.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








نەزۆكی پیاو .... ژنان چۆن تەماشای دەكەن هۆكارەكانی چین؟
گوڵان
(نەزۆكی) یان نەزۆك بوون، حاڵەتێكە لە حاڵەتەكانی نەخۆشی وەك هەر دیاردەیەكی تەندروستیش، هۆكارو رێگاكانی دەستنیشانكردن و دواجار چارەسەریشی هەیە، دیسان وەكو زۆر نەخۆشی تریش كە چۆن جاران لای خەڵك باسكردنیان مایەی شەرم بووە، وەك نەخۆشییەكانی (موو هەڵوەرین و كەچەڵ بوون ،فێ لێهاتن...هتد) كە لە هەر كەسێك تووشی ببوایە شەرمی پێدەهات خەڵك بیزانیبایە.
ئینجا نەزۆك بوونیش بە هەمان شێوەی جاران و ئێستاش ئەو پیاو و ژنانەی كە تووشی بوونە شەرم دەكەن باسی بكەن یان بیزانن، مەگەر ئێستا بە هۆی ناچاری و پێشكەوتنی بواری پزیشكی و تەندروستییەوە دەردەكەیان دەزانرێ و هۆی چوونە لای پزیشكیشیان تاڕادەیەك دەزانرێ .. پرسیارەكە ئەوەیە كە باشە دەبێ هۆی ئەو شەرمە چی بێ، ئایا (نەزۆكی) نەخۆشییەكی هێندە ئاڵۆزە و پەنهانە و نەزاندرێ هۆیەكەی چییە، ئایا چارەسەری ئەو نەخۆشییە ردەرمان و رێگاو شێوازی پزیشكی هەیە..؟ لەم ریپۆرتاژەدا وڵامی ئەو پرسیارانە دەدەینەوە.
لە سەروبەندی ئامادەكردنی ئەم ریپۆرتاژەدا بووین، بەڕێكەوت لەگەڵ خانمێك دواین كە خۆی ساڵانێك بەر لە ئەمڕۆ كێشەیەكی وەهای هەبوو.
ئەو خانمە كە ناوی (پەخشان عەلی عبدوڵڵا- 38 ساڵ) فەرمانبەرە، سەرەتا كێشەكەی لەو كاتەوە دەست پێدەكات كە شوو بە كوڕێكی یەك دووساڵ لە خۆی بچوكتر دەكات، ئەو كوڕە كە دەیخوازێ، دەزانێت كە خۆی نەزۆكە، بەڵام دەیشارێتەوە و پێی ناڵێت لێرەوە پەیوەندی نێوان ژنەكەو ماڵە خەزوورانی لەسەر ئەم مەسەلەیە ساردی تێدەكەوێ، با درێژەی سەرگوشتەكە لە خودی (پەخشان خان) ببیستین و خۆی قسەبكات ...
پەخشان دەڵێت: نزیكەی چواردەساڵە شووم كردووە پیاوەكەم كە بە (م) ناوی دەهێنم، هەرچەندە مێردەكەم رێزی دەگرم و كەسێكی تێگەیشتوو و شارستانی و كراوەیە، رازیش بوو لەوەی ئەزموونەكانی خۆم لەو بارەیەوە باس بكەم، بەڵام هەر حەزناكەم و رازی نابم، بەڕاشكاوی ناوی بڵاوبكرێتەوە، بۆیە بە (م) ئاماژەی بۆ دەكەم، سەرەتا كە مێردم پێكرد، باسی ئەوەی بۆ نەكردم كە ئەوان بە بەرەباب نەزۆكیان هەیە، تەنانەت پیاوەكانیشیان ئەو گرفتە تەندروستییەیان هەیە، پاشان نزیكەی ساڵێك بەسەر هاوسەریمدا رەتبوو، جارجار لەم و لەو گوێمان لێ دەبوو، ئەرێ منداڵتان نیە، ئەرێ ئەمە بۆچی منداڵتان نابێ، زۆرێك لەو پرسیارە ورووژێنەرو فزولیانە، ساڵی دووەم بەسەر هاوسەریمدا رەتبوو، هەر مناڵمان نەبوو، لە ساڵی یەكەمدا من ئەم مەسەلەیەم ئەوەندە بەلاوە گرنگ نەبوو، بەڵام بەڕاستی ساڵی دووەم دەمویست بزانم هۆی كاممانە، ساڵێك و (9) مانگ بەسەر هاوسەریماندا رۆیشتبوو، ئێواریەك میوانی ماڵی خەسووم بووم، ئەو ئێوارەیە هەر لەو ساتەوە تا ئێمە هەڵساین و چووینەوە ماڵی خۆمان، خەسووم تەنها باسی منداڵ نەبوونەكەی ئێمەی كرد، ئەمە وایلێكردم كە بۆ ئێوارەی رۆژی دواتر بەناوی سەردانی ماڵی باوكم بچمە لای پزیشكێكی ئافرەتان، ئەمە بوو دوای ئەوەی پزیشكەكە بە تەواوەتی منی پشكنی، گوتی: تۆ هیچ خەوش و عەیبێك یا نەخۆشیەكت نیە و ساغ و سەلامەتی، بەڵام پێوستە پیاوەكەت پشكنینی بۆ بكرێت چونكە پێدەچێت گرفتەكە لەو بێت.. دوای مانگێك وردە وردە هەوڵمدا پیاوەكەم هاندەم بچێتە لای پزیشك و خۆی بپشكنێ، تا دواجار توانیم قەناعەتی پێ بێنم و رۆژێك چووینە لای پزیشكێكی پسپۆر، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێوست دەركەوت هۆی نەزۆكییەكە ئەوە من نیم، بەڵام ئومێدی چاكبوونەوەی هەبوو، هەرچەندە زۆر كەمیش بوو، بەهەر حاڵ ئیدی من ئاسوودە بووم، لە قسەو قسەڵۆك و تیروتوانجی خەڵكانی دی، بە تایبەتیش خەسووم، ئێمە نزیكەی هەشت ساڵان لەسەر قسەی مێردەكەم ئەو مەسەلەیەمان لەنێوان خۆماندا هێشتەوە نەمانهێشت كەس پێی بزانێ، بەڵام رۆژ بە رۆژ فشارەكانی خەسووم زیادیان دەكرد رۆژێك دیسان باسەكەی كردەوەو لەناو قسەكانیدا بوو كە گوتی: كوڕم ئەوە دیارە پەخشان نەزۆكە و منداڵی نابێت و ناوی خوای لێ بێنە با وەچاغت روون بێت و بمێنێ، ژنێكی تر بێنەو با منداڵێكتان ببێت، با،بە وەچاغ كوێری نەمێنیتەوە. منیش بەڕاستی لەو قسەیە قڵس و توڕە بووم، خۆم بۆ نەگیرا بەرپەرچم دایەوە گوتی: من هیچ عەیبم نیە، كوڕەكەتان نەزۆكە و منداڵی نابێ، من ئەو ماوە دوورودرێژە قسەم نەكردووە ئاشكرام نەكرد، گوتم با لەبەر دڵی مێردەكەم باس نەكەم تا هەست بەكەمی نەكات و بەسەرخۆیدا نەشكێتەوە ، ئەو باسە نەكەیتەوە، دیارە ئەو هەشت ساڵە ئەو نەهێنییەی كوڕتانم لای خۆم هەڵگرتووە قەدری نازانی، دەبڕۆ ئەوە بزانەو ئیتر جارێكی تر ئەو باسە لەگەڵ مندا نەكەیتەوە، ئینجا بەم شێوەیە دمكوت بوو، بەڵام لەبەر دڵی مێردەكەم بڕیارمدا تا بەسەر ئەو گرفتەی زاڵ دەبێ پشتی بگرم و لەگەڵی بم، ئەوە بوو دوای ماوەیەك چووینە دەرەوەی وڵات و پاش نزیكەی ساڵێك نەخۆشییەكەی چاكبۆوە و نەزۆكییەكەی نەماو منیش سكم بوو، ئێستاش خاوەن دوو منداڵین.
دیارە هۆیەكانی نەزۆكی چ لە پیاو چش لە ژن زۆرن و حاڵەتێكیش بەپێی جۆرەكەی هۆیەكەی چارەسەر دەكرێت، بە قسەی (د.غادە غەسان) كە پزیشكی بورای ئافرەتانە لە نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە، دەڵێ: هەم هۆیەكانی نەزۆكی لە پیاو، هەمیش لە ژن، هی ئەوەیە كە چارەسەر بكرێن و لە رووی پزیشكییەوە هیچ عەیب نیە.
ئەوەی كەعەیبە و شورەییە لە دڵ و دەروونی ئەو كەسانە دەچێنێ حەقیەتی خەڵكەكەو نەریتە دواكەوتووەكانی كۆمەڵگایە، بە هەرحاڵ هۆیەكانی نەزۆكی زۆرن بەڵام تەنیا ئەوانەی پەیوەندیان بە تۆو (سپێرم)وە هەبێت، دەتوانن سەرەكیەكانیان وەك نموونە: بێنینەوە لەوانە : یەكەم – كەمی ژمارەی سپێرمەكان (oligospermie)، دیارە ژمارەی ئەو سپێرمانە لە كەسێكی سروشتیدا لە هەر پەڕینێك (200-500) ملیۆن سپێرمە، پاشان لە پەڕینەكانی تردا كەم دەبێتەوە، ژمارەی سپێرمەكان بۆ پیتاندنی ئافرەت نابێ لە (300) ملیۆن كەمتر بێت، ئەم حاڵەتە كەمی ژمارەی سپێرمەكان ئەوەیە كە لە هەر سانتیمەترێكی سێ جار ژمارەی سپێرمەكان لە ژمارەی سروشتی خۆی كەم دەبێتەوە بەڕادەیەك ناگاتە ئەوەی بتوانێ هێلكۆكە بپیتێنێ، هۆی ئەم حاڵەتەش زۆرە بەهوی نەخۆشییەكانی كوێرە رژێنەكان (الغدد الصماء)و نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی پڕۆستات و ، یان گەر ئەو كەسە زۆر خۆی دابێتەبەر تیشكە زیان بەخشەكان و مژادە كمییاوییە زیان بەخشەكان و..
دووەم: مردنی سپێرمەكان (Necro spermie) لەم حاڵەتە سپێرمەكان تەواو لە جولە كەوتن و ئیفلیج بوونە ، هۆی ئەمەش بەزۆری تووشبوونی پڕۆستاتە بە هەوكردن و هەروەها نەمانی هەردوو مادەی( فەكتۆزی فۆسفاتاز)ە لە تۆواودا.
سێیەمیش: نەبوونی سپێرمە لە ناوتۆواودا (Azo spermie) ئەمەش بە مانای وایە تۆواو هیچ سپێرمی تێدا نەبێ، هەروەها حاڵەتی لاوازی سپێرم و كەم جوڵەیی و هۆی خۆیان هەیە.
لای ئافرەتیش نەزۆكی دووجۆرە، لاوەكی و سەرەتایی، نەزۆكی سەرەتایی ئەوەیە ئافرەت لەسەرەتای ژیانی سێكسی لە سەرەتای ژیانی هاوسەرێتیدا تووشی دەبێ.
لاوەكیەكەش ئەوەیە كە ئافرەت دوای ئەوەی منداڵێك یان دوانی دەبێ یان دوای ئەنجامدانی كرداری لەبارچوون تووشی دەبێ. جاری واش هەیە ئافرەت تووشی نەزۆكی دووبارەبوونەوە دەبێ دوای هەر منداڵبوونێكی ، ئەگەرچی لە پێشتریشدا هۆیەكانی پێشتری نەزۆكیەكەشی چارەسەركرابێ.. بۆیە نەزۆكیش وەك هەر نەخۆشییەكی تر، هۆكار و چارەسەری هەیە و ئەوەنیە كە كەسەكە چاك نەبێتەوە مەگەر هەندێ حاڵەتی تایبەت نەبێ، لە راستیشدا هیچ هۆیەك بۆ شەرم و شورەی لەو نەخۆشیەدا نابینم، ئەو هەستكردن بەشەرمەش كە ئێستا هەیە پابەندی ئەو عەقڵیەتە دواكەوتوویە كە لەو كۆمەڵگایەدا هەیەو وەك میراتێك بۆ نەوەی ئێستا ماوەتەوەو بۆتە كلتوور.
ژن و مێردی نەزۆك لەبەردەم یاسادا
ئەگەر پیاوێك نەزۆك بێت ئایا ژنەكەی دەتوانێ جیاببێتەوە هەقەكانیشی مسۆگەر بكات؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بەڕێز دادوەر(فەریدوون عبدوڵڵا محەمەد) دادوەری باری كەسی لە هەولێر گوتی: نەك بەم هۆیە، بەڵكو بە زۆر هۆی دیكەش ژن دەتوانێ داوای جیابوونەوە بكات، بەڵام بە پێی یاسای باری كەسی عێراقی كە لە مادەی (43)دا هاتووە، ژن بۆی هەیە داوای جیابوونەوە (تفریق) بكات ئەگەر هاتوو پیاوەكە نەزۆك بوو، یا دوای زەماوەند دووچاری نەخۆشییەك هات بەو هۆیەوە نەزۆك كەوت و هیچ منداڵێكیشی لەو ژنەدا نەبێت كە لە ژیاندا مابێ، لێرەدا ژنەكەش بەپێی یاسا مافی هەیە لە پیاوەكە جیاببێتەوە و هەموو مافێكیشی بۆ مسۆگەر بێت، چونكە ئەم نەزۆكەیە جۆرێكە لە زیان كە بە ژنەكە دەكەوێ دەبێتە هۆی ئەوەی ژنەكە لە مافی دایكایەتی و منداڵبوون بێ بەش بێت، ئەم مافە مافێكی پیرۆزە و یاساو شەرع باسیان لێوە كردووە: لە یاسادا ئەم جۆرە جیابوونەوەیە (الترفیق).
بە تەڵاقی (بائن بیونە صغرى)بەڵام ئەم مافەی ژن كۆت و بەندی لەسەرە، وەك كە دەڵێ ژنەكە هیچ منداڵێكی لەو كابرایە نەبێ و لە ژیاندا نەمابێ، یاسادانەری عێراقی ئەم مافەی تەنها بە ژن داوە بە پیاوی نەداوە، بەڵام خۆی بە شێوەیەكی گشتی ژن و پیاویش هەردووكیان نەك هەر بەهۆی نەزۆكەییەوە بەڵكو ئەگەر بە بێ هۆش بێ، هەر لەبەرئەوەی ناتوانن بەیەكەوە بژین لەیەك جیاببنەوە
لهسهر هێڵ نییه