.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
:
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ده‌رکه‌وت، که ڕۆژوگرتن ده‌توانێت کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی که‌مبکاته‌وه. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، ڕۆژوگرتن نابێته هۆکاری له‌کارخستنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، به‌ڵکو خانه ساغه‌کان له کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤییه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ده‌پارێزێت.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م زانیارییه نوێیه "Valter Longo" و هاوه‌ڵه‌کانی له باشووری زانکۆی کالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلوس هیواده‌خوازن، که له داهاتوودا به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ تووشبووان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌ندێك ئاسانتر بێت.
ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ر مشك بۆ توێژه‌رانی ئاشکرایکردووه، که خانه‌کان پاش چاره‌سه‌ری کیمیاوی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێز بۆ ڕۆژوگرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه. توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستی گرنگیان له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌وه‌ی ده‌ریده‌خات، که ڕۆژوگرتن ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی خانه ساغه‌کان، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری کیمیاوی. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له داهاتووییه‌کی نزیکدا چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کلینیکی له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت.
چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه: زۆرجار توخمه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی به‌ته‌نها هێرش ناکه‌نه سه‌ر خانه شێرپه‌نجییه‌کان، به‌ڵکو هێرشی کوشنده‌یان بۆ سه‌ر خانه ساغه‌کانیش ده‌بێت.
تاکو ئێستا زۆر له زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که ناکرێت خانه ساغه‌کان له کاری لاوه‌کی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بپارێزرێت، چونکه خانه‌ی هه‌مه‌چه‌شن له له‌شی مرۆڤدا هه‌یه. ئێستا و پاش ده‌رکه‌وتنی کاریگه‌ری ڕۆژوگرتن بۆ پاراستنی خانه ساغه‌کان له زیانه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌بێگوێدان به کاره لاوه‌کییه‌کان به‌کاربهێنرێت، تا هه‌ندێك له ئازاره‌کانی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه کوشنده‌یه که‌مبکرێته‌وه یان به‌یه‌کجاری تووشبووان چاره‌سه‌ر بکرێن.
به که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك خانه ساغه‌کان و خانه شێرپه‌نجییه‌کان کاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن: له‌کاتێکدا خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان په‌ره به‌گه‌شه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، خانه ساغه‌کان ڕوو له سستبوون ده‌که‌ن. له قۆناغی سستبوونهشدا خانه‌کان به‌رامبه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ده‌ره‌وه به‌رهه‌ڵستیان زیاتره.
تیمی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توانیویانه له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مشك به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر کاریگه‌ری ڕۆژگرتن بۆ پاراستنی خانه ساغه‌کان ده‌ستبکه‌وێت. هه‌روه‌ها له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانی ناو تاقیگه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ کرابوون، توانرا هه‌مان ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی ڕۆژوگرتن بهردهستبکهوێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه دڵخۆشکه‌رن، که‌چی "Valter Longo" هۆشیاری به پزیشکان ده‌دات، نه‌که‌ن بیر له په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می ڕۆژگرتن و به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه بکه‌نه‌وه. بۆ لێکدانه‌وه و گه‌یشتن به ئه‌نجامی زیاتر پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی کلینکی له‌سه‌ر مرۆڤ بکرێت، ئه‌نجا ده‌کرێت بیر له‌به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنیکه نوێیه بکرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی
خۆزگه:


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet xwa xoy barahma har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس ئازیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





slaw
kaka dashte dastt xosh geyane mn
kamaran bet hardam

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه نامۆ گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه