.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چه‌وری هێزی له‌شی مرۆڤ ده‌دزێت
ئه‌و مرۆڤانه‌ی کێشێکی زۆریان هه‌یه، زۆر به گران ده‌توانن کێشی خۆیان که‌مبکه‌نه‌وه. هۆکاری ئه‌و گرانییه‌ش بۆ چه‌وری ناو له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه: چه‌وری ده‌بێته له‌کارخستنی وه‌به‌رهێنه‌ری وزه‌ی له‌ش. له‌به‌رئه‌و هۆکاره‌ش خۆراکه چه‌وره‌کان و خۆراکه‌کانی دیکه زۆر به که‌می له‌لایه‌ن له‌شه‌وه دووچاری سووتاندن دێنه‌وه. هاوکات چه‌ندین به‌رووبوومی ناته‌ندروست به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
توێژه‌رانی فنله‌ندی له‌زانکۆی "Helsinki" له به‌رگی 5ی ژماره‌ی 3ی گۆڤاری "PLoS Medicine"دا ده‌نووسن، که چه‌وری زۆری ناو له‌ش ده‌بێته هۆکاری تووشکردنی کێش زۆره‌کان به نه‌خۆشی که‌ڵه‌که‌بوونی چه‌وری جگه‌ر (=Steatosis hepatis) و هه‌وکردنێکی زۆر و تێکچوونی میتابۆلیزمی شه‌کر، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشی شه‌کره ده‌بێته‌وه.
"Kirsi Pietiläinen" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Helsinki" پێیانوایه، که ئه‌گه‌ر بکرێت له‌ڕێگای ده‌رمانه‌وه خانه‌کانی وه‌به‌رهێنه‌ری وزه چالاکبکرێنه‌وه، ده‌کرێت تێکچوونه ته‌ندروستییه‌کان به‌ره‌وو باشی ببرێن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی فنله‌ندی زیاتر گرنگییان به‌کاریگه‌ری کێش زۆری له‌سه‌ر میتابۆلیزمی خانه چه‌ورییه‌کاندا.
بۆ ئه‌وه‌ی شیکارکردنه‌کان به‌بێ کاریگه‌ری جینه‌کان یان فاکتۆره‌کانی ژینگه بێت، توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌به‌کارهێنانی ڕێگایه‌كی ژیر: له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران 14 دووانه‌ی له‌یه‌کچوویان (ئه‌وانه‌ی له‌یه‌ك هێلکه‌ی دایکه‌وه دروست ده‌بن) پشکنی. یه‌كێك له‌و دووانانه‌ش یان کێشێکی زۆریان هه‌بوو یان کێشێکی ئاسایی. چونکه ئه‌و دووانانه هه‌ڵگری هه‌مان جینین و له‌منداڵیاندا هه‌مان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر، هه‌ربۆیه به‌شداریکردنیان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌نگاوێکی باشبوو.
له‌ئاکامی پشکینیه‌کانیدا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی کێشێکی زۆریان هه‌بووه، چه‌ورییه‌کی یه‌کجار زۆریان له‌ژێر پێست، سك و جگه‌ریاندا هه‌بووه. بێجگه له‌وانه‌ش، خانه چه‌روییه‌کانی کێش زۆره‌کان به‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ خوشکه خه‌رامانه‌کانیاندا گه‌وره‌تر بوون. هه‌روه‌ها چالاکی له‌سه‌ر جینه‌کانی ناو خانه چه‌وره‌کانی کێش زۆره‌کاندا هه‌ندێك زیاتر بووه. لێره‌دا توێژه‌ران ئه‌وه‌یان به‌دیکرد، که میتابۆلیزمی چه‌وری، ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی ماسولکه‌کان و چاره‌سه‌ره‌کانی ڤیتامینه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌کاتی پڕۆسه‌ی هه‌وکردندا که‌مێك چالاک‌بوون.
له‌هه‌مووی ناهه‌موارتر ئه‌وه بووه، که خانه چه‌ورییه‌کانی کێش زۆره‌کان هه‌ڵگری نیوه‌ی "DNA"ن. ئه‌و که‌مبوونه‌ش کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر میتۆکۆندریۆن (Mitochondrion) هه‌یه. ناوبراویش به وه‌به‌رهێنه‌ری وزه‌ی له‌ش مرۆڤ داده‌نرێت و به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی "DNA"یه‌کان که‌متر چه‌وری بۆ وزه ده‌گۆڕدرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه‌ش کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر له‌یه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆتین و ئه‌وه‌ش ده‌بێته تێکدانی خانه‌کان.
ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کان ده‌ریانخستووه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان میتۆکۆندریۆن (Mitochondrion) و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌وکردن و کێش زۆردا هه‌یه.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه