❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌لا مسته‌فا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-15 09:29:06

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

مه‌لا مسته‌فا

http://img166.imageshack.us/img166/3488/034yj9.jpg
مسته‌فا نه‌مری باوکی کورد

مه‌لا مسته‌فا كوڕی شێخ محه‌مه‌دی بارزانییه، ساڵی 1903 له گوندی بارزان هاتۆته ژیانه‌وه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش له‌دایكبوونی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات. هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه سێ ساڵان توركه‌كان له 1906دا هه‌ڵمه‌تێكی سوپایی ده‌هێننه سه‌ر خێڵه‌كانی كورد، شێخ عه‌بدولسه‌لامی برا گه‌وره‌ی به‌دیل ده‌گرن، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دایكی ده‌خه‌نه به‌ندیخانه‌وه   . نۆ مانگی تێیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. بزوتنه‌وه شۆڕش گێڕانه‌كه‌ی له 1943وه ده‌ستپێده‌كات، دووا به‌دووای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شێخ ئه‌‌‌حمه‌دی برای، ئه‌و سه‌ر له‌ نوێ تێهڵچووه، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی بۆ ئێران دا.                                       
له شوباتی ساڵی 1945دا دێته به‌غدا میری به‌داواكارییه‌كه‌ی ڕازی ده‌بێت، كه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆی و چه‌که‌كان كۆبكاته‌وه. به‌ڵام كه‌وته سه‌ردان و گه‌ڕان له‌ناو گونده‌كان و هاندانی خه‌ڵك بۆ شۆڕش نانه‌وه.
له شوباتی 1945دا هێزێكی سوپاییان نارده سه‌ری، بۆ ناوچه‌ی زێبار و بارزانیان ڕه‌تاند، ناچاریانكرد له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌وساڵه‌دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دی برای په‌نا به‌رنه به‌ر سنووری ئێران، پاشان شێخ ئه‌حمه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێراق. به‌ڵام مسته‌فا به‌خۆی و دوو هه‌زار لایه‌نگرانی به‌ره‌وو مه‌هاباد ده‌ڕوات، له‌ كاتێكدا قازی محه‌مه‌د له پازده‌ی كانوونی یه‌كه‌می 1945دا دامه‌زراندنی فه‌رمانڕه‌واێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی به یارمه‌تی یه‌كێتی سۆڤێت ڕاگه‌یاند، هاوسنوور بوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئازربایجان، ئه‌وه‌ی له ته‌ورێز پێكهاتبوو.
كاتێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له 1946دا كۆماری مه‌هابادی له‌ناوبرد، مه‌لا مسته‌فا و جه‌نگاوه‌رانی په‌نایان برده به‌ر ڕوسیا، دوازده ساڵیان لێ به‌سه‌ربرد.
له‌سه‌ره‌تاوه مه‌لا مسته‌فا له ئازربایجان و ئۆزبكستان نیشته‌جێ بوو، پاشان بۆ مۆسكۆ گواسترایه‌وه، زمانی ڕوسی و هونه‌ركایه‌كانی سه‌ربازی و زانیاری ئابووری خوێندووه، له 26ی تشرینی یه‌كه‌می 1958دا گه‌ڕایه‌وه ئێراق.

له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێراق سه‌روه‌ری و ڕێزو نه‌وازشێكی زۆری لێنرا، به‌ڵام كه گه‌ڕ‌ایه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆی له ئه‌یلوولی 1961دا شۆڕشی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ڕاگه‌یاند، له به‌گژداچوونی دژی ده‌سه‌ڵاتداران ئێراق هه‌تا 11ی ئازاری ساڵی 1970 به‌رده‌‌وام بوو.

له 29ی ئه‌یلوولی ساڵی 1971 له هه‌وڵێكی سه‌رنه‌كه‌وتو هه‌وڵی كوشتنی درا، باره‌گه‌كه‌ی له حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌وه‌‌ی تێیدا نیشته‌جێ بوو وێران بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر له‌و هه‌وڵه تیرۆركردنه ڕزگاری بوو.
ده‌‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق له 11ی ئازاری 1974دا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا به‌شێوه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌که‌ ڕازی نه‌بوو، بۆیه دووباره كه‌وته‌وه شۆڕش دژی ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی ئێراق.
به‌ڵام پاش پیلان و ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر له‌نێوان ئێراق و ئێران به‌سه‌ربه‌شتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م شۆڕشه شكستی هێنا و مه‌لا مسته‌فا ناچاربوو به‌ به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1974 ڕازی بێت
له ساڵی 1976دا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ره‌وو واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت.
له 1ی ئازاری 1979سا له‌وێ جیهان به‌جێده‌هێڵێت و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌گوێزرێته‌وه. له‌ یه‌كێك له‌سه‌نگه‌ره‌كانی چیای كوردستان له‌سه‌ر سنووی ڕۆژئاوای نزیك ئێراق به‌خاك ده‌سپێدرێت.
له ساڵی 1992 پاش ئازادبوونی به‌شێكی كوردستانی باشوور له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئیدریسی كوڕی له گوندی بارزان ده‌نێژرێنه‌وه.

به‌و پیَیه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى ته‌نها موڵكى یه‌ك حزب  و  خانه‌واده‌ و تویَژیَكى دیارییكراوى كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌، به‌ڵكو موڵكى هه‌موو كورده‌، به‌ كوردستانى گه‌وره‌شه‌وه‌

ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ زۆر جار سته‌مى لیَده‌كریَت، نه‌ك ته‌نها له‌ لایه‌نى نه‌یارانیه‌وه‌، به‌ڵكو سته‌مى هه‌وادارانیشى هیچى كه‌متر نییه‌ له‌ سته‌مى نه‌یارانى.

نه‌یارانى بارزانى بیَویژادنانه‌ قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن  و  یارانیشی زیاده‌رِۆیی به‌ باڵایدا ده‌برِن و بۆ ئاستى به‌شیَكى دیارییكراوى كۆمه‌ڵگه‌ بچووكى ده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌ راستییدا بابه‌تییانه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئیَمه‌ بارزانى وه‌ك خۆى بناسین  و  له‌ به‌ سه‌رهاته‌كانى ژیانى برِوانین، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ى نوآ به‌ چاوى ئه‌مرِۆ و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى ئیَستا فه‌راهه‌م هاتووه‌، لیَی برِوانن، ئه‌وه‌ گوناهیَكه‌ و ده‌رهه‌قى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، گه‌ر به‌ چاوى قۆناغى سه‌رده‌مى خۆی  و  ره‌وشى ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكه‌ین، ئه‌وا هه‌قی خۆى پیَده‌ده‌ین. ئه‌م هاوكیَشه‌یه‌ش ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ ژیانى كه‌سایه‌تییه‌كى میَژوویی وه‌كو بارزانى، به‌ڵكو هه‌ر نووسینیَك له‌ باره‌ى هه‌ر بیرۆكه‌، رووداو، كه‌سایه‌تیی و به‌سه‌رهاتیَكى میَژوویى، نابیَت له‌م هاوكیَشه‌یه‌ به‌ده‌ربیَت. زۆریَك له‌ ره‌وته‌ فیكریى و كه‌سایه‌تیی و شۆرِش و به‌رخۆدانه‌كان به‌ هۆى ره‌چاونه‌كردن و په‌یرِه‌ونه‌كردنى ئه‌م هاوكیَشه‌یه‌ له‌ لیَكۆڵینه‌وه‌یاندا، دووچارى شیَواندن و بگره‌ ناشرینكردن بوونه‌ته‌وه‌.

بارزانى هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ به‌ شۆرِش  و  به‌رخۆدان گۆش كرا، ته‌مه‌نى ته‌نها یانزه‌ به‌هار بوو، براگه‌وره‌كه‌ى (شیَخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى) كه‌ جیَگه‌ى باوكیشی بۆ ئه‌م گرتبووه‌وه‌، له‌ لایه‌ن تاقمى ئیتیحادو ته‌ره‌قییه‌وه‌ له‌ سیَداره‌ درا.
ئه‌و هیَشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ ته‌مه‌نى بیست ساڵان كه‌ به‌ سه‌رده‌سته‌یى پۆلیَك پیَشمه‌رگه‌ هات به‌ فریاى شیَخ مه‌حمودى نه‌مره‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئه‌و گه‌شته‌ شویَنى مه‌به‌ست، شیَخ مه‌حمود به‌ دیل گیرابوو شۆرِشه‌كه‌شى شكستى خواردبوو، ئه‌و رووداوانه‌ تۆوى كوردایه‌تییان له‌ دڵى بازرانییدا چاند، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م به‌ ناو رووداوه‌كاندا گوزه‌رى كرد و شۆرِشه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى بارزان قوتابخانه‌ى پیَگه‌یاندنى ئه‌و بوون بۆ رابه‌رایه‌تییه‌كى گه‌وره‌تر، بارزانى كۆمه‌ڵه‌ خه‌سڵه‌تیَكى گه‌وره‌ كردیانه‌ رابه‌رى رزگارییخوازی گه‌لى كورد له‌ قۆناغیَكى میَژوویی دیارییكراودا، كه‌ له‌ هه‌موو مرۆڤیَكدا ده‌ست ناكه‌ون.

كه‌م لوتكه‌ و زنحیره‌شاخ هه‌یه‌ سه‌نگه‌رى ئه‌وى تیَدا نه‌بووبیَت، یان جه‌وله‌ى پیَدا نه‌كردبیَت، كاتیَك له‌ شارى سلیَمانى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بیَت، رۆژیَك سه‌ردانى شیَخ له‌تیفى حه‌فید ده‌كات، شیَخ له‌تیف قه‌لیَكى بۆ سه‌ر ده‌برِیَت، به‌ڵام ئه‌و قه‌بوڵى ناكات  و  ده‌ڵیَت جه‌ماعه‌ته‌كه‌م نانى ره‌ق ده‌خۆن، منیش ئیَواره‌ له‌گه‌لڕ ئه‌وان ئه‌ونانه‌ ده‌خۆم، ئیتر داوه‌ته‌كه‌ ره‌د ده‌كاته‌وه‌ و ده‌رِواته‌وه‌ بۆ لاى هه‌ڤاڵانى. عه‌بدوڵڵا ئاغاى پشده‌رییش له‌ یاداشته‌كانیدا ده‌ڵیَت: "بارزانییه‌كان كه‌ هاتنه‌ مه‌هاباد، ئه‌وه‌نده‌ ره‌ش  و  رووت بوون، پیاو به‌زه‌یی پیَیاندا ده‌هاته‌وه‌، به‌ به‌رگ و پیَڵاوى شرِه‌وه‌ ده‌بینران".

ئه‌م هۆزه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى بارزانى قوربانیى زۆریان دا و بارزانیش چه‌رمه‌سه‌ریى زۆرى بۆ كوردستان چه‌شت، ئه‌و لیَهاتووییه‌ى واى لیَكرد پله‌ى ژه‌نه‌راڵى له‌ كۆمارى كوردستاندا پیَ ببه‌خشریَت. پاش هه‌ره‌سی كۆمارى ناوبراو، له‌ هه‌ر سآ ده‌وڵه‌تى ئیَران و عیَراق و توركیا قاچاخ بوو، به‌ لیَزانى  و  ئازایه‌تیى خۆیه‌وه‌، خۆى  و  (502) كه‌س له‌ ئاوى ئاراس په‌رِینه‌وه‌ و ئاواره‌ى یه‌كیَتیى سۆڤییه‌ت بوون، زیاتر له‌ ده‌سالڕ به‌ ئاواره‌یی ژیانى به‌سه‌ر برد، پاش شۆرِشی چوارده‌ى ته‌مووزى 1958 كه‌ گه‌رِایه‌وه‌، پیَشوازییكردنه‌كه‌ى له‌ به‌سرا و به‌غدا نیشانیدا چۆن كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك هیَمایه‌كى گه‌وره‌ به‌ پیریه‌وه‌ ده‌رِۆشتن.
پاش هه‌ڵگیرسانى شۆرِشی ئه‌یلوولیش، قه‌باره‌ و تواناى كه‌سیَتیى بارزانى زیاتر ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌رِاى هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ جگه‌ له‌ په‌یامبه‌ران هیچ مرۆڤیَكى لىَ بیَبه‌ش نه‌بووه‌، به‌ڵام ئازایه‌تیى له‌ شه‌رِه‌كاندا  و  به‌شداریى راسته‌وخۆى وه‌ك پیَشمه‌رگه‌یه‌ك تیایاندا، له‌ خه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌كانى ئه‌و بوون.

خدر مه‌ره‌سه‌نه‌ ده‌ڵیَت: "بۆ كاریَكى گرنگ رۆیشتم بۆ لاى بازرانى، وتیان: له‌ پیَشه‌وه‌ى به‌ره‌ى شه‌رِدایه‌، منیش بیرم كرده‌وه‌ چۆن سه‌رۆك ده‌بیَت برِواته‌ ناو قووڵایی شه‌رِه‌كانه‌وه‌".

ئه‌و جۆره‌ خاكییه‌ته‌ له‌ سیفاتدا  و  خۆجوودانه‌كردنه‌وه‌یه‌ كاریَكى كردبوو، پیَشمه‌رگه‌كانى هه‌رده‌م له‌ پشتییه‌وه‌ بوون و گویَرِایه‌ڵى بوون. له‌مانه‌ش گرنگتر، مه‌لا مسته‌فا بارزانى پیاویَكى ره‌سه‌ن بوو، نه‌یهیَشتووه‌ له‌ سنوورى شۆرِش  و  ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا سووكایه‌تى به‌ بیروباوه‌رِى كورد بكریَت، ریَزى ته‌واوى له‌ ئاینى ئیسلام ده‌نا، ئه‌و كوردایه‌تى  و  ئیسلامه‌تى لیَك جوودا نه‌ده‌كرده‌وه‌، كاتیَك ره‌نگى زه‌رد ده‌كاته‌ ئاڵاى پارته‌كه‌ى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌یداخى سه‌ركرده‌ى موسڵمانى كورد سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددینى ئه‌ییووبى بوو، كه‌ له‌ جه‌نگى خاچپه‌رستاندا پیَشه‌نگى سوپاى ئیسلامیى بووه‌، گه‌ر ئه‌مرِۆ ئه‌و له‌ ژیاندا بایه‌، ریَگه‌ى نه‌ده‌دا به‌و جۆره‌ى ئیَستا سووكایه‌تى به‌ ئیسلام، یان به‌ پیرۆزییه‌كانى كورد و هیَما میَژووییه‌كانى بكریَت.
مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز (به‌ ره‌حمه‌ت بیَت) له‌ گۆڤارى (كوردستان)دا ده‌ڵیَت: "من شاهیدم بارزانى وتى: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌م، له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ریعه‌تى ئیسلام دایده‌مه‌زریَنم". په‌رۆشیی ئه‌و بۆ ئیسلام زۆربوو، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌ بیروباوه‌رِ ئیسلامى قه‌بووڵ بوو، پیاویَكى ئه‌زمووندار و كامڵیش بوو، هه‌رزه‌كارانه‌ بیرى نه‌ده‌كرده‌وه‌، تا پشت له‌ باوه‌رِ و ئاینى نه‌ته‌وه‌كه‌ى بكات.

كاتیَك حكومه‌تى جه‌مال عه‌بدولناێر فه‌رمانى له‌سیَداره‌دانى (سه‌ید قوتب)ى زانا و بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى ئیسلامیى ده‌ر ده‌كات، له‌سه‌ر داواى زانایانى كورد و هه‌روه‌ها (برایانى موسڵمان) نامه‌یه‌ك ئارِاسته‌ى حكومه‌تى میسر ده‌كات، كه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن  و  ناوبراو ئازاد بكه‌ن، ته‌نانه‌ت هیَنده‌ ریَزى زانایانى ئیسلامیى لابوو، پیَی وتبوون من نامه‌ى سپیتان بۆ ئیمزا ده‌كه‌م، خۆتان چۆنتان پیَباشه‌ ئاوا بینووسن. بارزانى ته‌فسیره‌كه‌ى سه‌ید (فی ڤلال القرآن)ى خویَندبووه‌وه‌ و به‌ شاكاریَكى گه‌وره‌ى زانیبوو. دواتریش كه‌ هه‌واڵى له‌سیَداره‌دانى سه‌یدى پیَگه‌یشت، داخى زۆرى پیَ خوارد بوو. هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ویشدا یه‌كیَتیى زانایانى ئیسلامیى دروست كرا و پاڵپشتى ته‌واویان بوو، ئه‌وه‌نده‌ ریَزى مه‌لا و ئه‌هلى عیلمى لابوو، ته‌نانه‌ت رژیَمى به‌عس ویستى له‌و ریَگه‌یه‌وه‌ تیرۆرى بكات، ئه‌وه‌بوو له‌ رۆژى 29 /9 /1971 ده‌زگاى موخابه‌راتى رژیَم چه‌ند مه‌لایه‌كى ساده‌ی بۆ تیرۆركردنى بارزانى به‌كارهیَنا، ئه‌و مه‌لایانه‌ بیَئه‌وه‌ى به‌ خۆیان بزانن، ریكۆرده‌ره‌كه‌یان مینرِیَژ كرابوو، كه‌ ته‌قییه‌وه‌، خۆیان كوژران  و  بارزانى  و  دكتۆر مه‌حمود عوسمان رزگار بوون، هه‌رچه‌نده‌ بازرانى كه‌میَك لاجانگى بریندار بوو، كاتیَكیش زانى سه‌ركرده‌كانى شۆرِش له‌ بیرى تۆڵه‌دان، هه‌ر له‌ویَدا وتى: شه‌رِ له‌ سه‌ر من ناكریَت، شه‌رِ له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست ده‌كریَته‌وه‌.
بارزانى موساوه‌مه‌ى له‌سه‌ر هیچ بسته‌خاكیَك  و  مافی كورد نه‌ده‌كرد، كه‌ داواى ئه‌و مافانه‌شى ده‌كرد، زیاده‌رِۆیى نه‌ده‌كرد تیایاندا و ده‌یزانى هه‌لومه‌رجى دونیا چۆنه‌، له‌ چوارچیَوه‌ى ئه‌وسیاسه‌ته‌دا داواى ده‌كرد، له‌سه‌ر جوگرافیاى كوردستان زۆر مكورِ بوو، ده‌یوت سنوورى كوردستان گۆرِه‌كه‌ى (مه‌لا عه‌لى)یه‌، ده‌بیَت تا ئه‌وآ به‌ خاكى كوردستان بناسریَت، دیاره‌ ئه‌و گۆرِه‌ش له‌ دیوى باشوورى زنجیره‌شاخى حه‌مرین بوو.

له‌و قۆناغه‌دا كه‌ قۆناغى شۆرِش  و  پیَشمه‌رگه‌یاتیى نیَو شاخ بووه‌، هه‌روه‌ها دواتریش كه‌ قۆناغى گفتوگۆ و به‌رِیَوه‌بردنى كوردستان بووه‌ و شۆرِش خاوه‌نى وه‌زیر و كاربه‌ده‌ست بووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵانى 1970 ـ 1974 ئینتیماى نه‌ته‌وه‌یی  و  ئاینیى لاى شۆرِشگیَرِان به‌تایبه‌تیش لاى خودى بارزانى تۆخ  و  به‌رچاو بووه‌. ریَز و حورمه‌ت له‌ ئایین  و  دابونه‌ریتى گه‌لى گورد ده‌گیرا، به‌ها باڵاكان تیَك نه‌ده‌شكیَنران. ئه‌گه‌ر بارزانى ئیَستا زیندوو بایه‌، ده‌یوت كه‌ ئیَمه‌ شۆرِشمان بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ به‌رپا نه‌كرد. ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س بارزانى خۆش ده‌ویَت  و  به‌ پیَشه‌نگى خۆى ده‌زانیَت، ده‌با گوتارى، بیركردنه‌وه‌ى، ره‌فتارى، هه‌ڵویَستى.. هتد، هاوشیَوه‌ى ئه‌و بیَت، با كاریَك نه‌كات بارزانى له‌سه‌رى قه‌رزدار ببیَته‌وه‌.

پیَویسته‌ ئیَمه‌ بارزانى وه‌ك خۆى بناسین، نه‌ له‌ ریَگه‌ى ره‌خنه‌ى نارِه‌واى نه‌یارانی و نه‌ له‌ ریَگه‌ى زیاده‌رِۆییه‌كى بیَماناى دۆستانیشییه‌وه‌، كه‌ هه‌ر له‌ ژیانى خۆشیدا به‌ ستایشى بیَمانا و زیاده‌ توورِه‌ ده‌بوو، چونكه‌ بارزانى موڵكى سه‌رجه‌م گه‌لى كورده‌، نه‌ك به‌ ته‌نها لایه‌نیَك یان تویَژیَكى تایبه‌تى كۆمه‌ڵگه‌.


هه‌زاران هه‌زار سلاو له‌گیانی پاکی سه‌رکرده‌ی قاره‌مان باوکی ملی روحی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌مر مسته‌فا بارزانی


احمد عوزێری

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ahmad ozery (2008-04-15 10:03:32)

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-29 06:37:29

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

سلاو له‌ گیانی پاکت ئه‌ی باوکی کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-29 07:16:29

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: مه‌لا مسته‌فا

سه رتا سلو له كؤرى بارزانى  نه مرو هه موو شه هيدانى ريكاى كوردو كوردستان  به راستى بارزانى نه ك ئى بنه ماله ى بارزانيه كانه به لكو ئى هه موو كورديكى خؤشه ويسته جونكه به راستى بارزانى كورديكى دلسؤسى ئه م نه ه وه يه بوه   وه ده ست خؤشيش له تؤى به ريز ئه كه م بؤ ئه م كيرانه وى زيا نى بارزانى       كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز سلاويش له هه موو كورديكى دلسؤز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-03 12:09:57

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

ده‌سته‌کانت خۆشبێ ملازم سه‌رکه‌وتو بی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-22 09:33:18

عوزيرى
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-06
دواترین سه‌ردان: 2008-05-22
په‌یامه‌كان: 5

Re: مه‌لا مسته‌فا

سلاو له‌گیانی پاکی سه‌رکرده‌ی قاره‌مان باوکی ملی روحی نه‌ته‌وه‌ی کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-26 09:47:10

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

هه‌زار جار ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت
به‌ڕاستی پیاوێکی مه‌رد و قاره‌مان و چاو نه‌ترس بووه‌ هه‌ربژی بۆ باوکی نه‌ته‌وه‌یی کورد و کاکه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌نگینه‌ت
هه‌ربژی بۆ بارزانی باوکی قاره‌مانی کورد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-07 23:38:52

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

زۆر سوپاس هاڤاڵ بروا بۆ ئه‌م په‌یامه‌ت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-10 05:30:59

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

ده ست خوش بوهه مو به يامه جوانه كان

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-28 18:16:00

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

ده‌ست خۆش هه‌ڤاڵ هه‌رێم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-28 18:31:27

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: مه‌لا مسته‌فا

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-19 15:13:45

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

zor swpas bra

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-22 19:52:06

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: مه‌لا مسته‌فا

ئەو دەستانەت خۆشبێت ،سەرکەوتوبیــــــــــــــ[color=red]*ــــــــــــــــــــــ*ــــــــــــت،بەهیوای بەردەوامیت[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-09-03 12:26:33

على جبار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2008-11-20
په‌یامه‌كان: 10

Re: مه‌لا مسته‌فا

دستت خوش بيت بى شك ئه و كه سه ى مه لا مه سته فا نه ناسيت روحى كوردايه تيشى زور ضعيفه بارزانى هه مو زيانى خووى بوو كوردو كوردستان دانا بى كمان ئه و زنرال بوو زنرال .

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/d97a6dabef.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-09-14 14:11:30

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: مه‌لا مسته‌فا

Dastakant xosh hawre gean sarkawtw be bahewae brdawamew lash saxet
hawret
tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-10-19 18:42:26

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: مه‌لا مسته‌فا

سوپاس به‌ريزانم بۆ په‌یامه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2009-08-25 18:47:55

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌لا مسته‌فا

مسته‌فا نه‌مری باوکی کورد

dast xosh bet barezm balam aw tanha xyanat kar bwa wa estash maz3wdi kury 31 abitan la bira hawreyan tkaya chawtan bkanawa la shtakan awana tanha xyanat kary kurd bwn

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2009-08-25 20:01:17

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌لا مسته‌فا

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net