❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێكس ده‌رمانى دڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-13 17:32:49

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

سێكس ده‌رمانى دڵه‌

سێكس ده‌رمانى دڵه‌


جاودير


پرۆفیسۆر دكتۆر (ئوزجان دوغان) پسپۆڕ‌ له‌ بوارى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و مامۆستا له‌ زانكۆى كۆڵۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ریخست كه‌ جێبه‌جێكردنى كارى سێكس به‌شێكه‌ له‌ وه‌رزشێكى مامناوه‌ند، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار كارى سێكسى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ رێژه‌ى (50%) كه‌متر توشى سه‌كته‌ى دڵ ده‌بن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌و كاره‌ یه‌ك جار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ نیشانه‌ى ناله‌بارى سێكس و ره‌پ بوونى ئه‌ندامى زاوزێى نێر نیشانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌ به‌ ماناى په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و سێكس هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌یدا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ ولاَتى ویلز ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار كارى سێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ رێژه‌ى (50%) كه‌متر توشى سه‌كته‌ى دڵ ده‌بن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌و كاره‌ یه‌ك جار ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌ شێوازێكى به‌ به‌رنامه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ خه‌ڵك كارى سێكس ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ ولاَتى ژاپۆن ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كارى سێكسى له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ له‌ كاتى ئه‌نجام دانیان لێدانى دڵ له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌دا (99)جاره‌ و، ئه‌م رێژه‌یه‌ ده‌گاته‌ (130)جار له‌ ده‌قیقه‌یه‌كدا له‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا (واته‌ ژنه‌كانیان نه‌بن) كارى سێكس ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تازه‌دا ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ هه‌ستى تاوانى لا دروست ده‌بێت.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى مردن له‌ كاتى جێبه‌جێكردنى كارى سێكسىدا هۆكاره‌كه‌ى سه‌كته‌ى دڵى كتوپڕ‌ه‌، وه‌ رێژه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سێكس له‌ ده‌ره‌وه‌ى زه‌واج ده‌كه‌ن ده‌گاته‌ (80%) به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌م كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه‌ ده‌توانن كارى سێكسى ئه‌نجام بده‌ن به‌ مه‌رجێ‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ پلیكانه‌ى دوو نهۆمدا سه‌ركه‌ون بێ‌ هه‌ست كردن به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و ئازار له‌ سنگدا وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئازاره‌ دروست بوو پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌ن.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ تازه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نیشانه‌ى كێشه‌كانى سێكس ده‌رده‌چن دوو ساڵ تا سێ‌ ساڵ پێش نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ به‌ ماناى كه‌ دواى دوو ساڵ یان سێ‌ ساڵى دیكه‌ توشى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌ن و تدبیره‌كان وه‌ربگرن

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net