❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێ دێوانه‌كه‌م !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-27 21:15:07

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

هاوڕێ دێوانه‌كه‌م !!

بۆ بێ ئاگای له‌ هه‌ست و سۆزم ؟!
ئاهـ !!ده‌ست بۆ هه‌رشتێك ده‌به‌م به‌د شانسی دێنێ ، كردار و  بیركردنه‌وه‌م شكه‌ست!، بۆ ده‌بێت له‌رێزی مرۆڤه‌ بێ چاره‌كاندابم ، من خۆم نیم ، من بوومه‌ته‌ بازیچه‌ی ده‌ستى ئه‌م كچه‌یه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی یاریم پێ ده‌كات ، رۆژێك شاد و رۆژێك وێرانم ده‌كات .
ئه‌مه‌ ئه‌م قسانه‌ بوون كه‌ ئازاد به‌ده‌م خۆیه‌وه‌ بێ ئاگایانه‌ ده‌یوتن ، ماوه‌یه‌ك بوو كه‌متر ده‌مبینى ، له‌وه‌ ده‌چوو ده‌ستى له‌ ژیان و جیهان برِیبێت و ژیانى گۆشه‌گیری هه‌ڵبژاردبێت ، به‌لاَم كه‌ ده‌مبینى گه‌نجێكى پیر ! ده‌هاته‌ پێش چاو ، ده‌گریاو زامه‌كانى هه‌ڵده‌دایه‌وه‌ كه‌له‌قوڵی زه‌ریا ده‌چوون ، هه‌ندێك جاریش ده‌م به‌خه‌نده‌ ده‌مبینى ، كه‌ئه‌و كاته‌ له‌و شێتانه‌ ده‌چوو كه‌له‌ خۆیه‌وه‌ پێده‌كه‌نى و له‌ نێو جیهانى خه‌یالی خۆیان هه‌نگاو ده‌ناو كه‌س له‌وان به‌هێز ترو به‌خته‌وه‌رتر نه‌بوو ، منیش پێ ده‌كه‌نیم چونكه‌ په‌ك به‌ نهێنییه‌كانى دونیای خه‌یاڵ بردبوو  ، به‌لاَم گه‌رابوومه‌وه‌ .. بۆ هه‌تاهه‌تایی!! ،
ئازاد دوای ته‌واو بوونى خه‌نده‌ی سه‌ر لێوانى به‌ ئاهێكى سارد و سرِه‌وه‌ ده‌یوت ، ئه‌رێ ده‌بێت دلڤین وه‌لامم بداته‌وه‌ ؟ ده‌بێت خیانه‌تى لىَ نه‌كردبم ؟!!
چونكه‌ ماوه‌یه‌ك پێش نامه‌ی دلڤین دۆزی بووه‌ ، كه‌پرِ له‌خۆشه‌ویستى ئاراسته‌ی كورِێكى دراوسێیانى كردبوو ، به‌لاَم دلڤین كاتێك گوێى له‌م ووشانه‌ ده‌بوو ، ده‌ستى به‌ یاری ده‌كرده‌وه‌ و ئازادی به‌وه‌ قایل ده‌كرد كه‌ وولاته‌كه‌ی ئه‌وان له‌ سروشتى خۆیان جگه‌ له‌ ووشه‌ی پرِ هه‌ست و سۆز هیچ زمانێكى تر نازانن ، وای بۆ ئه‌م به‌سته‌زمانه‌ وێنانه‌ده‌كرد كه‌هه‌م مانه‌ندی خۆر كه‌ سه‌رچاوه‌ی رۆناكیه‌و ناتوانێت به‌رامبه‌ر هیچ به‌ربه‌ستێك بكوژێته‌وه‌ ، ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستى و جگه‌ له‌ ووشه‌ی خۆشه‌ویستى هیچ نابه‌خشن !!
ئازادیش برِوای به‌وه‌ هینابوو ، كه‌ ده‌ربرینى خۆشم ده‌وێی بۆتۆ ده‌مرم كه‌سم گیانم جیهانم ماڵه‌ بابم ، بۆ وان مانایه‌كى تری هه‌یه‌ !!
چ گێلانه‌ !!! ، ئه‌وه‌ بوو نه‌م ده‌خواست ئازاد له‌بێ ئومیدی ببینم ، نه‌وه‌ك من له‌ هه‌موو كه‌سێ زیاتر ئاشنایی ئه‌ومه‌مله‌كه‌تم وه‌ئه‌زموونى سه‌د ساڵه‌م له‌گه‌ڵ هه‌نه‌ یاخود كورِی هه‌مان مه‌مله‌كه‌تم ...
و به‌پرسیاركردنى له‌م بواره‌ زیاتر ده‌رِه‌نجام ، چونكه‌ هه‌ر ولامێكى من نائومێدی ئازادی زیاتر ده‌كرد ، ونه‌م ده‌خواست درۆ له‌گه‌ڵ خۆم و گیانه‌ پاكه‌كه‌ی ئازاد بكه‌م ، كه‌ جوانى ده‌روونى له‌ جوانى رووخساری ده‌چوو ، سه‌رچاوه‌ی پاكی بوو ..
ده‌یویست هاواربكات و زه‌وی و ئاسمان به‌ده‌نگه‌كه‌ی داگیربكات ، به‌لاَم هه‌ستى به‌ مردنى هاواره‌كان كردبوو  ، چونكه‌ ئاشنایی له‌گه‌ڵ واژۆكه‌ی من هه‌بوو !!
ئه‌مرۆ ئازادم دووباره‌ بینی ، به‌لاَم به‌ شێوه‌یه‌كى تر هاته‌ پێش چاو ، و تێكه‌ڵ به‌بیركردنه‌وه‌م بوو ، له‌بیرێكى قوول راچووم له‌نێو بیركردنه‌وه‌م رۆژ هه‌لاَتیشم بینى  ، واتا من وئازاد و رۆژهه‌لاَت بووینه‌ سێ ، كه‌وتبوینه‌ به‌رامبه‌ر سێ كچ كه‌ دووه‌كه‌ی تریش هاو ولایه‌تى  دلڤین بوون .
من به‌ ووشه‌كانيان گالته‌م ئه‌هات و كه‌باش ده‌مناسين ، و بۆيان نه‌ده‌گریام و لێیان بێزاربووم ، رۆژهه‌لاَتیش له‌زۆر باردا له‌ئازاد ده‌چوو به‌لاَم ده‌یتوانى به‌رامبه‌ر فاتیمه‌ بدوێت .. كه‌چی ئازاد زیاتر له‌نێو سروشتى خۆی و بێ ئه‌زمونى هاواری ده‌كرد وكاتێك له‌گه‌ڵى ده‌دوام پاكیه‌كه‌ی له‌پاكی مرۆڤه‌ بالاكان ده‌چوو وه‌بروای به‌یارمه‌تى من هه‌بوو منیش یارمه‌تی ده‌ده‌م ...
داوای لێبوردن ئه‌كه‌م گیانه‌كه‌م نازانم تاچه‌ند توانیومه‌ شتێكى پوخت و ئه‌وه‌م نووسیبێ كه‌به‌رێزتان خوازیاری بوون ، چونكه‌ زۆر جار نووسین خۆی به‌سه‌ر مرۆڤ ده‌سه‌پێنێ و پێنووس بی ئاگایانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت به‌لاَم من خواستم خۆم به‌سه‌ر نووسین بسه‌پێنم و پێنووسه‌كه‌م به‌زۆر ئاراسته‌ بكه‌م  ئه‌مه‌دیاریێكى بچووكه‌ بۆ ئێوه‌ ، كه‌ هیوادارم له‌ئاست داواكه‌تانا بێت ...

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net