‌كه‌، ئه‌وه‌ش دایكم بوو كه‌ به‌ته‌نێ له‌نێو ژووره‌كاندا، پیرێژنانه‌ دانیشتبوو، من له‌و خه‌ونه‌دا زۆر گریام، گووتم: دایه‌ ئه‌وه‌ منم دوانزه‌ ساڵه‌ تۆم به‌جێهشتووه‌!، ئه‌وه‌ تۆیی ئاوه‌ها بێ ناز سه‌رما و باران ده‌تبات له‌گه‌ڵ خۆیدا ، هه‌ستم به‌تاوان كرد، ویژدانێكی بریندار له‌و ساته‌دا ئازاری ده‌دام، دایكم گووتی: كوڕم بڕۆ، من هیچم نیه‌‌ ، من زۆر باشم، ئاگات له‌ به‌چكه‌كانت بێت.. گریام ، زۆر گریام له‌خه‌ونه‌كه‌مدا ، من ده‌مێكه‌ نه‌گریاوم!!.. به‌نێو ژووره‌كاندا ده‌گه‌ڕام كه‌چی پیره‌ داكم لێ ونبوو، ده‌گریام و له‌گریاندا وه‌ئاگا هاتمه‌وه‌، خێرا هه‌ستام و سه‌یری جێگه‌ی ( نالی ) بچكۆله‌ی نۆ مانگم كرد، به‌هێمنی فریشتیه‌ك خه‌وتبوو، چوومه‌ ژووره‌كه‌ی دیكه‌ (ژێنوا) كوڕم به‌تانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆ لابردبوو، ماچێكم كرد و چوومه‌ ژوری دانیشتنه‌كه‌ له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، شه‌قامه‌كه‌ هێمن و خامۆشه‌. سه‌رنجی ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌رده‌مم ده‌ده‌م كه‌دوا قه‌یسه‌ری ئه‌ڵمانی (ڤلهێمی دووهه‌م )ی له‌دوا سه‌ردانیدا، وه‌ك كه‌ڵه‌شێرێكی فش بوو به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی بوو، به‌سمـێڵـێكی قینج و دووچاوی بز و مۆڕه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی ڕاستی سلإوی بۆ خه‌ڵك به‌رز كردبۆوه‌، ده‌ستی چه‌پی له‌كاتی له‌دایكبوونیدا تووشی گۆجیه‌كی ئه‌به‌دی بوو، مامانه‌كان ڤلهێمیان به‌زۆر له‌ڕه‌حمی دایكه‌ شاژنه‌ فیكتۆریانیه‌كه‌ی هێنابوو ده‌رێ ، به‌زۆر ڕایان كێشابووه‌ نێو دنیای قه‌یسه‌ره‌كان.. ( ڤلهێلمی دووهه‌م ) پیاوێكی كورته‌بنه‌ی سه‌رزل بوو، دوا قه‌یسه‌ر بوو كه‌ كامێرا و فۆتۆگرافی خۆش ویستبێت و حه‌زی له‌ڕۆژێكی پڕ هه‌تاو بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆگرافیه‌كانی ئه‌و ڕوون و جوان ده‌ربكه‌ون . كه‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ش كامێرای سینه‌مایی هێنایه‌ كایه‌وه‌، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و قه‌یسه‌رانه‌ی حه‌زی ده‌كرد ئه‌و ڕۆژانه‌ هه‌ڵبژێرێت كه‌خۆر تێدا به‌هه‌وره‌كان ناگیرێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی فلیمه‌ ڕه‌ش وسپیه‌كانی ئه‌و جوان و ڕوون بن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌یانگووت : قه‌یسه‌ری گه‌وره‌ پێویستی به‌خۆره‌ !!.. ڤلهێمی دووهه‌م دوا قه‌یسه‌ر بوو له‌زنجیریه‌ك قه‌یسه‌ری لوتبه‌رزی پڕۆێسیه‌كان، كه‌شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد ئه‌و له‌نه‌رویچ له‌سه‌ر پاپۆڕه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ریكی ئاهه‌نگ بوو ، دوا قه‌یسه‌ر بوو كه‌حه‌زی له‌گه‌شت و كامێرا بوو ،ناویان نابوو (قه‌یسه‌ری گه‌شت و گوزار) ، دیاربوو له‌نێوه‌ڕا ڕقی له‌ژیانی نێو كۆشك و به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌ به‌رده‌وه‌مه‌كانی ده‌سه‌لإت بوو. دوا گه‌شت و دوا فلیمی ڕه‌ش و سپی كاتێكه‌ كه‌به‌م شه‌قامه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت .. له‌دوا فلیمی ڕه‌ش وسپیدا ده‌ستی ڕاستی بۆ سڵاو هه‌ڵده‌برێت ، هه‌موو جارێكیش كه‌سه‌یری ئه‌م شه‌قامه‌ ده‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی ڤلهێمم بۆ كامێرا سێ قاچیه‌كان دێته‌وه‌ به‌رچاو ، هه‌موو شتێك له‌م به‌ره‌به‌یانه‌دا ڕه‌ش و سپیه‌ ..
زه‌مه‌نی خه‌ون و زه‌مه‌نی ئێره‌ی مه‌نفا و زه‌مه‌نی ڕابوردوو له‌م چركه‌ ساته‌دا تێكه‌ڵ ده‌بن ، زه‌مه‌نی ناوه‌وه‌ و زه‌مه‌نی ده‌ره‌وه‌ به‌وه‌حشیه‌ته‌وه‌ جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن، هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵكێشا، زانیم ئه‌وه‌ كاریگه‌ری خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكه‌ به‌هێمنیه‌وه‌ به‌شێك له‌ مێژووی كه‌سی خوێنه‌ر داگیر ده‌كات ..



2


دیاره‌ چیرۆكی (گولی مریه‌م) له‌و چیرۆكانه‌یه‌ كه‌ده‌بێت له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی تایبه‌تی سایكۆلۆژیدا بخوێنرێته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی به‌هێمنی، مه‌رجی سه‌ره‌كی تێگه‌یشتنه‌ له‌ ته‌ونه‌ ڕایه‌ڵكراوه‌كانی .. ئه‌م چیرۆكه‌ چیرۆكێكه‌ له‌ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ خۆی ئاڕاسته‌خواز ده‌كات، نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌!. گه‌ر چیرۆكی ڕیالستی له‌ڕێگه‌ی وه‌سفی كه‌س و شته‌كانه‌وه‌ هه‌وڵبدات دنیای دووهه‌می كه‌س و ڕووداوه‌كان و بۆ خوێنه‌ر به‌جێبهێڵت، ئه‌وا له‌ چیرۆكی جیهانی ناوه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی مه‌نه‌لۆگی نێوه‌كی فیگوری چیرۆكه‌كه‌وه‌ مه‌زنده‌كردنی دنیای ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كه‌ بۆ خوێنه‌ر به‌جێده‌هـێـڵـێت. ئه‌م دوو شێوازی گێڕانه‌وه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان ڕیالستێكی كلاسیكیانه‌یه‌ وئه‌ده‌بی كلاسیكی بنه‌ماكانی داڕشتووه‌ ، دووهه‌میان كه‌جیهانی ناوه‌وه‌ ئاڕاسته‌خواز ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ قه‌رزراری (جێمس جۆیس )ه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م كه‌ دنیای ناوه‌وه‌ ته‌واوی دنیای ڕیاڵستی و هه‌قیقی داده‌پۆشی و ڕه‌نگی ده‌كات به‌ڕه‌نگ و خه‌ونه‌كانی خۆی. له‌نێوان ئه‌م دوو جۆره‌ گێڕانه‌وه‌دا ڕه‌مزیه‌تێك هه‌یه‌ كه‌له‌چیرۆكی كوردیدا تاوه‌كو نه‌وه‌ده‌كان شێوازی زاڵی گێڕانه‌وه‌ بووه‌، ڕه‌مزیه‌تێك نه‌جیهانی ناوه‌وه‌یه‌ و نه‌ درێژه‌ بوونه‌وه‌ی كلاسیكیه‌تێكی كورتخایه‌نی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كوردیه‌، كه‌له‌چیرۆكی (خه‌وما) ی جه‌میل سائیبه‌وه‌ درێژ بوونه‌وه‌ی هه‌بووه‌ تاوه‌كو گه‌یشته‌ (موحه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م ) ، ئه‌م گێڕانه‌وه‌ كلاسیه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا تێكستی پچڕ پچڕی به‌رهه‌مهێنا و له‌دوایدا بازی هه‌ڵدایه‌ سه‌ر جۆرێك له‌ ڕیالستێكی ڕه‌مزیانه‌ ، كه‌ئیدی نه‌ ڕیالست بوو نه‌ ڕه‌مزیش ، به‌مانای ئیدی له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چیرۆكی كوردی تووشی جۆرێك له‌ دوولایه‌نی عوسابی بوو، قاچێكی له‌ ڕیالیستیه‌كی ته‌مومژاویدا بوو و ئه‌وی دیكه‌شی له‌ ڕه‌مزیه‌تێكی ڕووكه‌شی شۆڕشگێڕی !، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه‌نه‌زانین له‌كوێدا پاڵه‌وانی چیرۆك هه‌قیقیه‌ و ڕووداوه‌كان كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌كوێشدا ده‌بن به‌سومبۆل و دروشمسازی ده‌ڵێنه‌وه‌. ته‌مومژیه‌ك هه‌بوو ،له‌پشتیه‌وه‌ بێ جیهانبینی و نالێكدانه‌وه‌ی ژیانی له‌به‌رگی شۆڕشگێڕانه‌دا شاردبۆوه‌ .. ئیدی ئێمه‌ تاوه‌كو تێكسته‌كانی چیرۆكنوسه‌كانی (نه‌وه‌ی جه‌نگ ) له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌مزیه‌تێكین ، كه‌هه‌ردوو جیهانه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی به‌شێواوی خستبووه‌ ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌كۆتایی خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ناتوانین وه‌لإمی بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و چیرۆكه‌ باسی چی ده‌كرد ؟!..



3


له‌چیرۆكی (گولی مریه‌م) دا به‌ئاسانی ده‌توانین باس له‌و چیرۆكه‌ بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه‌، چیرۆكه‌كه‌ باس له‌كه‌سێك ده‌كات له‌نێوان دوو زه‌مه‌ندا ده‌ژی زه‌مه‌نی سایكۆلۆژی خۆی و زه‌مه‌نی دنیایی واقیعی ، لێره‌یه‌ و لێره‌ش نیه‌ ، له‌گه‌ڵماندایه‌به‌جه‌سته‌ و به‌ڕۆحیش له‌شارێكی دووره‌، له‌ (كه‌ره‌ج) ی ئێرانه‌ و به‌دووی (مریه‌م) ی خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێ ، كه‌جۆرێكه‌ له‌پاكیزه‌ و جۆرێكیشه‌ له‌مێنیه‌ك ئه‌شقێكی جه‌سته‌یی و ڕۆحی له‌نێو ده‌روونی فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌دا هاروژاندوه‌. شه‌بقیه‌تێك ، ئاڵۆشێك ، ئیرۆتیكایه‌كی هێمن تێكه‌ڵ به‌ڕسته‌ی شیعری ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ زینده‌ خه‌ونه‌كانیدا دێن ده‌چن و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌ی نیگه‌ران كردووه‌، ئه‌و په‌رده‌ی ته‌نكی نێوان بینراو و نه‌بینراو ، واقیع و خه‌یاڵ ، زینده‌خه‌ون و ژیانی كریستاڵیزه‌كردووه‌ و هه‌ردوو زه‌مه‌نه‌كه‌ ( ناوه‌كی و ده‌ركی) تێكه‌ڵی یه‌كبوون ، باپێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م گفتوگۆیه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین :

- ئه‌وه‌ تۆ له‌كوێیت؟ له‌م وولاَته‌دا ماوى؟.
به‌حاڵ ده‌مم بۆ لێك هه‌ڵده‌پچرِێ وه‌لاَمى ده‌ده‌مه‌وه‌:
- رِاست ده‌كه‌یت وه‌لاَ لێره‌ نیم .... له‌ (كه‌ره‌ج)م .
- به‌خێربێیته‌وه‌ كه‌ى هاتیته‌وه‌؟
خه‌ریكه‌ بڵێم زۆر نییه‌ له‌م رِۆژانه‌دا , كه‌چى هه‌ر زوو بیرم ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌من هێشتا نه‌گه‌رِاومه‌ته‌وه‌!
كوا هاتومه‌ته‌وه‌ ؟... ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر له‌وێم...!

فیگوری سه‌ره‌كی لێره‌یه‌ و له‌وێشه‌، له‌زاده‌ی خۆشیه‌تی و له‌كه‌ره‌جیشه‌، له‌دووشوێنه‌ له‌یه‌ك كاتدا و بڕوا به‌هاتنه‌وه‌ی خۆی ناكات له‌وێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌شوێنێكی جێگیردا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌له‌وێ ، له‌كه‌رج بووه‌ ، كه‌چی هه‌رخۆشی ده‌ڵێت من هێشتا نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ، ئه‌ی كه‌واته‌ ئێستا كوێیه‌ !! . ئه‌مه‌ ئه‌م هاوكێشه‌ ئاڵۆزه‌یه‌ له‌ تێكچوونی شوێن و كات، له‌تێكچوونی نێوان شوێنه‌كان و تێكه‌ڵ بوونی زه‌مه‌نی ئه‌م شوێنه‌ له‌گه‌ڵ شوێنێكی دیكه‌، له‌تێكچونی زه‌مه‌نه‌كانی شوێن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كانی جه‌سته‌، له‌تێكچوونی نێوان زه‌مه‌نی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی ده‌ره‌كیدا، ئه‌م تێكچوونی زه‌مه‌نه‌ له‌م گفتوگۆ كورته‌دا به‌جوانی و هێمنیه‌وه‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ ڕۆحیه‌ ده‌رده‌خات كه‌ نه‌وه‌ی نوێیی كوردی دوای ڕاپه‌ین پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ، له‌هه‌مانكاتیشدا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیرچێت كه‌چیرۆكنوس به‌ئاسانی هێڵه‌كانی ڕایه‌ڵكردووه‌ و به‌ده‌وری بیرۆكیه‌كی بچوكدا ده‌سوڕێته‌وه‌، كه‌ئه‌ویش گه‌ڕانێكه‌ به‌دووی مه‌ئشوقدا له‌شارێكی (خه‌یاڵـبۆكراودا)، له‌شوێنێكی دیكه‌ی دوور له‌شاره‌كه‌ی خۆی، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دیوو ئه‌م تێكسته‌وه‌ ده‌نگێك هه‌بێت پێمان بڵێت : ئه‌شق له‌م دیوو ئه‌م شوێنه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌ نه‌ك لێره‌ ... كواهاتوومه‌ته‌وه‌ ؟ .. ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر له‌وێم ..! ..



4


هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ڕێگه‌م به‌خۆمدا باس له‌كاریگه‌ری ئه‌م چیرۆكه‌ بكه‌م له‌سه‌رم ، باسی هه‌ندێك له‌و هاروژانه‌ ووردانه‌م كرد كه‌چیرۆكێك له‌سه‌ر خوێنه‌رێكی وه‌ك من به‌جێـیده‌هـێـڵـێت ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌پێناو گوزراشتكردنه‌ له‌و به‌ها ئه‌ده‌بیه‌ بالإیه‌ی كه‌ كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ڕۆحی مرۆڤه‌كان وازی ده‌كات ، كه‌چیدی چیرۆك نابێته‌ كه‌سی و ته‌نها ده‌ربڕینی كه‌سی گێڕه‌وه‌كه‌ی یان چیرۆكنوسه‌كه‌ی نیه‌ ، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ بلإوبوونه‌وه‌ی و پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا،ده‌چێته‌ نێو زه‌مه‌نی كه‌سی ئه‌وانی دیكه‌وه‌، ئیدی له‌وێوه‌ نوسه‌ر ده‌مرێت و ده‌ق جارێكی دیكه‌ خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه‌ ، یاخود خۆی ئاوێزان ده‌كاته‌وه‌، كه‌ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به‌ (ده‌قاندن یاخود ده‌ق ئاوێزانی ) ناوده‌بردێت. خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و ده‌قه‌كه‌ خۆی له‌خۆیدا به‌خشینی ڤێزیۆن و دووریه‌كی خه‌ونبینه‌ری دیكه‌یه‌ به‌ده‌قی سه‌ره‌كی. ئیدی هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ به‌شێك له‌و چیرۆكه‌ به‌ڕۆحی ئاشنا ده‌بێت، هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ مافی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌خۆی بڵێت : ئاخ خۆزگه‌ كۆتایی ئه‌م چیرۆكه‌ وانه‌ده‌بوو، هه‌موو یه‌كێك له‌ سوچێكی دنیای خۆیه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو ژووره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌چه‌نده‌ها ده‌قی دیكه‌ی نوسرا و نه‌نوسراو و گفتوگۆ و موچڕكه‌ و چركه‌ ساتی به‌ریه‌كه‌وتوو له‌گه‌ڵ ژیانی كه‌سیدا تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌بن، له‌هه‌مووشیاندا چێژێك هه‌یه‌ به‌نه‌رمه‌ سه‌مایه‌كی دێۆنێزیانه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسه‌ی ده‌قاندن و خوێندنه‌وانه‌ ده‌كاته‌ چه‌قی یاریه‌ پڕ خوماریه‌كانی. به‌مانایه‌كی دیكه‌، چێژی خوێندنه‌وه‌ یه‌كه‌م ده‌روازه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتنی جۆراوجۆری ده‌قه‌كه‌، بۆ نێزیك بوونه‌وه‌ له‌ دنیای گێڕانه‌وه‌ و بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی دیكه‌ ، كه‌ده‌قی خوێندنه‌وه‌ی خودی خوێنه‌ره‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌قی یه‌كه‌م ...
چیرۆكی( گولی مریه‌م) له‌و چیرۆكانه‌یه‌ كه‌ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه‌، به‌ووردی و چڕی و ساده‌یه‌كی زیره‌كانه‌وه‌ ئه‌و چركه‌ساته‌نی نێوان خودی و سوبێكتیڤیه‌تی فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌ و خودی خوێنه‌ر ڕایه‌ڵ به‌نده‌كات ، هه‌ر له‌دێڕه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه‌ ، ڕات ده‌كێشێته‌ نێو دوو زه‌مه‌نی جیاوازه‌وه‌ ، نێو كه‌ش و هه‌وای ڕیالیست و كه‌ش و هه‌وای سایكۆلۆژی فیگوره‌كه‌، بائێمه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین :
زایه‌ڵه‌ى هاوارو دادى ژنێك وه‌ك لوره‌ى بایه‌كى دوور له‌گوێما ده‌زرنگێته‌وه‌, ئه‌ڵێى له‌من هه‌ڵدێن ئه‌ڵێى له‌باران ... بیرله‌ مردن ده‌كه‌مه‌وه‌ خۆشم ده‌وێت و لێشی ده‌ترسم ئه‌م دووهه‌سته‌ به‌رده‌وام پێكه‌وه‌ن، كه‌م جار رِێككه‌وتووه‌ من توشى یه‌كێكیان ببم وئه‌وى دییان دیار نه‌بێت ... لاره‌ لارو بێحه‌واس شتێك له‌ موغازه‌یه‌ك ده‌كرِم و ئه‌و كۆلاَنه‌ درێژه‌ ده‌برِم كه‌ كۆتاییه‌كه‌ى له‌شارو دنیایه‌كى تره‌و سه‌ره‌تاكه‌شى ئه‌وه‌تا لێره‌ له‌كوچه‌یه‌كى په‌رِاوێزى شارى كه‌ره‌ج .

له‌نێوان دنیای خودی پاڵه‌وانه‌كه‌ و دنیای ده‌ره‌وه‌یدا ، به‌چه‌ند دێڕێكی كورت و چڕ ، چێژی خوێندنه‌وه‌ ، وه‌ك ده‌ستێك له‌پڕ ئێمه‌ ڕابكێشێته‌ نێو كۆڵانێكی پێچاو پێچه‌وه‌ ، ئاوه‌ها ڕامان ده‌كێشێت ،ئیدی ده‌نگ له‌گوێدا ده‌رزنگێته‌وه‌، دوو هه‌ستی دژ به‌یه‌ك له‌یه‌ك چركه‌ ساتدا له‌زۆرانبازیدان ، (ترس و خۆشه‌ویستی ) كۆڵانێك ئه‌م سه‌ری شارێكه‌ و ئه‌وسه‌ری شارێكی دیكه‌یه‌ .. .گه‌مه‌كردن به‌شوێن و تێكه‌ڵبوونی واقیع و خه‌یاڵ و زه‌مه‌نه‌كان ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌هاروژێنن كه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ری به‌سه‌لیقه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌خوێندنه‌وه‌، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌تێكه‌ڵبوونی نێو جیهانی تایبه‌تی پاڵه‌وانه‌كه‌ و له‌دوایشدا تاوتوێكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چیرۆكی كه‌سی خۆی .. ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌دێڕه‌كانی سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڕوونی وئاشكرا و بێ پێچ و په‌نای ڕه‌مزیه‌ت و ته‌مومژگه‌رایی بێ مه‌به‌ست ، كه‌ش و هه‌وای ده‌قه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ و ده‌ق ئاوێزانی ..



5


له‌نێوان خه‌یاڵی و ڕیالستیدا، له‌نێوان یۆتۆبیا و واقعی ژیاندا ، له‌نێوان خه‌ون و هه‌قیقه‌تدا ، له‌نێوان خوماری و ئه‌قڵانیه‌تدا ، له‌نێوان ڕه‌نگه‌كانی ئه‌م دوو دنیایه‌دا نێوه‌ندێكی كورت و بچوك هه‌یه‌، تێدا مرۆڤ به‌رامبه‌ر زه‌مه‌نی خۆی ده‌بێته‌وه‌ ، زه‌مه‌نێك له‌وانه‌یه‌ ساته‌كانی پێش مه‌رگ بێت، له‌وانه‌یه‌ ساته‌كانی زینده‌خه‌ونێكی تێپه‌ڕ بوو بێت، له‌وانه‌شه‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕۆحێكی شه‌كه‌ت بێت له‌چركه‌ساته‌ مێژوویه‌كانی خۆی ڕابكات. له‌ نێوان خه‌یاڵ و دنیای ڕه‌قی ڕۆژانه‌ ژیانماندا بیر چوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت هه‌یه‌ ، بیر چوونه‌وه‌یه‌ك مرۆڤ له‌ تێكشكان و مه‌رگی حه‌تمی جه‌سته‌ و ڕۆح قوتار ده‌كات. له‌بیرچوونه‌وه‌ ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ بچوكه‌یه‌ له‌گه‌رمای ڕه‌قێتی جیهان ده‌مانپارێزێت..

(دایكم ده‌رگاى هه‌موو مه‌رقه‌ده‌كان رِاده‌وه‌شێنێت و نزا ده‌كات "من چاكببمه‌وه‌ و ئه‌م هه‌موو شته‌ پرِوپوچه‌م بیر بچێته‌وه‌" . من به‌بێده‌نگ تێر تێر ده‌گریم و دوعا ده‌كه‌م چاكببمه‌وه‌و هه‌موو شته‌كانم بیربكه‌وێته‌وه‌ . من له‌نێوان بیرچونه‌وه‌و بیركه‌وتنه‌وه‌دا تیا مابووم ...خودایه‌ هێزى فریادىَ...! )

بیرچوونه‌وه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ شێداره‌یه‌ هه‌موو ده‌نگه‌ ناوازه‌كان له‌خۆیدا كپ و خامۆش ده‌كاته‌وه‌ ، بیرچوونه‌وه‌ی كه‌س وڕووداوه‌كان میكانزمێكی به‌رگری ده‌روونی مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و شۆكی ڕووداوه‌كان هیلاكمان نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌مان له‌ قه‌هردا نه‌پوكێته‌وه‌ و خه‌فه‌ت تێك وپێكی نه‌شكێنێ، بیرچوونه‌وه‌ دێت و له‌نێوان ئه‌و دوودنیای ناوه‌كی و ده‌ره‌كیدا ، له‌نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا په‌ناگایه‌ك ، پردێكی نادیار له‌ توخمی هه‌ردووكیان دروست ده‌كات، به‌جۆرێك كه‌ مرۆ ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كانی بیربكه‌وێته‌وه‌ ، به‌لإم بێسووده‌، ئیدی خه‌یاڵ به‌دنیایه‌كی دیكه‌وه‌ ، به‌شیرنیه‌كانی جیهان ، به‌ بۆنه‌ گوڵه‌سه‌ماكاره‌كانی به‌ر شنه‌بای له‌پڕ ، ده‌بنه‌ دوورگه‌كانی پشوودان و هه‌موو توخمێكی ناوازه‌ له‌بیرده‌كات ، ده‌بێته‌ جۆرێك له‌ په‌مه‌یی كردنی جیهان به‌ ڕه‌نگه‌كانی خه‌یاڵ. به‌م شێوه‌یه‌ فیگوری سه‌ره‌كی چیرۆكی (گوڵی مریه‌م ) تاوێك به‌ نه‌شئه‌بازیه‌كی شاعیرانه‌وه‌ و تاوێكیش به‌ تاڵیه‌كی سه‌خته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ( مریه‌م ) دا ده‌ژی ، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌نێو كۆشكی كریستاڵی خه‌یاڵی مریه‌مدا بمێنێته‌وه‌ ، به‌لإم جوانترین هاوكێشه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ فیگوری چیرۆكه‌كه‌ زۆر مرۆڤانه‌ هه‌وڵده‌دات له‌و بازنه‌ی خه‌یاڵیه‌ بێته‌ ده‌رێ ، له‌ڕێگه‌ی دووڵیه‌كی پڕ گومانه‌وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كات بۆ نێو دنیای (ئێره‌ی ڕیاڵ ) له‌ شوێنی خه‌یاڵه‌وه‌ (كه‌ره‌ج) وه‌ بۆ شوێنی ئێره‌ی ژیاو ، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ و چیدی له‌نێو ناوه‌وه‌ی خۆێدا قه‌تیس نه‌بێت ...ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت : من له‌نێوان بیرچونه‌وه‌و بیركه‌وتنه‌وه‌دا تیا مابووم ...
ئه‌م زۆرنبازیه‌ له‌نێوان خه‌یاڵ و واقیعدا به‌چه‌نده‌ها فۆرمی زه‌مه‌نی و شوێنی ، له‌ڕووبه‌ری چیرۆكه‌كه‌دا خۆیان گرێچن كردووه‌ ، به‌شێوه‌ك كه‌زۆرانبازی ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ ، هه‌موو هاوكێشه‌كانی واقیع و خه‌یاڵ و بیرچوونه‌وه‌ و وه‌بیرهاتنه‌ه‌و فۆرمه‌كانی دیكه‌ی له‌ڕێگه‌ی زمانی گێڕانه‌وه‌یه‌كی وورد و زه‌نگیانه‌یدا به‌رجه‌سته‌كردووه‌ ..



6


له‌وانه‌یه‌ ئێستا خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ بڵێت : ئه‌ی كوا خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی دوور له‌ سوبێكتیڤیه‌ت ، دوور له‌خودگه‌رایه‌ك كه‌زۆر جار بۆنی غرورێكی نوسه‌ری هه‌ردوو تێكسته‌كه‌ (چیرۆكنوس و ڕه‌خنه‌گر ) ی لێ بێت ؟!، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌م چیرۆكه‌ دوور بێت له‌كه‌لێن و سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تیژ كه‌ئێمه‌ی خوێنه‌ر بخاته‌ به‌رده‌م هاوكێشه‌یه‌كی كێشه‌به‌ندئامێزی گفتوگۆخوازانه‌وه‌ !!، به‌كورتی ، ده‌بێت ئه‌م تێكسته‌ وه‌كو تێكسته‌ ئاینیه‌كان ته‌نها قابیلی ته‌فسیر بێت نه‌ك ڕه‌خنه‌ی تیژ ؟!!... ئه‌م پرسیاره‌ پرسیارێكی جیدیه‌ و ده‌توانم بڵێم ئه‌م چیرۆكه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی (توانا ئه‌مین )ی چیرۆكنووس ، كۆمه‌ڵێك كێشه‌به‌ندی ته‌كنیكی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت ، كه‌ئه‌میش له‌دواجاردا پابه‌نده‌ به‌ ئیشكالیاتی نه‌وه‌یه‌كی نوێی چیرۆكنوسانی دوای قۆناغی ڕاپه‌ڕین، نه‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی كێشه‌ی سایكۆلۆژی و ڕه‌نگ و بۆی خۆیه‌تی ، له‌هه‌وڵداندایه‌ بۆ بیناكردنی جیهانبینیه‌كی ئه‌ده‌بی گونجاو له‌گه‌ڵ تاكڕه‌وی و ئیندیڤیدوالی خۆیدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌خنه‌گرتن به‌زمانێكی دیكه‌ی تیژ، هه‌وڵدانێكه‌ بۆ تیشك خستنه‌ سه‌ر كێشه‌به‌ندی نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی چیرۆكنوسی كورد ، كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه‌ وه‌ك هه‌موو چیرۆكنوسانی دیكه‌ی كورد ، ژماره‌یان كه‌مه‌...
ئه‌وه‌ی بێزارم ده‌كات له‌م چیرۆكه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌هێشتا له‌نێوان دووشێوازی گێڕانه‌وه‌دا خۆی ونكردووه‌!، شێوازێكیان ئه‌و ته‌موژگه‌رایه‌ كه‌له‌چیرۆكی حه‌فتاكانه‌وه‌ و له‌ ڕه‌مزیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ته‌ونی گێڕانه‌وه‌ و ته‌كنیكی چیرۆكه‌كه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-22 16:03:55

ReNaS_H
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: UK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-29
دواترین سه‌ردان: 2008-10-21
په‌یامه‌كان: 14

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

zor ssupas Dina- shaqlawae bo aw cheroka xosh har bjet w taman drej bit sarkwto bit xishkey aziz     



dobara supas


                       Renas R

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/e9f8f3756b.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-22 17:55:24

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

برای ئه‌ زیزی منی به‌ڵام من کورم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-02-29 19:34:44

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

dastt xosh bit dina gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-08 19:00:47

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

dast xosh bet azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-11 20:24:09

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

slaw
dastt xosh  azezm

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-13 16:54:46

کۆدۆ
ناچالاک کراوه‌
شوێن: المانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-03
دواترین سه‌ردان: 2008-05-26
په‌یامه‌كان: 61

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

ده‌ست خۆش کاکه‌ دینا بۆ ئه‌م چیرۆکه‌ خۆشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-02 16:28:03

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

ده‌ سته‌ کانی ئێوه‌ش خۆش بێت ئێوه‌ گیانی منن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-03 10:48:52

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

ده‌ست خۆش  بيت هاورى به ريزو خؤشه ويست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-03 16:52:39

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

Re: چیرۆكی (گوڵی مریه‌م)

ده‌سته‌ کانی تۆش خۆش بێت ملازم حيدر گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net