❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ترس له‌ئاینده‌؛ هاوڕێ‌ ،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 10:03:13

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

ترس له‌ئاینده‌؛ هاوڕێ‌ ،،،

ترس له‌ئاینده‌؛ هاوڕێ‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ی‌ گه‌نجان ؛

زۆرێك له‌ گه‌نجانی‌ كوردستان به‌ كوڕو كچه‌وه‌و له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی‌ خوێندندا، به‌رده‌وام ترس له‌ ئاینده‌ دایانده‌گرێت و هه‌میشه‌ خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌یه‌، وێناكانیان بۆ داهاتوی‌ ژیانیان به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ده‌رنه‌چێت كه‌ خۆیان ڕه‌نگڕێژیان كردووه‌.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ ترسیی‌ ئاینده‌یان هه‌یه‌و به‌رده‌وام ئه‌م ترسه‌ بۆته‌ مۆریانه‌ی‌ گیانیان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ قۆرخكردنی‌ ده‌سه‌لاَت له‌ لایه‌ن حیزبه‌وه‌ دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ گه‌نجان و كۆمه‌ڵگا، هۆكاری‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام ترسی‌ ئه‌وه‌ دایانبگرێت بخرێنه‌ په‌راوێزه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی‌ وایكردووه‌ گه‌نجان له‌ هه‌موو توێژه‌كانی‌ تر زیاتر بترسن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تای‌ ژیاندان و خه‌ون و خولیایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌. هه‌ر ڕێگڕییه‌كیش له‌ به‌رده‌م خه‌ون و ئاره‌زوه‌كانیان ده‌بێته‌ ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی‌ كه‌ روبه‌ڕوی‌ تێكشكانی‌ ده‌رونیان ده‌كاته‌وه‌.
ئاكۆ ڕه‌وف، 19 ساڵ، وتی‌ "ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ من نه‌بوونی‌ سیاسه‌تێكی‌ ڕون و ئاشكرای‌ حكومه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌نج، چونكه‌ له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی‌ سه‌ر لێشێواو بێ‌ ته‌نها گه‌نجه‌." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد لێره‌ كه‌سێك نییه‌ ده‌ستت بگرێت، یاخود خۆی‌ بكات به‌خاوه‌نت، ئاكۆ وتیشی‌ "من گه‌نجێكم گه‌ر ژن بهێنم، بچمه‌ كوێوه‌، ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ چۆن پێك بهێنم، ده‌ترسم ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت" له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ئاكۆ وتی‌ "ئه‌م كێشه‌یه‌ خه‌می‌ هه‌موو گه‌نجێكه‌، ترسێكی‌ گه‌وره‌شی‌ دروست كردووه‌ لای‌ گه‌نجان."
هاوژین فه‌ره‌ج، 23 ساڵ، كچه‌ خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوی‌ خۆی‌ ده‌ترسێت و ئاینده‌ی‌ لا ڕۆشن نییه‌، قسه‌وقسه‌ڵۆكی‌ خه‌ڵكیش هۆیه‌كی‌ دیكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاینده‌ی‌ خۆ بترسێت.
هاوژین وتی‌ "زۆرجار حه‌زم له‌شتێكه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا ده‌مترسێنێ‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و شته‌ نامۆیه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا." وتیشی‌ وه‌كو كچێك هه‌میشه‌ ترساوم له‌وه‌ی‌ كه‌ كچم چونكه‌ كۆمه‌ڵگا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م چاوی‌ له‌ڕه‌گه‌زی‌ منه‌، هه‌میشه‌ ووشه‌ی‌ "عه‌یبه‌" به‌دوامانه‌وه‌یه‌. هاوژین ترسی‌ خۆی‌ له‌ئاینده‌ پیشانداو، پێی‌ وابوو ئه‌م ترسه‌ی‌ وای‌ لێكردووه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بێ‌ له‌ژیانی‌ ئێستایدا "ئه‌ترسم له‌وه‌ی‌ كه‌ببم به‌مامۆستا، نه‌توانم فێركارێكی‌ باش بم، ئه‌ترسم داهاتووم به‌دڵی‌ خۆم نه‌بێت، به‌خته‌وه‌ر نه‌بم، ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ مۆته‌كه‌یه‌ك ڕۆژانه‌و هه‌میشه‌ به‌دوامه‌وه‌ن، كاردانه‌وه‌شیان هه‌یه‌ له‌ژیانمدا."
سیروان عه‌لی‌، 20 ساڵ، خوێندكاری‌ ئاماده‌یی‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ترس به‌رده‌وام به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی‌، سیروان وتی‌ "ئه‌م ترسه‌ وایلێكردووم به‌رده‌وام كه‌سێكی‌ گۆشه‌گیربم، یاخود ترسنۆك ده‌ربچم، زۆرجار ده‌ترسم له‌گروپدا پرسیار بكه‌م نه‌ك مامۆستاكه‌م ته‌ریقم بكاته‌وه‌، یاخود هاوڕێكانم پێم پێ‌ بكه‌نن."
سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ش وتی‌ "كاتێ‌ بیر له‌ئاینده‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، توشی‌ شۆك ده‌بم، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ هیچ كه‌س له‌م وڵاته‌ دیاریكراو نییه‌، كه‌س ناتوانێ‌ زه‌مانه‌تی‌ تۆ بكات و له‌ئاینده‌ دڵنیات بكات."
نیگار دارا، 24 ساڵ، خوێندكاری‌ زانكۆ، پێی‌ وایه‌ كه‌هۆی‌ ترسانی‌ گه‌نج له‌ئاینده‌ خودی‌ گه‌نجان خۆیانن، "گه‌نج له‌م وڵاته‌دا ناتوانێ‌ به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی‌ ئه‌وتۆ بكات، تابتوانێ‌ داهاتووی‌ ڕۆشن بكاته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر ده‌بێت بترسێت."
نیگار ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كرد سه‌ره‌ڕای‌ نه‌بوونی‌ به‌رنامه‌ڕێژییه‌ك له‌لایه‌ن خودی‌ گه‌نجانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتیش درێغی‌ نه‌كردووه‌ له‌كوشتنی‌ خه‌ونی‌ گه‌نجان، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێن "له‌م وڵاته‌دا هیچ یاساو عه‌داله‌تییه‌ك نییه‌ تابه‌هانای‌ گه‌نجانه‌وه‌ بێت، كه‌سێك كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و دیموكراسی‌ و كرانه‌وه‌ به‌رێت، ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیش كوشته‌ی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ گه‌نجه‌."
وتیشی‌ "متمانه‌ نه‌بوونی‌ گه‌نج به‌ خۆی‌ گه‌وره‌ترین ترس دروستده‌كات لای‌ گه‌نجان به‌جۆرێك وای‌ لێده‌كات سڵبكاته‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ دێته‌ ڕێی‌."
"زۆر ده‌ترسم له‌ئاینده‌" ئه‌مه‌ وته‌ی‌ هێرش محه‌مه‌دی‌ 18 ساڵه‌، ئه‌و وتی‌ "به‌رده‌وام ده‌ترسم له‌ئاینده‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌وێ‌ ده‌رنه‌چێ‌، ئه‌و خه‌ون و خولیایه‌ی‌ هه‌مه‌ نه‌یه‌ته‌ دی‌." هێرش ڕه‌شبینی‌ خۆی‌ له‌و دۆخه‌ی‌ ئێره‌ ده‌ربڕی‌ و وتی‌ "لێره‌ هیچ كه‌س نازانێت پاشه‌ڕۆژ چی‌ به‌سه‌ردێت، شتێكیش نییه‌ به‌ته‌واوی‌ ئاینده‌ی‌ تۆ بپارێزێ‌."

                                                                                              وه‌رگیراو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net