❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 10ئامۆژگاری‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-15 06:20:05

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

10ئامۆژگاری‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌

ئامۆژگاری‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ مۆبایل     

له‌ڕۆژگاری‌ ئه‌مڕۆدا به‌ده‌گمه‌ن كه‌سێك ده‌بینیت مۆبایل به‌كارنه‌هێنێت‌و به‌كارهێنانی‌ مۆبایل بووه‌ به‌ شتێكی‌ بڵاو.

به‌ڵام ده‌زانیت كه‌ مۆبایل شه‌پۆلێك دروستده‌كات كه‌ هه‌مان سیفاتی ئه‌و شه‌پۆله‌ وردانه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ فڕن دروستیده‌كات‌و پێیده‌وترێت (مایكرۆوه‌یڤ) كه‌ له‌ فڕندا ئه‌و شه‌پۆلانه‌ گه‌رمیه‌ك دروستده‌كه‌ن كه‌ خواردن ده‌كوڵێنێت. ئایا مۆبایل كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر چاو هه‌یه‌؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ چاوپێكه‌وتنێكمان سازدا له‌گه‌ڵ د.محمد حنتیره‌ (زه‌میلی‌ رۆیه‌ڵكۆلیجی‌ به‌ریتانی‌) ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ د.محمد بوو:

ـ جیلی‌ ئێستا تاكه‌ جیله‌ به‌درێژایی مێژوو كه‌ جه‌سته‌ی‌ ئه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌‌و خۆی‌ ئه‌داته‌ به‌ر شه‌پۆلی رادیۆیی به‌رز (3000 میگاهیرتز)‌و شه‌پۆلی مۆبایل (300 میگاهیرتز).

ـ كاتێك مۆبایله‌كه‌ت ته‌له‌فۆنی‌ بۆ دێت‌و تۆ له‌په‌نای‌ ته‌له‌فزیونێكدا یان كۆمپیوته‌رێكدا بیت، سه‌رت سوڕده‌مێنێت كه‌ وێنه‌ی‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ یا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ تێكده‌چێت، یان ئه‌گه‌ر له‌په‌نای‌ رادیۆیه‌كدا بیت، چۆن ده‌نگی‌ رادیۆكه‌ تێكده‌چێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ مۆبایل كاتێك تێلی‌ بۆ دێت، شه‌پۆلێك دروستده‌كات 0.2-0.6 واته‌ كه‌ 40% ئه‌و شه‌پۆلانه‌ له‌لایه‌ن ده‌ست‌و سه‌رمانه‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێت. ته‌نانه‌ت مۆبایل ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی‌ له‌ رادیۆ ده‌رئه‌چن، ئه‌گوازێته‌وه‌ بۆ سه‌رمان ده‌ جار زیاتر له‌ شه‌پۆلی‌ رادیۆی‌ ئاسایی‌و له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌ دووری 30مه‌تره‌وه‌ له‌ تاوه‌ری‌ رادیۆوه‌ شه‌پۆله‌كانی‌ راكێشێت بۆ مێشك.

ـ به‌بێ موناقه‌شه‌ زیاتر له‌ سه‌دان به‌حسی زانستی‌ سه‌لماندویانه‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل به‌هۆی‌ شه‌پۆله‌كانیه‌وه‌، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ مێشك‌و گوێ‌و چاو.

ـ بابپرسین ئایا كه‌ مۆبایل ئه‌م هه‌موو مه‌ترسیه‌ی‌ هه‌یه‌، بۆچی‌ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ مۆبایل لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت؟ چونكه‌ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ مۆبایل، ساڵانه‌ چه‌نده‌ها بیلیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ساڵانه‌ چه‌نده‌ها میلیۆن دۆلار ئه‌ده‌نه‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ باشه‌كانی‌ مۆبایل‌و شاردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كانی‌.

ـ ئایا مۆبایل كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر چاو هه‌یه‌؟ به‌ڵێ شه‌پۆله‌كانی‌ مۆبایل گه‌رمی‌ ده‌وری‌ چاو به‌ 3 ده‌ره‌جه‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروست بوونی‌ ئاوی‌ سپی‌ چاو. دیراسه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ سه‌لماندویه‌تی‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌تین هه‌یه‌ له‌نێوان شێرپه‌نجه‌ی‌ چاوو به‌كارهێنانی‌ مۆبایل.

قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی‌ مۆبایل له‌م رۆژگاره‌دا، وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی‌ جگه‌ره‌ كێشان وایه‌ كه‌ 50ساڵ پێش ئێستا باسی مه‌ترسیه‌كانی‌ جگه‌ره‌كێشان ده‌كرا.

ده‌ ئامۆژگاری‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ مۆبایل:

1ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل ته‌نها له‌كاتی‌ زۆر پێویستدا یان له‌كاتی سه‌فه‌ر یان له‌حاڵه‌تی‌ كتوپڕدا (ئیمیرجنسی‌).

2ـ هه‌وڵ بده‌ قسه‌كانت زۆر كورت بن له‌سه‌ر مۆبایل‌و یان باشتر وایه‌ ته‌له‌فۆنی‌ نۆرماڵ (وایه‌ردار) به‌كاربهێنیت.

3ـ به‌كارنه‌هێنانی‌ مۆبایل كاتێك سه‌یاره‌ لێده‌خوڕیت، یان كاتێك له‌ناو سه‌یاره‌دا داده‌نیشیت، چونكه‌ دیراسه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ سه‌لماندویه‌تی‌ كه‌ ستیلی‌ سه‌یاره‌ شه‌پۆله‌كانی‌ مۆبایل 10 ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌رتر ده‌كات له‌سه‌ر سه‌ر‌و له‌ش.

4ـ به‌كارهێنانی‌ سه‌ماعه‌ی‌ خاریجی‌ باشتره‌ بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌پۆله‌كان له‌سه‌رت نزیك نه‌بنه‌وه‌.

5ـ مۆبایل مه‌خه‌ره‌ گیرفانت یان قایشی‌ پانتۆڵ، چونكه‌ دیراسه‌یه‌ك سه‌لماندویه‌تی‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سپێرم (تۆ)ی‌ پیاو هه‌یه‌.

6ـ به‌كارنه‌هێنانی‌ مۆبایل له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ شه‌حنه‌وه‌یه‌.

7ـ هه‌وڵبده‌ خانووه‌كه‌ت له‌نزیك تاوه‌ری مۆبایله‌وه‌ نه‌بێت.

8ـ باشتر وایه‌ شه‌وان كه‌ مۆبایل به‌كارناهێنیت بیكوژێنیته‌وه‌ باشتره‌، یان ته‌نانه‌ت پاتریه‌كه‌شی‌ ده‌ربكه‌ی‌، چونكه‌ به‌كوژاوه‌یش له‌وانه‌یه‌ بتوانێت شه‌پۆل وه‌ربگرێت.

9ـ به‌كارنه‌هێنانی‌ سه‌ماعه‌ی‌ گوێ‌ بۆ ته‌له‌فۆنكردن‌و گوێگرتن له‌ گۆرانی‌.

10ـ كاتێك ته‌له‌فۆنت بۆ دێت یه‌كسه‌ر وه‌ڵام مه‌ده‌وه‌، با تۆزێك بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ شه‌پۆله‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستت كه‌م بكاته‌وه‌

ئاوينة

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-19 10:43:53

alya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-16
دواترین سه‌ردان: 2009-01-01
په‌یامه‌كان: 202

Re: 10ئامۆژگاری‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌

dastt xosh bet bo zanyaryakat barezm.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/906571ef8e.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net