.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









كە لە دوكانەكەی هێنایانە دەرەوە تەواو شلەژا بوو ئەو دەیویست لە نێو ئاپۆرەی خەڵك قورتاری بێت چونكە هەموو خەڵك و دراوسیكانی گاڵتەیان پێ دەكرد تەنانەت هەندێك بە شێت وەسفیان دەكرد، ئەویش بەدەم هاواركردنەوە قسەی دەكردو دەی ووت هەموو ژیانم بە قوربانی ئەو كچە بێت هەموو تەمەن و ژیانم بۆ ئەو كچەی كە لەناو دڵمە كەچی بەتكاران ناهێڵن بۆ یەك بین.
ش م شكاك لە دایك بووی ساڵی 1962 خاوەن 8 منداڵە پاش ئەوەی پێش حەوت مانگ پێش ئێستا دەكەوێتە عشقی كچێك كە بەتەمەن 30 ساڵ لە خۆی بچوكترە تەواو ئاڕاستی ژیانی دەگۆرێت، ش كوڕی گەورەی تەمەنی 17 ساڵە خۆی كاری بۆریچیاتی دەكات هەموو دراوسێكانی دوكانەكەی و زۆر لە خزمانی هەردوو لا پەیوەندی ش و ئەو كچە دەزانن تەنانەت چەند جارێك ش چۆتە داخوازی ئەو كچە بەڵام بەهۆی چەند گرفتێك دایكی كچەكە ناهێلێت كچەكەی شوو بە ش بكات، لەم بارەوە ش دەڵێت هەرچەندە من لە عەشیرەتێكی ناسراوم و تا ئێستا چوار جار چومەتە خوازبێنی ئەو كچە چونكە خۆشم دەوێ و ژیانیش بێ ئەو لای من هیج تام و بۆنێكیی نیە ش بەردەوام دەبێت و دەڵێت تەنانەت ژنەكەشم رەزامەندی دەربڕیوە تا ئەو كچە شووم پێبكات بەڵام نازانم دایكی بۆ ناهێڵێت بۆ من بێت نازنم چ گوناهیكم كردووە ؟؟
لەلایەكی تر یەكێ لە دراوسیكانی دوكانی ش دەڵێت ئەوە دوو جارە ئەو پیاوە هەوڵی خۆكوشتن دەدا تەنانەت چەند رۆژێك پێش ئێستا زۆر بە سەیری ئێمە قورتارمان كرد كاتێك ئەو پیاوە لە نێو دوكانە دەرگای لەسەر خۆی داخست و ویستی خۆی بە غاز ژهراوی بكات، ئەو دراوسییەی ش دەڵێت: كاتێك ئێمە گەیاندمانە نەخۆشخانە دكتۆرەكان پێیان سەیر بوو كە لە ژیان ماوە، لەم رووەوە ش دەڵێت: ئەگەر ئەو جارەش رزگارتان كردم لە مردن ئەوا دڵنیا بن جارێكی تر خۆم دەكوژم چونكە من دنیا بێ .... نابینم، ش لەبارەی هۆكاری پەنا بردنی بۆ خۆكوشتن دەڵێت ئەوە چەند رۆژێكە خۆشەویستەكەم وەڵامی تەلەفۆنم ناداتەوە نازانم چی بەسەر هاتووە بۆیە خۆم بەم پەتە هەڵواسی تا من و خۆشەویستەكەم لەو دونیای پر عشق بەیەك شادبینەوە، لەلایەكی تر سەبارەت بە منداڵەكانی خۆی دەڵێت ئەوانیشم خۆش دەوێ بەڵام نەوەك منداڵەكانم بەڵكو هەموو خزم و كەسم نادەم بەخۆشەویستی ئەو كچە كاتێك ش ئەو قسانەی دەكرد وێنەیەكی خۆی و خۆشەویستەكەی لەباغەڵ دەرهێناو هێدی هێدی دەستی بەگریان كرد و گوتی من لە ژیانم خۆشەویستیم نەكردووە راستە ئەو بەتەمەن زۆر لەمن بچووك ترە بەڵام چ بكەم ئەوە دڵە كە شەیدای كەسێك بوو تەمەن ناتوانێت ببێتە حاكم!
لەمەڕ زانینی خەڵك و بنەماڵەی ئەو كچەو خانەوادەكەی خۆی بە پەیوەندی نێوان ش ئەو كچە، ش دەڵێت: من بەدڵ خۆشم دەوێت چاوم لەوە نیە ئابڕووی ببەم یان پێی رابوێرم بۆیە وەك دەبینین دوكانەكەشم زۆر دوور كردتۆتەوە لە ماڵی ئەوان تەنانەت بە موختاری گەرەك و چەند پیاوێكی ماقولیشم گووتوە تا بۆم بچنە خواز بینی بۆیە قەت ناترسم خەڵك چ دەڵێت با بیڵێت پاشان ش دەڵێت ئەگەر ئەو كچە شووم پێبكات ئەوا لەگەڵ ئەوەی دوكانیشم هەیە ئەوا راتبی تەقاودیشم هەیە پاشان خانووەكەشم دەفرۆشم بۆ ئەوەی بتوانم دوو ماڵ بەخێو بكەم، لەگەڵ گوێ گرتن لە چیرۆكی نێوان ش و خۆشەویستەكەی ش جار ناجارێك دەفتەرێك لە باغەڵی دەردەهێنێت و لاپەرەكانی هەڵدەداتەوە و دەڵێت بزانن عشق پیاوێكی وەك منی كردۆتە شاعیریش هەموو ئەو شیعرانەم بۆ خۆشەویستەكەم نووسیوە تەنانەت وەسیەت نامەیەكیشم بۆ ئەو نووسیوە تا كە من خۆم كوشت ئەویش لەپاش من چاوی لە ژیان نەبێت.
ملازم شێرزاد یەكەم كەس بووە پاش ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداری خۆ هەڵواسینی ش نیان بەم پەتە كردۆتەوە گەیشتۆتە شوێنی روداوەكە لەم بارەوە دەلێت ئەگەر تەنها دوو دەقیقەی تر نەگەیشتباینە ئەو شوێنە ئەوا ئەو گیانی لەدەست دابوو لەدوای تەواو بوونی قسەكانی ملازم شێرزاد ش بە چاوێكی پر لە حوزن و خەماریەوە دەڵێت: باشە ئەوا ئەو جارەش رزگارتان كردم ئەدی جارێكی تر چی دەكەن ! بەخوا دەبێت هەموو ژیانم بە قوربانی ئەو كچە بكەم دەبێت خۆم بكوژم یان ئەو كچەم دەدەنێ، ش بەردەوام دەبێت و دەڵێت دەبێت من و خۆشەویستەكەم چیرۆكێكی تری خۆشەویستی دوبارەبكەینەوە دەبێت ئێمەش وەك شیرین و فەرهاد هەموو خەڵك باسی پیرۆزیی و پاكی خۆشەویستیمان بكات.
لەلایەكی تر یەكێ لە هاوڕێكانی ش سەبارەت بە هەڵسوكەتی برادەرە عاشقەكەی دەڵێت بەخوا ژیانی لێ گۆراوە نە نان دەخوا نە وەك جاران تاقەتی قسە كردنی ماوە تەنانەت كارەكەشی ناكات هەموو باس و خواسی هەر كچەیە باس باسی خۆشەویستی نێوان خۆی و كچەكەیە، پاشان ش دەڵێت بڕیار بوو خۆم و خۆشەویستەكەم لەبەر ئەم هەموو گرفت و كێشەی كە دێتە پێشمان هەردووكمان خۆمان لە رۆژی ڤالانتاین بكەینە شەهیدی خۆشەویستییەكی پاك بەڵام ئەو جارەش مردن رقی لێمبوو بۆیە نەی كردمە شەهیدی رۆژی خۆشەویستی.
لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bit har babatik hi to bwa mn xwindw mata wa dyara basar hati zort laya hiwadarm har bardawam bit zwzw lim wn dabi hhhhhhhhhhhhhhh
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas bo paeamakat hawnaz gean zor swpast dakam bo xwendnawae babatakanm balam hawre mn ambabatam nanwsewa tanha la setekawa warm grtwa
ballam hawre lakwemn let wndabm???????????????????????? dwbara swpas bo paeamakat
لهسهر هێڵ نییه






thank you for dear frind
لهسهر هێڵ نییه






aha nwsinakant mashala zora kadima xwarawa lim wn dabi
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas hawre gean
datwanet neshanaeake lebda ...............hhhhhhhhhhhhhhhhh
dwbara zor swpas hawre gean
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Rahoz (2008-02-29 19:20:09)
لهسهر هێڵ نییه

am akatat bash barez babatakatm xwendawa balam peshtr xwendbwmawa am babata hy kaseky tra ba nawy rzgar kochar bashtr waya nawy aw kasa bnwsyt ka peshtr amaday krdwa bo away mafy aw kasa nxwret hywadarm pet naxosh nabet kateky xosh
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas bo paeamakat shanag85 balam xomn nalem he mna am babatam la malpareke trawa war grtwa
dwbara zor swpas bo paeamakat
لهسهر هێڵ نییه