.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مرۆڤ به‌یارمه‌تیدانی به‌رامبه‌ری ناخی ئاسووده ده‌بێت
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی که‌نه‌دی ده‌ریده‌خات، که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌پاره یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌ده‌ن، ده‌روونی خۆیان زۆر ئاسووده ده‌که‌ن. توێژه‌رانی زانکۆی "British Columbia" له "Vancouver" له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان پێیانوایه، که مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به‌ئاسووده‌کردنی ده‌روونی ڕۆژانه ته‌نها پێنج دۆلاری پێویسته.
توێژه‌ران به‌سه‌روه‌ری خاتووی ده‌روونناس "Elizabeth Dunn" هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی چه‌ندین به‌راوردکردن بۆ زانین و لێکدانه‌وه‌ی چۆنێتی و جۆری ئاسووده‌کردنی ده‌روون، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی مرۆڤ به پاره یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌دات.
تاکو ئێستا زاناکان له‌ڕێگای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك ویستویانه کاریگه‌ری پاره له‌سه‌ر ئاسووده‌کردنی ده‌روون بزانن. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش به‌شێوه‌ی ڕێکه‌وت ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌کراو نیشان ده‌ده‌ن: گه‌یشتن به پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان نابنه هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی خێرای ئاسووده‌کردنی ده‌روون، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر مرۆڤ پاره‌ی زیاتری ده‌ستبکه‌وێت. له‌ژێر تیشکی ئه‌م ئه‌نجامه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، بۆچی ئاسووده‌بوون به‌هۆی پاره‌وه له‌وڵاته پیشه‌سازییه‌کان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه سامانێکی زیاتریان پێکه‌وه‌ناوه. جابۆیه ده‌کرێت تێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه هه‌بێت، که بڕی پاره‌ی ده‌ستکه‌وتوو نابێته هۆکاری ئاسووده‌کردنی ده‌روونی مرۆڤ، به‌ڵکو هۆکاری ئاسووده‌کردن بۆ چۆنێتی جۆری به‌خشینی پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
"Elizabeth Dunn" و هاوه‌ڵه‌کانی بۆ دڵنیابوون له لێکدانه‌وه‌ی بیردۆزه‌که‌یان هه‌ڵسان به پرسیارکردن له 600 ئه‌مه‌ریکی و له‌پاشاندا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ داهاتی ئه‌و به‌شداربووانه کرد و له‌ڕێگایه‌وه لێکدانه‌وه‌یان بۆ ئاستی ئاسووده‌ییان کرد.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاشکرایکرد، که ئه‌و مرۆڤانه به پاره یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌ده‌ن یان دیاری ده‌به‌خشنه که‌سێك یان یارمه‌تی جێگایه‌كی خێرخۆازی ده‌ده‌ن، زۆر له‌که‌سانی دیکه ئاسووده‌ترن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به دابه‌شکردنی 46 کیسی پڕکراو له پاره به‌سه‌ر 46 به‌شداربوودا. توێژه‌ران 5 یان 20 دۆلاریان خسته ناو کیسه‌کانه‌وه. داوا له‌نیوه‌ی به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه کرا، که پاره‌ی ناو کیسه‌کان له‌ماوه‌ی ڕۆژێکدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵیبگرن، له‌کاتێکدا داوا له نیوه‌که‌ی دیکه کرا، پاره‌کان به‌ده‌ستی یان به‌کڕینی دیاری ببه‌خشنه که‌سانی دیکه.
بۆ ڕۆژی داهاتوو ئه‌و به‌شداربووانه‌ی پاره‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی دیکه به‌کارهێناوه، باسیان له زیادبوونی ئاسووده‌یی ده‌روونی خۆیان کردووه، ئه‌وه‌ش بێگوێدان به که‌می یان زۆری پاره.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dastakant xosh bit sarkaw to bit azizm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



بةراستى بابةتيكى جوانة!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
بةقةناعةتى من زؤر زؤر راستة....خؤشترين شت بةخشين و يارمةتيدانة
دةست خؤش كوفان كيان سةركةوتو بيت ئازيز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس هه‌تاو خان هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس جیهان گیان هه‌ربژی هاوڕێی ئه‌زیزم سوپاس بۆ به‌شداریکردنت هیوام خۆشی و به‌خته‌وه‌ریته .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه