.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









نووسینى: محمد بن شعبان أبو قرن
وه‌رگێڕانی: سایه فارس
به‌ناوى خواى گه‌وره و خاوه‌ن میهره‌بان سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى و هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوانى هه‌تا ڕۆژى دوایى
ئه‌م نامه‌یه هه‌موو موسڵمانێكى زیندووى سه‌رزه‌وى بانگ ده‌كات، كه له ژێر سێبه‌رى ئاسمانى خواى گه‌وره‌دایه و له ڕزقهكهى ده‌خوات و له ئاوه‌كه‌ى ده‌خواته‌وه، له نیعمه‌ته‌كانى بینین و بیستن و له هه‌مووى گرنگتر نیعمه‌تى عه‌قڵ دایه، كه دروستكراوى خوای گه‌وره و مه‌زنن.
ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێكه و بانگیان ده‌كات:
كێ نزیكه یان دووره له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)
با هه‌موو ببیستن و گوێ بگرن بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
خوشك و براى به‌ڕێزم:
ئه‌م چه‌ند وشانه ده‌خوێنیته‌وه، پاشان گوێیان ناده‌یتێ هه‌ر به‌چه‌شنى خه‌یاڵێك به‌به‌ر چاوتدا تێپه‌ڕ ده‌بن بێ ئه‌وه‌ى بیر و هۆشت به‌كاربهێنى بۆی..
یان ده‌یان خوێنیته‌وه و بیر له ماناكانیان ده‌كه‌یته‌وه و سوود وهردهگرى له‌وه‌ى كه تێیدایه..
من له‌گه‌ڵتم وه له به‌شى دووه‌مدا دات ده‌نێم....
چونكه ئه‌گه‌ر له‌و به‌شه‌بیت ئه‌وا له‌وانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ریان خۆش ده‌وێت...
وریایى به‌ماناى وریابوون له هه‌مو عیباده‌تێك... له گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ر فه‌رمانێك كه نه‌هى لێكرابێت...
گرنگ ئه‌وه‌یه كه:
ئه‌م وشانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رت له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و ڕۆژه‌ى كه ده‌یبینیت له‌لاى خواى گه‌وره...
وه‌ره له‌گه‌ڵمان....
گوێكانت بكه‌ره‌وه ، وه چاوه‌كانت ، هه‌روه‌ها عه‌قڵ و دڵت....
هه‌تا په‌یامه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت ببینى....
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ (سورة ق الآية 37 )
ئه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌م گوێڕایه‌ڵم بن ..
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (سورة النساء الآية 80 )
هه‌روه‌ها له سوره‌تى (الحشر) ئایه‌تى 7 ده‌فه‌رموێ : وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ
ئایا كه‌سێك هه‌یه به‌هه‌شتى بوێت؟؟!!
ئایا كه‌سێك هه‌یه ئاره‌زووى به‌خته‌وه‌رى دونیا و ئاخیره‌ت بكات؟؟!!
ئوممه‌تى موحه‌مه‌د ... بزانن به‌خته‌وه‌رى له تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دایه...
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَم َ اللّهُ عَلَيْهِم من النبيين وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَـئِكَ رَفِيقًا (النساء: 69)
به‌ڵام ناخۆشى و ده‌رده‌سه‌رى و سزاى خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ پشتكردنه له به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره و گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنه. هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : وَمَن يَعْص ِ اللّه َ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا و لَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ (سورة النساء, الآية 14)
هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌هه‌شتیان ده‌وێت به‌ده‌ستى ده‌هێنن و بێگومان لێی بێ به‌ش نابن !! ئه‌وه‌ش مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه‌یه ،به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌وه دێته دى، ئه‌و مه‌رجه‌ش: گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره و گوێڕایه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمانه (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو شتێ كه فه‌رمانى پێكردووه و دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى نه‌هى لێكردبێت ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕه‌فزى گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ر و جێبه‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كانیان ده‌كات و به‌رگرى له سووننهتهكهى ناكات، بێگومان ئه‌وه جێگه‌ى ئاگره، په‌نا به خواى گه‌وره.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌چنه به‌هه‌شت بێجگه له‌وانه‌ى نایانه‌وێ و ڕه‌فزى ده‌كه‌ن، وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا كێ نایه‌وێ؟
فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵیم بكات ده‌چێته به‌هه‌شت، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچى كردم ده‌چێته دۆزه‌خ.
ڕاستت فه‌رمووه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له خۆته‌وه و به ئاره‌زووى خۆت هیچت نه‌فه‌رمووه...سه‌ڵات و سه‌لامى په‌روه‌ردگارت لێبێت....
ئه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌م .... كوا ڕهوشتهكانم؟؟
خۆشه‌ویستان ... ڕه‌وشت په‌یامێكى پێغه‌مبه‌ره ... جوانى ڕه‌وشت یه‌كێك بووه له ئاكاره‌كانى به درێژایى ژیانى و گه‌وهه‌رى په‌یامه‌كه‌یه‌تى ..
ده‌فه‌رموێت (من بۆ ته‌واوكردنى ڕه‌وشته جوانه‌كان هاتووم) .... دایكى باوه‌ڕداران عائیشه (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌رباره پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (قورئانێك بوو به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆشت)..
واته: هه‌موو كارێكى باش ، ڕه‌وشتى جوان و به‌خشنده‌یى خوا و پێغه‌مبه‌ر ه‌كه‌ى خۆشیان ده‌وێت.... هه‌موو سه‌رپێچى و ڕه‌وشتێكى ناشرین خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه.
به‌یارمه‌تیت چه‌ند ساتێك..
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانت پێ ده‌كات به خێر و چاكه‌كردن ...ئه‌مانه‌ت .. .پابه‌ند بوون و وه‌فا به په‌یمانه‌وه .... دراوسێیه‌تى باش ... پاراستنى چاو له‌سه‌یركردنى حه‌رام.
هه‌روه‌ها ئاگادارت ده‌كاته‌وه، دوور بكه‌ویته‌وه له‌وه‌ى كه درۆزن بیت .... به‌رتیلده‌ر یان وه‌رگر بیت.. تێكده‌ر و گه‌نده‌ڵ بیت.. سته‌مكار بیت .... یان چاوت هه‌میشه له‌سه‌ر حه‌رام ڕاهێنا بێت....
ئه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌م:
ئێوه ئوممه‌تى كۆتایین .. ئێوه هاوڕێى په‌یامى كۆتایین .... ئێوه باشترین ئوممه‌تن ... پابه‌ند بن به ڕه‌وشت و ئاكارهكانمهوه ... سه‌رده‌كه‌ون و پله به‌رز ده‌بن له دونیا و ئاخیره‌تدا ....
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارهكانم واز لێبهێنن ... ئه‌وا به هه‌لاكه‌تدا ده‌چن ... ده‌دۆڕێن .... له‌ناو ده‌چن...
ئوممه‌ته‌كه‌م: چاكه بكه‌ن و له چاكه كاران بن..
ئه‌ى ئوممه‌تى موحه‌مه‌د .... كات و زه‌مان ده‌ڕوات و به‌سه‌ر ده‌چێت .... نه‌وه دواى نه‌وه دێت ئه‌گه‌ر باش بن نه‌وه‌كانیش باشن به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كى خراپه‌كار و بێفه‌ڕ بن نه‌وه‌كانیش وه‌ها ده‌بن... سزاش به پێى جۆرى كاره‌كه‌یه..
ئه‌ى ئوممه‌تم:
ئه‌گه‌ر خراپه‌كار هه‌بوون له‌سه‌ر زه‌وى بێده‌نگ مه‌بن...
ئه‌گه‌ر بینیتان كه له ماڵ و سهروهتى میلله‌ت ده‌خورێت و ده‌دزرێت، بێده‌نگ مه‌بن.....
ئه‌گه‌ر كه‌سانێك خۆراكى سه‌ره‌تا ناوى و نهخۆشخهرتان ده‌رخوارد ده‌ده‌ن بێده‌نگ مه‌بن....
نه‌خێر بێده‌نگ مه‌بن ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وان ده‌بن..
ئه‌ى چى ده‌كه‌ن..؟؟؟
هه‌موو شێوه‌یه‌كى سته‌م و سته‌مكار ڕه‌ت بكه‌نه‌وه...
مل كه‌چى سته‌م مه‌بن و پێى ڕ‌ازى بن..
به‌ڵكوو هه‌ق بڵێن هه‌رچه‌نده تاڵیش بێت ... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م سوڵتانێكى سته‌مكاریشدا بێت..
پاڵپشتى ڕاستى و هه‌ق بكه‌ن .... له لۆمه‌ى لۆمه‌كاران مه‌ترسن...خواى گه‌وره شایانى ئه‌وه‌یه لێی بترسن...
ئوممه‌ت سه‌ركه‌وت به ئه‌بوبه‌كرى سه‌ددیق -خواى لێی ڕ‌ازى بێت- ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یاخى بووان ..
وه به ئیمامى ئه‌حمه‌د ڕۆژىَ كه ده‌وترا قورئان دروست كراوى خوایه...
ئه‌وانه كه‌سانێك بوون هه‌ریه‌كێكیان هاوسه‌نگى ئوممه‌تێك بوون به‌گشتى ... هه‌روه‌ك هاوه‌ڵان -ڕه‌زاى خوایان لێبێت- ئه‌و جیله‌ى كهدهرچووى قوتابخانه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر بوون (صلى الله عليه وسلم)
هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كى سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت: ( ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى سته‌م یان سته‌مكاریان بینى و ده‌ستیان نه‌گرت ئه‌وا خواى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه به‌گشتى سزایان ده‌دات).
ئه‌ى ئوممه‌تم: موژدهبێت ...
دڵته‌نگ مه‌بن .... ملكه‌چى زوڵم و سته‌م مه‌بن ....خواى گه‌وره‌تان له‌گه‌ڵه و سه‌رتان ده‌خات ئه‌گه‌ر سه‌رى بخه‌ن .. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا الله يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ (سورة محمد اية 7)
ئه‌ى ئوممه‌تى ئیسلام:
ئه‌و لاوازى و ناخۆشى و زهلیلیانه ده‌گۆڕێن بۆ هێز و عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتن ....
ته‌نها خۆڕاگربن له‌سه‌ر ڕاستى ... تا كۆتایى به‌رگرى لێ بكه‌ن .... هه‌موو كات ئه‌وه بزانن سه‌ركه‌وتن ته‌نها بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و موسڵمانانه ..
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت له سووره‌تى (الصف) ئایه‌تى 8 و 9 دا ( ده‌یانه‌وێت نوورى خوا بكوژێننه‌وه به فووى ده‌میان، خواى گه‌وره نورهكهى ته‌واو ده‌كات هه‌رچه‌نده كافره‌كان پێیان ناخۆشه، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ناردووه بۆ دین و هیدایه‌ت تا له‌سه‌ر دینه‌كانی تر ده‌رى بخات هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵ دانه‌ران پێیان ناخۆشه)..
هه‌روه‌ها له سوره‌تى (المنافقون) ئایه‌تى 8 ده‌فه‌رموێت: (عیززه‌ت بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و ئیماندارانه، به‌ڵام دووڕووه‌كان نازانن)...
و السلام عليكم و رحمة الله و بركاته
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast khoshetan le dakam bo am babata ba nrkha
له‌سه‌ر هێڵ نییه



sups hawrea ba hewae kalk wargrtn
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast khoshetan le dakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه



sups hawrean hewae sud wargrten
له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor sups bo tosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه