.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ژیانی هاوسه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤانه‌ی دروست بوونی نێوان دوو هاوسه‌ره كه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و به‌رپرسیارێـتی و له‌یه‌ك گه‌یشتن و به‌زه‌یی و گه‌یاندنی ئه‌رك و پابه‌ندبوون به وه‌فا و په‌یمان و مافی یه‌كتری دروست ده‌بێت . وه بایه‌خ دان به ماڵی هاوسه‌رییان بده‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ بنیاتی بنێن به هه‌وڵ و كۆششی هه‌ردولا .
ئایا بۆچی ژن و مێرد هه‌ندێ جار وا ڕێكه‌وتووه كه ڕقیان له ماڵه‌كه‌ی خۆیان بێته‌وه‌و قین له سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌لی ناومهڵهكهشیان هه‌ڵبگرن و وورده وورده په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و ژن و پیاوه تێك ئه‌چێت و ناكۆكی و نا ئارامی دێته‌وه ئاراوه ؟
ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ردوو هاوسه‌ر ده‌زگای هاوسه‌ری خۆیان خۆش ده‌وێت و ئومێد ده‌خوازن لێی جیا نه‌بنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هێنده ڕێز له نێوانیاندا هه‌یه , چونكه سروشت وا خوڵقاوه كه مرۆڤ هه‌میشه گه‌شبین ئه‌بێت له كاتێكدا كه ڕێزی لێبگیرێت وه ڕێزیش له كه‌سێك ده‌گرێت كه خۆشی ده‌وێت , چونكه ڕێزگرتن پێویستیه‌كی ده‌روونی مرۆڤه . ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ڕه‌فتار و بۆ چوونی تایبه‌ت هه‌بێت لای پیاوه‌كه كاریگه‌ری كردبێته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی , وه ئه‌و بۆ چوون و ڕه‌فتاره ههلاَنهش ڕه‌نگه له ژینگه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵیگرتبێت كه پێشتر تیایدا ژیاوه‌و هێشتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر مابێت یان له شێوازی په‌روه‌رده بوونی یان گه‌شه كردن و ڕۆشنبیر بوونی , پێویسته هه‌ر یه‌ك له ژن و مێرده‌كه به‌شداری هه‌ست و نه‌ست و سۆزی یه‌كتر بكه‌ن له خۆشی و ناخۆشیدا , خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه ئه‌وی دیكه‌یان به ته‌نها به جێ بهێڵێت له هه‌سته‌كانیدا جا چ خۆشی بێت یان ناخۆشی , لێره‌دا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێ نادات , ئه‌كرێت ئه‌مه‌ش جۆرێك بێت له دیالۆك كردنی هه‌ست و نه‌ستی یه‌كتر , وه به‌رگری كردن له هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك به خراپی باسی بكات یان كه‌م و كورتی باس بكات , هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار ڕێز نه‌گرتن وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌كه‌ی تره چونكه ئه‌و ڕێزی ئه‌میان ناگرێت , بۆیه ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه زۆر هه‌ستیاره له نێو خێزاندا كه‌واته ڕێزگرتن پێویستیه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیانی هاوسه‌رێتی و زیاد بوونی خۆشه‌ویستی له نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌دا ...
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه