.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









منداڵی سه‌ركێش و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵیدا
سه‌ركێشیی منداڵ گرفتێكه زۆربه‌ى دایكان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و بۆته سه‌رچاوه‌ى ماندوویی و خه‌م و ناخۆشی بۆیان، دایك هه‌رده‌م پێداگیری له‌سه‌ر گوێرِایهڵی منداڵه‌كه‌ى ده‌كات، بۆیه سه‌رسامی دایده‌گرێت كاتێك منداڵه‌كه‌ى گوێرِایهڵی ناكات و نازانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م سهركێشییهى منداڵه‌كه‌ى بكات؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌ركێشیی غه‌ریزه‌یه‌ك نییه هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونى منداڵه‌كه هه‌بێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له دایكان وای بۆ ده‌چن، به‌ڵكو سه‌ركێشیی نیشانه‌یه‌كه بۆ هه‌بوونی نارِێكیێك له لایه‌نی ده‌روونی منداڵه‌كه‌دا، ئه‌میش له ئه‌نجامی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ غه‌ریزه سروشتییه‌كانی منداڵه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مى ته‌مه‌نیدا.
(وا مه‌كه و وا بكه): ئایه دایك چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ى ده‌كات كاتێك ده‌بینێت منداڵه‌كه‌ى كارێكى نارِێك ئه‌نجام ده‌دات؟
داواكردن له منداڵ كه‌وا ئه‌م كاره بكات، هیچ سوودی نابێت له كاتێكدا منداڵه‌كه (عیناد و سه‌ركێش) بێت، بێگومان هه‌موو ئه‌وه‌ى لێی داواده‌كرێت، رِهتی ده‌كاته‌وه و نایكات. له‌م باره‌دا باشتروایه دایكه‌كه (وشه‌ى وا مه‌كه) بگۆرِێت به وشه‌ى (ئه‌مه بكه) تا به شێوازێكى نه‌رم و جوان له‌م سهركێشییهى ده‌رى ده‌هێنێت، بۆ نموونه: كاتێك دایك منداڵه‌كه‌ى ده‌بینێت له‌سه‌ر دیوار ده‌نووسێت، با له جیاتی ئه‌وه‌ى پێی بڵێت: (له‌سه‌ر دیوار مه‌نووسه) پێی بڵێت: (وه‌ره به‌م پێنووسه رِهنگاورِهنگانه له‌سه‌ر ئه‌م كاغه‌زه نیگارێك بكێشه)، به چه‌شنێك له‌سه‌ر رِووخسارى دایكه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی توورِهیی و نارِهزایی دیار نه‌بێت و به‌ڵكو ده‌بێت وا خۆی پیشان بدات كه‌وا گرنگی به‌م كاره‌ى ئه‌و نادات ئه‌گه‌رچی له ناو دڵیدا ئه‌م كاره‌ى منداڵه‌كه‌ى زۆر پێ ناخۆش بێت، هه‌روه‌ها كاتێك دایك ده‌یه‌وێت له ماڵه‌وه‌دا كه‌لوپه‌ل و شتێكى به نرخ بپارێزێت و پێی بڵێ: یاریی به‌م شته مه‌كه، چونكه هی منه، ئه‌وا له‌و باره‌دا دایكه‌كه به خۆی وا له منداڵه‌كه ده‌كات یاری به شته‌كه بكات، بێئه‌وه‌ى هه‌ست به خۆی بكات.
باسكردنی سه‌ركێشیی منداڵه‌كه له‌به‌رده‌م كه‌سانی تردا
باسكردنی خراپه‌كانی منداڵ له‌به‌رده‌م كه‌سانی تردا، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، كه‌وا هه‌ندێك له دایكان به مه‌به‌ستی ههڵرِشتنی خه‌م و توورِهیی و ئازاره‌كانیان به ده‌ست سه‌ركێشیی منداڵه‌كانیان ده‌یكه‌ن. منداڵ كاتێك گوێبیستی ئه‌م باسكردنهى خۆی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، گرێكوێرهكهى زیاتر ده‌بێت و واى لێ ده‌كات سه‌ركێش تر بێت. گاڵتهجارِى دایك به تواناكانى منداڵه‌كه‌ى، وا له منداڵه‌كه ده‌كات گوێرِایهڵی نه‌كات و رِقی له كه‌سانی ده‌وروبه‌رى ببێته‌وه، بۆیه دایكه‌كه ده‌بینێت منداڵه‌كه‌ى سه‌ركێش تر ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ى گوێبیستی دایكی ده‌بێت كه‌وا له لای كه‌سانی تردا به خراپه باسی ده‌كات.
پێویستیی منداڵی سه‌ركێش به سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی زۆر:
ئه‌و منداڵه‌ى له قۆناغی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵیهكهیدا سه‌ربه‌ست نییه، ئه‌وا وه‌كو ئه‌و رِووهكه وایه كه‌وا هه‌واى ساف و بێگه‌ردى نییه، بۆیه به زه‌رد و لاوازیی گه‌شه‌ده‌كات و سه‌رنجی ته‌ماشاكه‌رانی رِاناكێشێت. بۆیه باشتره بۆ دایك و باوكی منداڵه‌كه، ئارام گربن له به‌رامبه‌ر شێوه‌ى یاریی و گاڵته‌ى منداڵه سهركێشهكهیان و شێوه‌ى نانخواردن و یاریكردن و رِۆیشتنهكهى، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه‌وا ببێته مایه‌ى ئازاردانى كه‌سانی تر.
هه‌ڵسوكه‌وتكردنه نارِێكهكانى منداڵى سه‌ركێش له جوڵه و رِهفتارهكانیدا، ئه‌نجامێكی سروشتییه بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌ستی ته‌واو له گه‌شه‌كردنی غه‌ریزه‌كانی له كه‌شێكی له‌بار و دروستدا، بۆیه چارهسهركردنهكهى به بێ ده‌نگبوون به‌رامبه‌ر رِهفتارهكانى و ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی كاروباره‌كانی، تا ئه‌و كاته‌ى دهگهرِێتهوه سه‌ربارى ئاسایی و سروشتیی و پێ داگرتن له‌سه‌ر گۆرِینی رِهفتارهكهى قوورِهكه خه‌ستتر ده‌كات، چونكه پێداگیریی واته لێسه‌ندنه‌وه‌ى سهربهستییهكهى له جوڵانه‌وه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك سه‌ركێشیه‌كه‌ی زیاد ده‌كات كه‌وا له پاشاندا هیچ چاره‌سه‌رێك سوودى نه‌بێت بۆی.
به‌كارهێنانی شێوازی كێبرِكێ
داواكردن له منداڵی سه‌ركێش له قۆناغی یه‌كه‌می منداڵییهكهیدا، به‌وه‌ى ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات، هه‌رده‌م رِووبهرِووى رِهتكردنهوه ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه وا لێ بكه‌ین هه‌ندێ كارى پێویست ئه‌نجامبدات، پێویسته شێوازی (كێبرِكێ) به‌كاربهێنین، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر دایك ویستی داوا له منداڵه‌كه‌ى بكات، خێرا بێت له رِۆیشتنی شه‌قامدا و ئه‌م داوایه‌شی له منداڵه‌كه‌ی هیچ مانا و سوودێكى نابێت، له‌و كاته‌ى منداڵه‌كه‌ى كه‌سێكی سه‌ركێش بێت، بۆیه چاكتر وایه پێی بڵێ: با بزنین كامه‌مان یه‌كه‌م كه‌س دهگهرِێتهوه ماڵه‌وه، من یان تۆ؟ وه كاتێك ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ى په‌له بكات له كاتی نانخواردندا، ئه‌وا پێی بڵێ: با بزانین كێمان به یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت له ته‌واوكردنی خواردنى ناو قاپهكهیدا.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه