.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ڕایگه‌یاند، که ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌ی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك خۆراك ده‌خۆن، هه‌وڵی ڕاگرتنی کێشی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی باشتر مه‌شقی وه‌رزشی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی سیسته‌مێکی خۆراکی زۆر ته‌ندروست ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوته‌مه‌نانه‌ی نانی به‌یانیان ناخۆن.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نزیکه‌ی هه‌زار هه‌رزکاری ناوچه‌ی "Minnesota"ی ئه‌مه‌ریکی له‌خۆگرت و تێیدا چاودێری شێوازی خۆراك و کێش و ڕه‌فتاره‌کانی دیکه‌ی پێش پێنج ساڵی پێشووی ژیانیان کرا. له‌ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ته‌مه‌نی به‌شداربووان خواروو 15 ساڵ بوو.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Pediatrics"دا بڵاوکرایه‌وه و تێیدا توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که تا چه‌ند هه‌رزه‌کاران نانی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك بخۆن، نیشانده‌ری بارسته‌ی له‌شیان (BMI) ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه ده‌کات.
کێشی مامناوه‌ندی ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌ی نانێکی زۆری به‌یانیانیان نه‌خواردبوو، گه‌یشتبووه 2.3 کیلۆگرام، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ژه‌مێکی باشیان له‌نانی به‌یانیان خواردبوو.
"Mark Pereira" له زانکۆی "Minnesota" ده‌ڵێت: "له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نانی به‌یانیانیان ده‌خۆن، ته‌ندروستییان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باشه."
توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که له 25%ی منداڵه ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نانی به‌یانیانیان ناخۆن و ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی منداڵانی قه‌ڵه‌و ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات.
توێژه‌ر "Mark Pereira" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نان ده‌خۆن، به‌درێژایی ڕۆژ وامێکی یه‌کجار زۆریان بۆ خۆراکی دیکه نابێت.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakan xoshbe kuvan xan bo aw hawala tandrwstyia sarkautu bit hamisha
له‌سه‌ر هێڵ نییه