❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێترین ته‌كنیك بۆ چاره‌سه‌ری‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-13 12:17:17

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

نوێترین ته‌كنیك بۆ چاره‌سه‌ری‌

نوێترین ته‌كنیك بۆ چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ راگه‌یه‌نرا

(ساینس ده‌یلی‌):
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی‌ زانكۆی‌ پوردۆ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌كنیكی‌ نوێوه‌ ده‌توانن به‌ خێراترین كات پرۆتینی‌ ناو خانه‌ی‌ تووشبوو به‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ بپێكن و توێژنه‌وه‌ی‌ ته‌واو بۆ سایتۆپلازم بكه‌ن و نه‌هێڵن گه‌شه‌ بۆ تووشبوونی‌ خانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ بكات.
له‌م باره‌یه‌وه‌ چانج لوو كه‌ یاریده‌ده‌ری‌ پرۆفیسۆره‌ له‌ زانكۆی‌ پوردۆ و سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ بایۆلۆجییه‌ رایگه‌یاند: "توانیمان به‌به‌كارهێنانی‌ ته‌كنیكی‌ نوێ‌ به‌زووترین كات جوڵه‌ی‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناو خانه‌ی‌ تووشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ ڕابگرین، ئه‌مه‌ش دوای‌ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر خانه‌ توشبووه‌كان".
رۆبه‌رت جێهلین به‌رپرسی‌ به‌شی‌ كیمیا و به‌شداربووی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ وتی‌: "گرنگترین كار بۆ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ پرۆتیندا، چونكه‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی‌ خانه‌ی‌ تووشبوو به‌هۆی‌ پرۆتینه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌".
رۆبه‌رت باسی‌ له‌وه‌شكرد "به‌و هیوایه‌ن له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا بتوانن چاره‌سه‌ری‌ ته‌واوی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ بكه‌ن و باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی‌ ناوبراو و په‌یمانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ده‌كرێن".

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net