❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-06 10:46:39

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی...

نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت

http://www.xozga.com/hewall/files.php?file=nanibayanen_297258165.jpg

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ڕایگه‌یاند، که ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌ی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك خۆراك ده‌خۆن، هه‌وڵی ڕاگرتنی کێشی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی باشتر مه‌شقی وه‌رزشی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی سیسته‌مێکی خۆراکی زۆر ته‌ندروست ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌‌و هاوته‌مه‌نانه‌ی نانی به‌یانیان ناخۆن.

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه نزیکه‌ی هه‌زار هه‌رزکاری ناوچه‌ی "Minnesota"ی ئه‌مه‌ریکی له‌خۆگرت و تێیدا چاودێری شێوازی خۆراك و کێش و ڕه‌فتاره‌کانی دیکه‌ی پێش پێنج ساڵی پێشووی ژیانیان کرا. له‌ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ته‌مه‌نی به‌شداربووان خواروو 15 ساڵ بوو.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Pediatrics"دا بڵاوکرایه‌وه و تێیدا توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که تا چه‌ند هه‌رزه‌کاران نانی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك بخۆن، نیشانده‌ری بارسته‌ی له‌شیان (BMI) ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه ده‌کات.

کێشی مامناوه‌ندی ئه‌و هه‌رزه‌کارانه‌ی نانێکی زۆری به‌یانیانیان نه‌خواردبوو، گه‌یشتبووه 2.3 کیلۆگرام، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ژه‌مێکی باشیان له‌نانی به‌یانیان خواردبوو.

"Mark Pereira" له زانکۆی "Minnesota" ده‌ڵێت:‌ "له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نانی به‌یانیانیان ده‌خۆن، ته‌ندروستییان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باشه."

توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که له 25%ی منداڵه ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نانی به‌یانیانیان ناخۆن و ئه‌‌مه‌ش له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی منداڵانی قه‌ڵه‌و ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات.

توێژه‌ر "Mark Pereira" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك نان ده‌خۆن، به‌درێژایی ڕۆژ وامێکی یه‌کجار زۆریان بۆ خۆراکی دیکه نابێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC

xozga//

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-06 10:48:02

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی...

dastt xosh bet geyana
serkaw tu bet

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-06 11:07:05

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: نانخواردنی به‌یانیان ته‌ندروستی...

zor swpas hawregian hamisha lash sax bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net