❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی ئەشقێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-27 13:21:11

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

چیرۆكی ئەشقێ

چیرۆكی ئەشقێك لەژێر بۆردومانەكەى قەندیل-


هێرشە دڕندانەكەى فڕۆكە جەنگیەكانى توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن لەسەر رەزامەندى سەركردەكانى ئێراق و هەرێمی كوردستان، قەندیل هەتا دوێنی قەندیل شوێنی پێشمەرگە بوو كەشەڕیان دەكرد دژى بەعسیە فاشیەكان، بەڵام ئێستاش رەزامەندى سەركردەكانى هەرێم شەرمەزاریە بۆمان، بۆ ئێمەى كورد بەدەشتی خۆ دەڵًێت فەرموو بمانكوژە و داگیرمان بكە، لەژێر ئەم بۆردومانە دا چیرۆك زۆر جۆر بەجۆر بەر گوێ كەوت بەچامو بینیم، كەزۆر ساوایە لەپێش زانستی و هەمەلایەنەكان، ئەتوانم بڵێم هیچ نییە، بەڵام زویر نەبن، چونكە نمونەى زۆر هەیە و چیرۆكی زۆر هەیە كەمرۆڤ باوەڕ نەكات، چەنكە زۆ تراژیدیایە، بەتایبیەتى ئەو زەحممەتیانە رووبەڕووی ژن دەبێتەوە، چونكە ژن مافی ژیانی نییە هەمیشە سەركوت كراوەو وەكو كاڵایەك بازرگانی پێوزە كراوە و بۆ ئارەزوو جنسییەكان و ئامانجە سیاسییەكان بەكارهاتووە لەپێناوى خوێندا یان پیاوێك بۆ ئارەزووى خۆی ژنێك دەرەفینێ یان كەسێك دەكوژن بەخشراوە ئیتر ژیانی ئەو ژنەش چۆن بێت ئیتر هەر پرسی ناوێت ژونكە دەڵێت: (لەپێناو خوێندا دراوە) یان هەندێ لەكچان و كوڕان دەبنە قوربانی( عەشقی ڕەش) كەلەلایەن پیاوەوە خۆیان پێڵاوەكان ماچ دەكەن هەتا كچەكە فریو دەدەن، پاشانیش هەتا ئاستى دواى سوكایەتى بەژنەكە دەكرێت و ئابڕووى دەبرێت و ئەوەش نەرێتێكى هەرە لاوازە گە لەلاوازى ئەو پیاوانەوە سەرچاوە دەگرێت كەلاوازن نازانن ئەشق ماناى چیە و ئەو كەسەى كە خۆشیان دەوێت نازانن هەڵیبژێرن و بەس بۆ سووكایەنى پێكردن فرییویان دەدەن، نازانم چ تام و چێژێك لەو سوكایەتە وەردەگرن، ئایا ویژدان و هەستیان هەیە؟ ئازیزان ئەو شەوەى كە بۆردونمانەكەى قەندیل كرا لەگوندی سورەدێ بووم، چووبووم كۆڕێك بگێڕین لەسەر پەروەردەو تەندروستی مناڵان بۆ ژنان و دایكانى ئەو ناوچەیە شەو لەشیرینە خەو دابووین بەدەنگی بۆردوومانەكە بەخەبەر هاتین و چووین كەخەڵك بگەێنینە كوونە تەیارەكان ژن و منداڵا و پیرو لاو رژانە سەر رێگاكان، دونیا تاریك بوو تەنها ئەستیرەكان لەئاسمان دیار بوون لەگڵۆپی ئەو هەشت فرۆكەیە كەبەردەوام بێ رەحمانە بۆردومانى ناوچەكەیان دەركرد، مناڵە بێتاوانەكان لەشیرینە خەودا بوون هەرەكەس خۆی گەیاندە كونە تەیارەكان، خەڵكەكمان لەكونە تەیارەكاندا كۆكردەوە بۆ خۆشمان لەدەرەوە بووین هەتا بەرە بەیانی بەردەوام فڕۆكەكان رانەوەستان هەتا بەیانی، ئەنجامی ئەو هێرشە لەوانەیە هەمووتان بزانن، منیش بەچاوى خۆم هەموو شەهید و بریندارەكانم بینی و ئەو كۆكوژیەی لەسەر ئاژڵە بێ تاوانەكان و بێ زمانەكان كرابوون، ئەو خانوانەى كوێران بوو بوون، ئەو ئازارانەو كۆچ كردنی خەڵك ئازارێكی مەزن بوو، بەڵام گەڕمەوە بۆ ئەو شوێنەى كەلێی دەمام، چوینە ژێر زەمێنێك بۆ خۆپاراستن لەوێ گەنجێك ئەم چیرۆكەى بۆ باسكردم، چونكە من ئەو كچەم كرد كە بارى دەروونی تێكچووە ووتم: دەمەوێ بزانم ئەو رووداوە لەگوندێك روویداوە، بەڵام لێرەدا ناوى ئەو گوندی كچەكە ناهێنم لەبەر هەڵوێستی كۆمەڵگا.
ترسی بۆردومان لەسەر خەلكەكە زۆر بوو، بەڵام ئەو ترسەش ئەم چیرۆكە لەفڕۆكەكان كاریگەرى زۆرلێكردم.
ئەو لاوە وتی: ئەو كیژە لەگەڵ كورێدا بەڵێنی خۆشەویستى دەبەستن، پاش ماوەیەك كوڕەكە دەچیت لەهاوڕىَ كوڕەكانى و خەڵكی گوندەكە و دەڵێ بەراى ئێوە ئەو كچە چۆنە دەمەوێت هاوسەرگیرى لەگەڵ پێك بهێنم؟
ئەوانیش دەڵێن ناگونجێت كە تۆ و ئەو بكەیتە هاوسەرت!
ئەو بەڕێزەش گوێ لەقسەكانیان دەگرێ بەخۆشەویستەكەى دەڵێ من و ناتوانم بتكەم بەهاوسەرو لێ جودا دەبێتەوە و كچەكەش زۆر بەم هەڵوێستە كاریگەر دەبێ ئەوەش دەبێتە هۆی تێكچوونی بارى دەروونى، بڵاودەبێتەوە كەكچكە شێت بووە.
كچەكە دەبێتە قوربانی بەناو ئەشق خۆشەویستی، كوڕەكەش ئێستا زۆر بێباكانە دەگەرێ، بەڵام پێشتریش زۆرى خۆشویست زۆر، ئێستاش هیچ هەست بەو ئازارانە ناكات لەخۆشەویستەكەى رووبەڕووى بوەتەوە و دەیچێژێ.
من لێرەدا دەڵًێم: بەڕیز ئەگەر خۆشت دەویست یان خۆشتی دەویست بۆچى پرسیارى رەوشتی لێ دەكەیت؟ ئەى كەنەیتناسی چۆن خۆشتویست؟ خۆت هێزی ناسینت نەبوو كەهەلێبژێری؟ ئەى نەتوانى تۆ بەشێوازىَ پێی بڵێت كەكاریگەرى لەدەروونی و هەستی نەكات؟ تۆ خۆشەویستی بۆ خەڵك دكەیت؟

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net