.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






حه‌وت مانگه ده‌ستگیركراوم، حه‌وت چرکه منداڵه‌كانم نه‌دیوه
له‌و ساته‌وه‌ی ده‌ستگیركراوم، له هه‌واڵی هه‌ر هه‌شت منداڵه‌كه‌م بێئاگامو هه‌ر رۆژه‌ی خهبهرێكم بۆ دێنن، داخۆ ئێستا به‌م چله‌ی زستانه له چ كوچه‌و سهرهنوێلكێ ههڵئهلهرزن، نازانم كێ نان‌و ئاویان ئه‌داتێ؟ ئاخۆ پێخه‌فیان هه‌بێت یان له‌سه‌ر ئه‌رز ده‌خه‌ون". ئه‌وه موعاناتی ژنێكه كه 7 مانگه له‌چاوه‌ڕوانی دادگادایه، كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه.
خه‌جۆ له‌گه‌ڵ قسه‌كردندا مه‌مكه بێشیرهكهی خسته‌وه ده‌می منداڵه تازهبووهكهی، كه له زینداندا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، تاكو ئێستاش ناوی نه‌ناوه‌و هۆن هۆن فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته خوارێ‌و وتی «ئاخر من هه‌شت منداڵی به‌ناوم له‌ده‌ره‌وه جێهێشتووه‌و نازانم له كوێن؟ ئێستا ئه‌مه به چ ناوێكه‌وه بانگ بكه‌م؟ به‌خوا حه‌ز ئه‌كه‌م ههربمرێتو رزگارم بێت».
خه‌جۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له زیندانی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركراوه، به‌رده‌وام خه‌یاڵی لای منداڵه‌كانێتی كه له دهرهوهنو ده‌ڵێت «شه‌ش كچ به‌ده‌م خۆشه نه‌زانی له كوێن‌و كه‌سیش ههواڵێكیانم بۆ ناهێنێ، ئاخر ئه‌وه كه‌ی ویژدانه». ئه‌و به‌خۆ خه‌ریك كردن به منداڵه ساواكه‌ی، كه له‌سه‌ر به‌تانییه‌كی شڕۆڵه دانرابوو، باسی له‌و نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌یه ده‌كرد كه رووی له خێزانه‌كه‌یان كردووه، به‌جارێك منداڵه‌كانی له نازی باوك‌و دایكیان كه‌وتوون، باوكیان كوژراوه‌و ئه‌میش ده‌ستگیركراوه.
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، حاكم عه‌بدوڵا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ژنه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیركراوه كه له‌گه‌ڵ براده‌رێكی مێرده‌كه‌یدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌و ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی مێرده‌كه‌یدا.
ئه‌م دادوه‌ره ده‌ڵێت «دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ژنه وه‌عدی ئه‌وه‌ی داوه‌تێ كه سوره‌ت قه‌یدی خانویه‌كی بداتێ، به‌ومه‌رجه‌ی مێرده‌كه‌ی بۆ بكوژێت، بۆیه هه‌ر له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و ئێستا له چاوه‌ڕوانیی دادگایی كردندایه».
خه‌جۆ كه له ژووره‌كه‌یه‌وه له زیندان په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زێت، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و هیچ به‌ڵێنێكی پێشوه‌ختی هه‌بوو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌ی مێرده‌كه‌یدا، به‌ڵام حاكمی ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه بهتهواوهتیو به‌بێ هیچ زۆرلێكردنێك دانیناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
خه‌جۆ باس له خراپی مێرده‌كه‌ی ئهكاتو، ده‌ڵێت «ئێستاش كه له زیندانم، دایكم ناو به‌ناو دێت بۆ لام‌و پێیوتووم كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تۆ وه‌ك ئه‌وه وابوو له زینداندا بیتو ئه‌بوایه زوو ده‌ستت له مێرده‌كه‌ت هه‌ڵگرتایه، نه‌ك ئێستا بگه‌یته ئه‌م حاڵه‌ته».
خه‌جۆ فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه‌و به‌گومانه‌وه باسی پیاوانی یاسا‌و ئه‌و پۆلیسانه‌ی ده‌كرد كه له‌و ئێواره دره‌نگه‌دا ده‌ستگیریان كردووه‌و «به‌چاوی بهستراوو به وته‌ی ناشیرین ئیعترافیان پێكردووم»، به‌ڵام حاكم عه‌بدوڵا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه، وتی «به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه قسه‌ی ناشیرینمان پێوتووهو نه به‌زۆر ئیعترافمان پێكردوه، به‌ڵكو خۆی له‌گه‌ڵ براده‌ری مێرده‌كه‌یدا هه‌موو شتێكیان بێ هیچ زۆرلێكردنێك وتووه».
خه‌جۆ باس له خراپی وه‌زعی خۆی ده‌كات له زیندانداو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ له زیندانی كه‌لار به ته‌نها لهژورێكدا سجنیان كردووه، كه هیچ راخهرێكیشی تێدا نه‌بووه‌و شه‌وانه تا به‌یانی له‌سه‌ر چیمه‌نتۆكه ڕۆژی كردۆته‌وه، به‌ڵام دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان له ده‌ربه‌ندیخان بووه، له سجنی ئه‌وێش به‌شی ژنانی لێنیه، به مه‌جبوری ره‌وانه‌ی سجنی كه‌لارمان كردوه، به‌رپرسیش نین له‌هه‌ر شتێك كه له‌وێ رووبدات».
ئه‌م ژنه وا بۆ حه‌وت مانگ ده‌چێت به دووگیانی ده‌ستگیركراوه، ئێستا منداڵه‌كه‌ی نزیكه‌ی چل شه‌وه‌و هێشتا دۆسیه‌كه‌ی له دادگا ماوه‌و تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كونجی زینداندا رۆژو شه‌و به‌ڕێده‌كات، هه‌واڵی هه‌شت منداڵه‌كه‌ی نازانێت‌و به‌ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت «یاسا چۆن غیره‌تی كرد من بگرێت، منداڵه‌كانم هه‌مووی ده‌ركراونه‌ته ده‌ره‌وه، ماڵه خه‌زورم نییه منداڵه‌كانم بگرنه خۆیان، هه‌واڵێكم پێگه‌یشتووه كه ویستویانه بیانده‌ن به هه‌تیوخانه، به‌ڵام هه‌تیوخانه‌ش وه‌ری نه‌گرتوون، چونكه منداڵه‌كانم تا ئێستا منداڵن‌و خۆیان پیس ده‌كه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌م منداڵه‌م بمرێت له هه‌شته‌كه‌ی ترم زیاتر نییه، ئه‌وان له رهزالهتان».
ئه‌م ژنه له‌تاو خهمو مه‌ینه‌تی جگه له چه‌ند دڵۆپه شیرێك مه‌مكه‌كانی شیری تێدا نییه‌و جلوبهرگو شیری له‌لایه‌ن كچه پۆلیسه‌كانی بنكه‌ی گرتن‌و گواستنه‌وه‌وه بۆ ده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت «هه‌تا مردن مه‌منونی ئه‌و كچه پۆلیسانه‌م كه له‌م زیندانه وه‌ك خوشك‌و دایكی خۆیان ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كهسو رێكخراوانه كار بۆ ژنان ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێن یارمه‌تی ژنان ده‌ده‌ین، سه‌نته‌رێکی ژنان ماوه‌ی ده رۆژه ته‌نها یه‌ك قوت‌و شیریان بۆ من هیناوه، له‌گه‌ڵ بایی شه‌ش هه‌زار دینار جل. من ده‌بێت دهستبگرمهوه له‌و شیره‌دا كه ده‌یده‌م به‌م ساوا بێناوه، ئیتر نازانم ئه‌م رێكخراوانه كوا ئیشه‌كانیان بۆ ژنان». خه‌جۆ داوا ده‌كات دادگا چاو به دۆسیه‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه‌و زوو دادگایی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ش كچه‌كه‌ی كه له دهرهوهنو بێدایكو باوكن، چیتر بێسه‌رپه‌رشت نه‌مێننه‌وه‌و توشی داوی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نه‌بن.

له‌سه‌ر هێڵ نییه