❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناكۆكی ناو خێزان فاكتەری بەرهەمهێنانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-06 23:19:17

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

ناكۆكی ناو خێزان فاكتەری بەرهەمهێنانی

ناكۆكی ناو خێزان فاكتەری بەرهەمهێنانی تاكێكی شەرانگیزە 

گوڵان

پێگەی خێزان، بەهاترین پێگەیە بۆ پێگەیاندنی تاكی تەندروست بۆ خودی خێزان و دواتریش بۆ كۆمەڵگە، بەڵام دەبینین ئەم پێگەیە زۆر جار وەك پێویست نیە و لەچەند رەهەندێكەوە گرنگی تەواوی پێنادرێت. پەیوەندی نێوان دایك و باوك لەم رووەوە دەتوانرێت وەك خاڵێكی سەرەكی لێی بروانرێت، چەندێك ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای لێبوردن و دروست بوبێت ئەوەندە پتەوی خۆی دەپارێزێت بەڵام كاتێك ئەم پەیوەندییە بەرەو لاوازی دەڕوات و كێشەو گرفت دەكەوێتە نێوانیان، چەندین جار بۆ چارەسەركردن پەنا دەبەنە بەر شەڕانگێزی و بە نائاگایی كار لەم چەمكەدا دەكەن و بەبێ ئاگاییانەش بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە و راستەوخۆ لەهەموو رەهەندەكانەوە كاریگەری نێگەتیڤ لەسەر منداڵ دروست دەكات.
سەبارەت بەم تەوەرە سەرەتا بەرێز مامۆستا ئومێد محمد دەڵێت: جیهانی مناڵ، جیهانێكی پاكو بێگەردە كەواتە چی تۆمار بێت لەو جیهانەدا رەنگدانەوەی دەبێت لەژیاندا كاتێك منداڵ لەناو خێزاندا هەست بە ئاژاوەو ناخۆشی دەكات لەنێوان باوك و دایكیدا ئەو جیهانە بێگەردەی وەكو خۆی نامێنێتەوە و پڕ دەبێت لە لێكدانەوە و پرسیار لەخۆ كردن لەدەوروبەر تا دەگاتە ئەوەی كە ئەویش دەست بكات بە قسەو كرداری ناجۆرو لەئەنجامدا ئەم منداڵە كەسێتییەكی نادروستی لێدروستدەبێت و زەرەری بۆ خۆی و خێزانەكەی و كۆمەڵگاكەی دەبێت. كاریگەری شەڕانگێزبوونی منداڵ هەر لەو تەمەنەوە دەردەكەوێت و دەبێت بە بەشێك لە ئاكاری و ناتوانێت لەهیچ راوبۆچونێكدا بۆچوونی رەهای هەبێت، لەسادەترین كێشەدا تووشی حاڵەتێكی دەروونی دژوار دەبێتەوە و تادەگاتە حاڵەتی هەڵچوون، كە ئەمەش دوا پلەی توڕەبوونە، بۆیە دەبێت دایك و باوك و سەرجەم ئەندامانی خێزان هۆشیاربن لەبەرامبەر هەر وتەو رەفتارێك كە دەیكەن لەبەرچاوی منداڵەكانیاندا.
_ لەخێزاندا كاتێك شەڕانگێزی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرجەستە دەبێت دەبینین منداڵ بۆ هێوركردنەوەی ئەو حاڵەتە پەنا بۆ یەكێك لەدایك یان باوك دەبات تا بتوانێت رێگەچارەیەك بدۆزێتەوە ئەگەر لەتوانایدا بێت.
خاتوو (جوان عەبدوڵا)ی پارێزەر بۆچونی وایە كە دەڵێت:
شەڕانگێزی خێزان كاتێك لەنێوان دایك و باوكدا بەرجەستە دەبێت هەمان ئەو شەڕانگێزییە لەسەر بۆچوونی منداڵ فۆرمۆڵە دەبێت و كاری لێدەكات بەم شێوەیە فەنتازیای وێنەی خێزان بە ئاڵۆزی لای مناڵ دروست دەبێت.
كاتێك یەكەم دیمەن و دووبارەبوونەوەی هەمان دیمەنی شەڕانگێزی لەنێوان دایك و باوك لای منداڵ دەبینرێت جۆرێك لەتێكشكاوی پەیوەندی دایك و باوكی بۆ دەردەكەوێت، بۆیە منداڵ ناچار دەبێت هەوڵبدات بەپێی لێهاتوویی و زیرەكی خۆی هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی ئەم شەڕانگێزیە بدۆزێتەوە، دەبینین ناچار دەبێت وەك ناوبژیوانێك رۆڵ ببینێت، ئەگەر نەیتوانی پەنا بۆ دروست كردنی پەیوەندیەكی پتەو دەبات بۆ یەكێكیان، دایك یان باوك تابتوانێت بەهاوكاری یەكێكیان كاریگەری لەسەری ئەوی تر دروست بكات، لەم خاڵەشدا بێگومان هەندێك رەفتارو ئاكار وەردەگرێت كە وەك بناغەیەك تیایدا فێری شەڕانگێزی دەبێت چونكە لایەنەكەی تر جا دایك بێ یان باوك ئەگەر هەوڵی چارەسەركردنی نەدات ئەوا ئەم منداڵە بە پاڵپشتی یەكێك لەدایك یان باوك بەرنامە بۆ تووندترین شێوازی توندوتیژی دادەنێت بێگومان ئەمانەش هەمووی لەزهن و بیری منداڵدا جێدەمێنێت وبە تێپەربوونی كات و تەمەن تاكێكی تەواو شەڕانگێزی لێدروست دەبێت كە ناتوانرێت بەئاسانی كۆنترۆڵ بكرێت.
-هەموو وتە و وێنەیەك لای منداڵ جێگای سەرسورمان و پرسیار كردن دەبێت و بەپێی توانای خۆی هەوڵدەدات وەڵام بۆ سەرجەمیان بدۆزێتەوە، بەهەمان شێوە بەڕێز:
(هێمن محمود)ی رۆژنامەنووسیش پێی وایە:
جۆری بیركردنەوەی منداڵ، جۆرێكی تایبەت بە خۆی وەردەگرێت و ناتوانرێت لەو تەمەندا سنورێكی دیاریكراوی بۆ دابنرێت هەروەك دەبینرێت لەو تەمەنەدا كۆمەڵێك پرسیار گەڵاڵە دەكات لای خۆی كە زۆرێك لە دەرونناسان پێیان وایە كە دەبێت ئەو پرسیارانە زۆر بە ئاگایانە وەڵامیان بدرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە تووشی هەڵە نەبێت، بەڵام رێدەكەوێت لەخێزاندا لەبەرچاوی منداڵدا بەبێ ئەوەی ئەو دایك و باوكە هیچ حسابێك بۆ ئەو منداڵە بكەن چەندین وشەو وتەی نابەجێ بەرامبەر بەیەكتر بەكاردەهێنن و زۆرجار ئەو وشانە ئەوەندە بەكاردەهێنرێت كە حاڵەتێكی ئاسایی وەردەگرێت، بۆیە پێویستە دایك وباوك بەئاگابن لەپەروەردەكردنی منداڵەكانیان و هەمیشە لەبیری پەروەردەكردنێكی دروست بن. كاتێك ناخۆشی و كێشەیەك دەكەوێتە نێوان دایك وباوك، منداڵ هەروەك ئاماژەم پێدا كۆمەڵێك پرسیار سەبارەت بەو شەڕانگێزیەلای دروست دەبێت و هەوڵدەدات هۆكارەكانی بدۆزێتەوە، منداڵیش خۆنەویستانە ئەو شەڕانگێزیەی تیادا دروست دەبێت و لەخۆیدا بەرجەستەی دەكات. بێگومان ئەمەش كاریگەری لەسەر جۆری بیركردنەوەو ئاكاری دەردەكەوێت و كاریگەری خراپی بۆسەر خودی تاك و خێزان دروست دەكات. تاكە چارەسەر بۆ دروست نەبوونی شەڕانگێزی لای منداڵ بەرزی ئاستی رۆشنبیری دایك و باوكە كەبەهای سەرەكی خۆی هەیە. چونكە رۆشنبیربوون وادەكات هەموو كێشەو گرفتێك بە ساناترین شێواز چارەسەر بكرێت نەك لەرێگەی شەڕوناخۆشییەوە.
هەریەك لە كۆمەڵگەكان خاوەن كلتورێكی تایبەت بە خۆیانن، نەریتی كۆمەڵگەش لەهەموو رەهەندەكانەوە كاریگەری خۆی هەیە و زۆر جار تاكەكان لەرووی بیركردنەوەوە دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، كاتێك تاك لە خێزان دەردەچێت و تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەبێت ئەم دەسەڵاتەی بەسەردا دەسەپێت،
هەروەك (مامۆستا رابەر) دەڵێت:
دایك و باوك هەمیشە سەرەتا بوونە بۆ دروست بوونی هەرجۆرە كلتورێك كەلەسەرەتاوە لەخێزانەوە دروست دەبێت و پاشان فراوان دەبێت. بەڵام ئەم فروانبوونە بەشێوەی بەرچاو رەنگدانەوەی نابێت لەسەر ئاستی گشتی، بەڵكو تاك لەبەشە جیاجیاكاندا بەشێوەی توانای خۆی ئەو رۆڵەی پێدەبینێ ئەگەرچی ژینگەو كۆمەڵگەش رۆڵی ئەكتیڤی دەبێت لە گۆڕینی هەرجۆرە كلتورێك (لێبوردەیی یان شەڕانگێزی) بێ. لەرویەكی دیكەوە هێندەی ژینگەو پێگەی جۆراوجۆر فاكتەری دروستبوونی چەمكی شەڕانگێزی و تووندوتیژییە، خێزان و كۆمەڵگەش نەك هەر فاكتەرنین بۆ دروست بوونی، بەڵكو زۆر بە تووندیش بەرپەرچی دەدەنەوە وەك ئەو تووندوتیژییانەی لەسەر دەستی (تاك و گروپ و رێكخراو) دروست دەبن بەمەبەستی جیاجیا، لێرەدا تووندوتیژی بەو ئاڕاستەیەدا دەڕوات كە ئامانجەكەی بەنادیاری دەمێنێتەوە، دەكرێت ئەم چەمكە تەریب بكرێت بەئاڕاستەی شەڕانگێزی و جیا بكرێتەوە، شەڕانگێزی و تووندوتیژی بەرامبەر بەچی ولە چ ئاستێكدا....؟ زۆرجار ئەم چەمكانە دەگاتە دەوڵەتی زلهێزیش!
بۆ قسە كردن لەسەر ئەم تەوەرە، دەروونناسان خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكەن و راوبۆچوونی تایبەتیان هەیە، لەم بارەیەشەوە خاتوو (خەندە عەلی)ی دەروونناس دەلێت:
لەسەرەتادا لایەنی دەروونی وەكو هەموو لایەنەكانی تر كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیانمان چونكە ئەگەر ئێمە كەسێكی تەندروست دەروون نەبین ناتوانین وەكو پێویست خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ژینگە و ئەو دەوروبەرەی كە تێیدا دەژین، لایەنی دەروونی كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر لایەنی كەسایەتیمان هەروەكو فرۆید دەڵێت: باڵانسێك دروست دەبێت لەنێوان هەرسێ لایەنەكەی كەسایەتی كە بریتین لە (Id،Ego،Super ego) كە بەتەواوەتی دەتوانین كۆنترۆڵی كەسایەتیمان بكەین كە ئەو باڵانسە دروست بوو بەدڵنیاییەوە لایەنی دەروونی كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر لایەنەكانی تر.
هەروەك فرۆید زانای دەرونناسی دەڵێت پێنج ساڵی یەكەمی منداڵ بناغەی دروست بوونی كەسایەتی و هەموو رەفتارەكانی تایبەت بە خۆیەتی، هەربۆیە ماڵەوە یەكەم قوتابخانەیە كە تێیدا منداڵ فێری هەموو رەفتارێك دەبێت و كاریگەری خۆی هەیە لەسەر منداڵ بە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ، هەربۆیە شەڕو ئاژاوەش وەكو هەموو رەفتارە خراپەكان پاشماوەی خۆی بەجێ دەهێڵێت لای منداڵان. كاتێك دایك و باوك شەڕو ئاژاوە دەكەوێتە نێوانیان گەورەترین كاریگەری سلبی لای منداڵ بەجێ دەهێڵێت، بە تایبەتی لەتەمەنی زۆر منداڵیدا چونكە منداڵ هەموو جۆرە رەفتارێكیان لێ وەردەگرێت هەروەك چۆن (جۆن لۆك) دەڵێت :(مێشكی منداڵ وەك كاغەزێكی سپی وایە چۆنت راهێنا وا گەورە دەبێت) كەواتە منداڵ هەموو رەفتارەكانی كاردانەوەی خێزانەكەیەتی دەتوانین بڵێین دایك و باوك یەكەم مامۆستان كە منداڵ لێیانەوە فێر دەبێت هەربۆیە دایك و باوك فاكتەری سەرەكین. لەرەفتاری منداڵەكانیان ئەو منداڵە دەتوانێت منداڵانی هاوڕێی وەك خۆی شەڕانگێزو بەدخوو بكات

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net