❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای هەشت ساڵان زیندانی،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-25 14:03:18

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

دوای هەشت ساڵان زیندانی،

زۆرن ئەو مرۆڤانەی دڵڕەق و بێ ویژدانن و زەڕەیەك سۆز ومیهر و بەزەیی لە دڵەكانیاندا نییە، لە چەشنی ئەو جەلادانەی كە لە گرتووخانەكانی سەردەمی رژێمی گۆڕبە گۆڕی بەعسدا چۆن ئازار و ئەشكەنجەی خەڵكیاندەدا و بە هاوار و ناڵە و نركەی ئەو خەڵكە پێدەكەنین و چێژیان وەردەگرت. بەڵام ئەو مرۆڤە دڕندە و دڵ بەردینانە راستە بەرامبەر خەڵكی تر وابوون، بەڵام لەوانەیە بۆ منداڵی خۆیان بە سۆز بووبن

، خۆ تەنانەت دەكرێ ئێمە نموونەكەمان جێبەجێ بكەین بەسەر ئاژەڵە دڕندەكانیشدا ئەوەتا زۆر كەڕەت دەبینین كە ئەو پڵینگە دڕندانەی كە بەدوای مامزەكان دەكەون و بە ددانە تیژەكانیان شەت و پەت و پارچە پارچەیان دەكەن.... كەچی هەر ئەو پڵینگە دڕندانە.... بەرامبەر بێچووەكانی خۆیان وەك مەرهەم وان و بەنەرمترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن ئەی كەوابێ مرۆڤ كە بایەخدارترین بوونەوەری سەر زەوییە،.. چۆن دەتوانێ و زاتی ئەوە دەكات كە جگەرگۆشەكەی خۆی ئەشكەنجە بدات، وەك بەسەرهاتی ئەو ژنەی كە چۆن دوای ئەوەی دووجار مێرد دەكات بەڵام چانس و بەختی نایهێنێ و هەردوو پیاوەكە تەڵاقی دەدەن، جا باوكی ئەم ژنە لە سزای ئەوەی كە كچەكەی بەلای پیاوەوە دانانیشێ، لە ناو ماڵداو بە نهێنی زیندانی دەكات....


ئەوەبوو پاش هەشت ساڵان زیندانی و ژیانی تاریكستان. ئینجا ئاشكرا دەبێت كە ئەو پیاوە دڵ رەقە كچەكەی خۆی خستۆتە زیندانەوە.. ئا لێرەوە تەواوی ووردەكارییەكانی نێو رووداوەكە باس دەكەین كە مرۆڤ لە بیستنیدا سەری سوڕدەمێنێ كە چۆن باوكێك ئەوەندە دڵڕەق و بێ بەزەییانە كچەكەی خۆی زیندانی كردووە.

باوكێكی دڵڕەق

رووخۆش ناوی ئەو كچە بەستەزمانەیە كە هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە حەوت ساڵان دایكی بە نەخۆشی سەر ئێشە واتە ژانە سەر كۆچی دوایی كرد ئەوەبوو بە مردنی دایكی، رووخۆش ئیتر بێ چارە و سەر لێشێواو مایەوە، ئەم كچە جگە لە خۆی دوو براشی هەبوون، كە هەردووكیان لە خۆی گەورەتر بوون باوكی رووخۆش تابڵێی پیاوێكی دڵڕەق و بێ بەزەیی بوو هەرگیز رۆژێ لە رۆژان قسەیەكی خۆشی لەگەڵ ئەو تاقە كچەیەدا نەدەكرد و پێی وابوو پیاو ئەگەر پیاوبێت عەیبە و نەنگیە گرنگی بە كچ بدات، بەڵام ئەو پیاوە دڵ رەقە كە ناوی(قادر) بوو بە پێچەوانەی كچەكەیەوە زۆر گرنگی و بایەخێكی زۆری بۆ كوڕەكانی دا دەنا.. و هەرچی داخوازیان هەبوایە جێبەجێ دەكرد بۆیان، بەڵام لە ئاست ئەو كچە بەستەزمانەدا دڵی وەك بەرد وابوو ساڵی جارێك جلوبەرگی تازەی بۆ دەكرد، هێشتاش بۆڵە بۆڵی دەكردە سەر ئەو رووخۆشە داماوە، و دەیگوت بە خودا هەرچییەكت بۆ بكەم، بە خەسار دەچێت، چونكە تۆ كچی و كچیش قەت خێری بۆ دایك و باوك نییە،

سبەینێ بۆخۆت شوو دەكەیت و پەنجەیەكی مێردەكەت بەمنو براكانت ناگۆڕیتەوە رووخۆشیش كە گویی لەم قسانە دەبوو كە باوكی چەند دڵڕەقانە ئیهانەی دەكرد زۆر دەگریا و هەمو جارێك لای (بەسیرە) خانی دراوسێیان گلەیی لە باوكی دەكرد كە چەندە ئەزیەتی دەروونی دەدات، ئا بەم دەردەسەریە رۆژەكانی ساڵ هاتن و رۆیشتن، رووخۆش هێشتا تەمەنی پازدە ساڵی تەواو نەكردبوو.


قادری باوكی بەهۆی ئەوەی كەڵكەڵەی ژن هێنان كەوتبووە مێشكییەوە، بەبێ ئەوەی پرس بە رووخۆشی داماو بكات، هەستا دای بە ژنێك بۆ خۆی، كە ئەو ژنە ناوی(سەكینە)بوو تەمەنی 37 ساڵ دەبوو گەورە كچ بوو، براكەشی كە رووخۆشیان پێدا تەمەنی 41 ساڵ دەبوو (سەكینە) سەكینەیەكی باش نەبوو، بۆیە لە ماڵە باوكیدا سەری سپی كردبوو، هەر وەك خەڵك باسیان دەكرد لە كاتی خۆیدا رەدووی كوڕێكی خزمی خۆی كەوتبوو،.. بەڵام دواتر دەیانگرن و خاڵۆكانی سەكینە ئەو كوڕە دەكوژن كە سەكینەی هەڵگرتبوو بەڵام قادری ناپاك لەبەر ئەوەی پیاوێكی ژن مردوو بوو گوێی لەوە نەبوو كە رەوشتی سەكینە باشە یان خراپە بەڵكو قادر تەنیا شێتی جوانیەكەی ببوو، لەم لاشەوە رووخۆشی بەستەزمان كە شووی بە فاتیحی برای سەكینە كرد ئەو پیاوەی كە 26 ساڵان لە خۆی گەورەتر بوو،


ئەو فاتیحەش وەك قادری باوكی مامەڵەی لەگەڵ رووخۆشدا دەكرد، رۆژ نەبوو رووخۆش تێهەڵدان نەخوات بە دەستی فاتیح كە دەشهاتەوە ماڵی باوكی قادری بێ ویژدان، ئەوەندەی تر لێدەدا و بەسەروچاوی مۆوشینەوە دەیناردەوە لای فاتیح، ئەوەبوو لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە هەشت جاران ئەو رووخۆشە تۆرا، تا ئەوەی لە كۆتاییدا فاتیح تەڵاقیدا، بەڵام سەكینە راستە بە ژن بە ژنی هاتبوو بەڵام وازی لە قادری نەهێنا چونكە دەیزانی ئەگەر خۆی بە تەڵاقدان بدات لە ژیانیدا جارێكی تر پیاوی وەدەست ناكەوێ.


[color=red]مێردكردنی دووەم



دوای ئەوەی رووخۆش تەڵاقی خۆی وەرگرت و هاتەوە ماڵی باوكی و كەوتە بندەستی باوەژنەوە،، ئیتر بە یەكجاری ژیانی شێواو یەكپارچە كەوتە ناو دۆزەخەوە،، چونكە باوكی بە جیا ئیهانەی دەكرد و باوەژن لێیدەدا و شەڕی دەروونی لەگەڵ دەكرد، براكانیشی بە هەمان شێوە ئازاریان دەدا، تا ئەوەی قادری دڵبەردین بۆ جاری دووەم پیاوێكی تری بۆ دۆزیەوە، بەڵام ئەم پیاوەش پێشتر ژنێكی تری تەڵاقدابوو، رووخۆش بۆ جاری دووەم شووی بەو پیاوە كرد، بەڵام لەگەڵ ئەویشدا نەدەحەوایەوە چونكە ئەو پیاوە زۆر رەزیل و قڕچۆك بوو بە چەشنێك دینارێك دایكی بوو دینارێكیش باوكی بوو، هەر شتێك لەو ماڵەدا بڕژایە، بشكایە، ئەو پیاوە تێرو پڕ لە رووخۆشی دەدا و دەیناردەوە ماڵی باوكی..

قادریش هەموو جارێك كە رووخۆش بتۆرابایە، بە پارە دەیدایەوە پیاوەكەی جارێك و دووان سێیان پیاوەكە لە رووخۆش زۆر بێزاربوو لە جاری ئاخیر كە رووخۆش تۆرا، ئیتر نەچوو بە شوێنیدا چونكە دەیزانی قادری باوكی رووخۆش داوای پارەی لێ دەكات بۆیە ئەمجارەیان كەقادر زانی فاتیح جارێكی تر بە شوێن رووخۆشدا نایەتەوە و بە پارە سمێڵی چەور ناكاتەوە، بۆیە بڕیاریدا هەر خۆی بە زەبری لێدان و ئیهانەكردن رووخۆش بنێرێتەوە لای فاتیح بەڵام رووخۆشی داماو كە نایەوێ جارێكی تر سەروسیمای ئەو پیاوە رەزیلە ببینێتەوە، بۆیە بە ناچاری لە زوڵمی باوك و باوەژن رادەكات و خۆی لە ماڵی خزمێكیدا دەشارێتەوە، تاكو جارێكی تر باوكی رەوانەی لای فاتیحی نەكاتەوە بەڵام باوك وبراكانی دوای ئەوەی هەفتەیەك بە دوایدا دەگەڕێن لەو ماڵە دەیدۆزنەوە، ئەوان پێیان وایە كە رووخۆش رەدووكەوتووە كە لەو ماڵەشدا دەیدۆزنەوە هەر بڕوا بەوە ناكەن كە ئەو ئافرتە لە ترسی گەڕانەوە بۆ لای پیاوەكەی خۆی حەشارداوە.


[color=red]زیندانیكردنی


دوای ئەوەی قادری زاڵم رووخۆشی كچی دەبینێتەوە لە ترسی ئەوەی نەبادا بڕوات و ماڵ جێبهێڵێ، بە زنجیرێك دەیبەستێتەوە بە پەنجەرەی هۆدەكەوە، تا هەفتەیەك بە هەموویان ئەشكەنجە و ئازاری دەدەن كە لەو هەفتەیەدا لە كوێ بووە و بۆچی ماڵی بە جێهێشتووە.


ئەویش واتە رووخۆش هەزار سوێندیان بۆ دەخوات كە ئەو هیچ نیازێكی خراپی نەبووە، لەو رۆیشتنە، تەنیا ئەوە نەبێت كە نایەوێ جارێكی تر بچێتەوە لای مێردەكەی، قادر و هەردوو كوڕەكەی لە سەرەتاوە بڕیار دەدەن كە رووخۆش بكوژن، بەڵام دواتر بۆیان روون دەبێتەوە، ئەو ئافرەتە هیچ نیازێكی خراپی نەبووە لە رۆیشتنەكەی بۆیە، بڕیاردەدەن بۆ هەتا هەتایە، بە نهێنی لە نێوماڵدا زیندانی بكەن و شەڕی دەروونی لەگەڵدا بكەن تاكو جەڵتە لێیبدات و بمرێ ئا بەم شێوەیە دوای هەشت ساڵ زیندانی و ئەشكەنجە و ئازار ئینجا بۆ خەڵكی گەڕەك دەركەوت كە رووخۆش زیندانی كراوە، چونكە پێشتر باوك و باوە ژن و براكانی رووخۆش وایان لە خەڵكی كۆڵان و خزم و كەسەكان تێیگەیاندووە كە رووخۆش مێردی بە پیاوێك كردووە و چووە بۆ ئێران.


بەڵام دوای هەشت ساڵان زیندانی، رۆژێكیان (حاجی محەمەد) كە درواسێی ئەو ماڵەیە دەچێتە میوانیان كە هەر دەچێتە ژوورەوە دەنگی ناڵە و هاوار و گریانی ئافرەتێك دەبیستێ، حاجی محەمەد دەڵێت:
ئەرێ ئەو دەنگە چییە كێیە وا دەگریێت و دەنووزێتەوە؟ قادری زاڵمیش دەڵێت هیچ نییە حاجی بفەرموو وەرە دانیشە، حاجی محەمەد كە دەگەڕێتەوە ماڵ ئەو شەوە هەتا بەیانی خەو لە چاوانی ناكەوێ بۆ بەیانییەكەی بە دزییەوە خەبەری پۆلیس دەدات و دەڵێت:

من گومانم لەو ماڵە هەیە بچن بیپشكنن، بزانن لەوێدا چی هەیە، كە مەفەرزەی پۆلیس دەچنە ژوورەوە و هەموو شوێنەكانی خانووەكە دەگەڕێن، ئەو ژوورە بچوكە دەبیننەوە كە رووخۆش تیایدا بەند كرابوو دەرگاكەی دەشكێنن، دەبینن وا ژنێكی لە روو و لاواز و رەنگ زەرد و بێ تاقەت خۆی گڕ مۆڵەداوە لە سەرمان، یەكسەرە بە دوو كەس بن باڵی دەگرن و دەیهێننە دەرەوە.[/color]
wcیان زیندان


دڵرەقی قادر و كوڕەكانی گەیشتبووە ئاستێك كە دڵیان نەهاتبوو ئەو كچە بەستەزمانە كە تەنانەت وەك مرۆڤ لە ژوورێكی ئاساییدا بەند بكەن... چونكە ئەو شوێنەی كە رووخۆشیان تیا زیندانی كردبوو تەنانەت حەمامیش نەبوو چونكە هیچ وەسائیلێكی حەمامی تیادا نەبوو بەڵكو لە ئاو دەست و سەر سۆرك دەچوو كە ژوورێكی
1م +1.5 م یەك دەلاقەیەكی بچوكی تیایدا بوو هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەكی وەك ئاووكارە باو رووناكی تیادا نەبوو، مرۆڤ نەیدەتوانی یەك خولەك لەو ژوورەدا خۆی راگرێت، و كاس دەبوولە بۆنی میزوپیسایی، چونكە هەر ئەو ژوورە شوێنی خواردن و خەوتن و توالێتی رووخۆش بوو،

ئەو ژوورە پیسە لە دیوی دەرەوە قوفڵێكی گەورەی پێوە بوو كە دادەخرا، ناو ژوورەكە بە گەچێكی رزیوە داپۆشرابوو لە هەندێ شوێنیشدا درزی نێوان بلۆكەكان بە دەرەوە بوو، كە لە هاویندا دۆزەخ بوو لە زستانیشدا تەنیا یەك بەتانیەكی تەنكی لابووە لە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ، نە سۆپای هەبوو، لە زستان و نەفینكی هەبووە لە هاویندا، بەڵكو لە كونی بلۆكەكانەوە سیسركە و مێروولە هاتووچۆیان دەكرد، رووخۆش دەڵێت:
تەنیا لە وەرزی هاویندا جار جارە تەلەفزیۆنم دەبینی ئەویش لە رێگەی ئەو دەلاقەیەی لە ژوورەكەدا هەبوو سەیری هەواڵەكان و فیلمم دەكرد،

بەڵام كەپایز دادەهات تەلەفزیۆنەكەیان دەبردە ژوورەوە، ئیتر شەو و رۆژ لە ناو تاریكی ئەو ژوورەدا ژیانم دەبردە سەر، رۆژانەش یەك ژەم نانیان پێداوم، هەموو شەوێك لە برسان خەوم لێنەدەكەوت ئەوان ویستیان بمكوژن، لە هاویندا زۆر جار لەبەر تینوویەتی دەبوورامەوە، و پاش چەند كاتژمێرێك ئینجا وەخەبەر دەهاتمەوە.


رووخۆش خۆی كچێكی باڵا بەرزە بەڵام كە لە زیندان هاتۆتە دەرەوە پشتی كوڕبۆتەوە چونكە بە درێژایی ئەو هەشت ساڵە نەیتوانیووە بە درێژای باڵای خۆی لە نێو ئەو ژوورەدا بنوێت چونكە درێژی باڵای لە درێژی ژوورەكە زیاتر بووە، هەر وەك خۆی گوتویەتی لە وەرزی زستاندا ئاوی باران هاتۆتە ژوورەوە، و هەتا بەیانی لە نێو تەرەشووع وئاوی باراندا ئشكی گرتووە و خەوی لێ نەكەوتووە، هەر بۆیە نیشانەی چەندین نەخۆشی پێوە دیارە.


رووخۆش دوای ئەوەی لەو زیندانە دەردەهێنرێ لە رووی پزیشكی و دەروونیەوە چارەسەری بۆ دەكرێت، دەبرێتە ماڵی خزمێكی.. بەڵام قادری باوكی و هەردوو براكەی رازی نابن و دەڵێن دەبێت بگەڕێتەوە لای خۆمان چونكە ئەو شێتە نابێت بەرەڵا بكرێت.


دوایی ئابڕومان دەچێت و لەلایەن پیاوە خراپانەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر.
بۆیە كە رووخۆش هەست بەوە دەكات كە باوك و براكانی دیسانەوە دەیبەنەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی لە نیوە شەوێكی تاریكدا ماڵی ئەو خزمەی خۆی بەجێ دەهێڵێ و بەرەو شوێنێكی نادیار سەری خۆی هەڵدەگرێت، تاكو ئێستاكەش كەس نازانی ئەو ژنە بۆ كوێ رۆیشتووە و چی بەسەر هاتووە
.[/color]

sarchawa//teshk

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-10 21:39:44

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: دوای هەشت ساڵان زیندانی،

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-11 07:27:53

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: دوای هەشت ساڵان زیندانی،

zor swpas bo barezt har sarkautu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-13 09:17:41

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: دوای هەشت ساڵان زیندانی،

ده ستت خؤشبيت ئانيا كيان به راستى بابه به ته كانت زؤربه سودن و كرنكن  كولى ستؤكهؤلم ته مه ن دريزبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-13 19:19:08

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: دوای هەشت ساڵان زیندانی،

zor swpas bo hasty jwant dldar gian hiwai taman drezhit bo

axwazm har sarkautu bit xosh halm babatakan swdyan haia botan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net