.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








زۆربوونی ژمارەی قەیرە كچان لە كوردستان بۆچی؟؟- بەهرە قەرەتۆغانی
ژن لەناو كۆمەڵگا دواكەوتووەكاندا چۆن سەیری دەكرێت؟ ئایا تەنها بۆ دامركاندنەوەی ئارەزووەكانی پیاوان و دروست كردنی منداڵە!؟ ئەمانەو هەزاران پرسیاری تر؟ كە لەناخمەوە هەڵ دەقوڵێ و كاری تێكردووم بۆ ئەوەندە نایەكسانی و جیاوای هەبێت لەنێوان رەگەزەكاندا.
یەكێك لەو كۆمەڵگا دواكەوتووانەی كە تیایدا مافی ژن پێشێلكراوە و هیچ حسابی بۆ ناكرێت و وەك مرۆڤێك خاوەن هەست نابینرێت كۆمەڵگای كوردستان، لەگەڵ ئەوەی ژنان شان بەشانی پیاوان لە ناو هەموو بوارەكانی ژیاندا زۆر بە چالاكانە هەوڵ دەدەن و كاردەكەن، بەڵام لەلایەنە مرۆیەكانی ژیاندا زۆر بێ بەشكراوە. بۆیە پێویستە هەوڵبدەین تا پێداویستیەكانی ژیانێكی شایستەی بۆ دابین بكرێت.
پیاو هەتا بەساڵدا بچێت و چەندە ژنیشی هێنابێت شانسی پێكەوە ژیانی لە گەڵ كچێكی كە هێشتا شووی نەكردووە هەیە. بەڵام ئەمە بۆ ژنان زۆر كێشەیەكی گەورەیە، هەر بۆیە (25)ساڵ نەك تەنها بۆخۆی بەڵكو كۆمەڵگاش كێشەیە، ئیتر هەستی ئەوەی تێدا دروست دەبێت كە شانسی پێكەوە ژیانی لەگەڵ پیاوێك كە دڵخۆشی بكات و لە رێگایەوە ببێتە خاوەن خێزان، زۆر كەم بۆتەوە. ئەمە وا لەوان دەكات كە هەمیشە وەكو ماف خوراوێك سەیری خۆیان بكەن و كۆمەڵگا و هەروەها كەسە نزیكەكانیش لێیانەوە بەچاوی بەزەیی سەیری ئەو ژنانە دەكەن كە لەماڵدا ماونەتەوە و چاوەڕێی بەختی خۆیانن كە خوا بۆیان بنێرێت.
ئەگەر ئەمڕۆ سەیری هەر خێزانێكی كورد بكەین لە كوردستان وا بەلایەنی كەمەوە یەك یان دوو قەیرە كچان و لە زۆربەی ماڵەكاندا هەیە. ئەمە بۆچی؟ ئەم ڕەوشە دڵتەگینەی ناو كۆمەڵگاكەمان كۆمەڵێ هۆكار هەڵی قوڵاندووە. لە پلەی یەكەمدا رەوشی ئابوری و سیاسی هەرێمەكە ڕاستەوخۆ كاری لە تێكدان و قوڵبوونەوەی ژیانی چەند نەوەیەك كردووە. ڕاكردنی كوڕە گەنجەكانمان بۆ دەرەوەی وڵات بەجێ هێشتنی تاكەكانیان و مانەوەی كچان لەناو وڵات و كەمبوونەوەی رێژەی پیاوان وایكردووە كە ئەم كێشەیە، بۆتە گرێ كوێرەیەك كە كردنەوە و لە یەكتردابڕانی كارێكی زۆر زەحمەت و مەحاڵ دەبێت.
پیاوە قەیرەكانیشمان زۆر بێ ویژدانانە ئەو رەوشە زەحمەتەی لە كوردستان هەیە بە غەریزەیەكی نامرۆیانە بەكاردەهێنن و پیاوێكی بەتەمەن كچێكی منداڵكار دەخوازێ (تا تەمەنی منداڵ تر بێت باشترە)، بەكچانی تەمەن سەرو (25) ساڵەش دەڵێن ئەمانە پیر بوون و كەڵكیان نییە. ئەم بۆچوونە دواكەوتووانەی كۆمەڵگا بەشێوەیەكی زۆر خراپ كاری لە دەرونی ژنان كردووە كە خۆیان بەكەم بزانن و بكەونە پێشبڕكێ و كێ زوو تر پیاوێك (هەرچۆنێك بێت) بدۆزێتەوە و شوی پێ بكات.
بێ ویژدانیە پیاوێكی (35) ساڵ لەگەڵ كچێكی (18) و خوار (18) ساڵ زەواج بكات! ئایا ئەو پیاوانە بیر لە (10)یان (20) ساڵی تەمەنی دوای هاوسەرێتیان و پێكەوە ژیان ناكەنەوە، بۆ خۆیان پیر دەبن و ژنەكانیشیان هێشتا گەنجن. ئایا پیاوێكی بەتەمەن چۆن دەتوانێ پێداویستی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بۆ ژنگەلێكی گەنج دابین بكات. من تێناگەم چۆن دووكەس كە ئەوەندە جیاوازی تەمەنیان هەبێت، دەتوانن لە یەك تێبگەن و بتوانن ژیان پێكەوە بگوزەرێنن و خێزانێكی سەركەوتوو دروست بكەن. چونكە جیاوازی تەمەن واتا جیاوازی بیر و جیاوازی هەست و نەستەكان و جیاوازی تێڕوانین بۆ ژیان. ئەمە شتێكی زۆر ئاساییە كە دووكەس(10) یان(15) ساڵ جیاوازی تەمەنیان هەبێت لە هەموو هەست و هەڵسوكەوتیاندا جیاوازیەكی زۆر گەورە هەیە كە ناتوانن لە یەك رێگادا یەك بگرنەوە. ئەمە دوای(30،20) ساڵی تر كێشەی بێوەژنان گەورەتر دەكات كە ئێستا بۆخۆی قەیرانێكە.
لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا كێشە ئەوەیە، كە خەڵكی تەنها لە بواری رووكەشدا پێشكەوتن بە خۆیەوە دەبینێت و ناوەڕۆك و بیر و رووناك بیری كەس گرنگی پێ نادات. ئێمەی كورد بەهۆی كۆمەڵێك دابونەریتی كۆمەڵایەتیەوە، وابووە كە بەگشتی كچ و كوڕەكانمان لە یەك نامۆن و یەكتری ناناسن. قوتابخانەی كچان و كوڕان بە جیایە هەر لە منداڵیەوە جیاوازی و دابڕانێكی زۆر گەورە لە نێوانیاندا هەیە، بۆیە گەنجەكانمان ناتوانن یەك بناسن و لە یەك تێبگەن.
چۆن دەبێت كچان و كوڕان یەكتریان خۆش بوێت نابێت! یەكێكە لە شتە قەدەخەكانی ناو كۆمەڵگای ئێمە! كێ لەو باوەڕەدایە كە دووكەسی نامۆ بتوانن خێزانێكی بە بنچینە و پتەو و رۆشنبیر درووست بكەن تا لەو رێگایەوە كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو دروست ببێت. تائێستاش زۆربەی گەنجەكانمان بەداب و نەریتێكی كۆن ژیانی هاوسەرێتی پێكدەهێنن لەلایەن دایك و خوشكیانەوە كچیان بۆ دەبینرێتەوە. كەواتە لێرەدا ئەوە روونبوویەوە كە گەنجەكانمان بێ ئیرادەن و ناتوانن بڕیار لە گەورەترین هەنگاوی ژیانی خۆیان بدەن پێكەوەنانی هاوسەرێتی و خێزانە. كە لە سەرانسەری جیهاندا پێویستە تاكەكە بۆخۆی بڕیار بدات كە كێی دەوێ و و لەگەڵ كێ ژیانی هەتا هەتایی بە سەر دەبات.
كەواتە گەر خۆشەویستی نەبێت دەكرێ پیاوێكی زۆر بەتەمەن كچێكی زۆر منداڵ بخوازێت و كۆمەڵگاش ئەمەی زۆر بەلاوە ئاسایی بێت. لە هەموو جیهاندا دەبێت رووداوی لەو شێوە هەبێت كە كچێكی منداڵكار شوو بەپیاوێكی بەتەمەن بكات و هەروەها بە پێچەوانەوە كوڕێكی گەنج ژنێكی بەتەمەن بخوازێت، بێگومان ئەم چەشنە كارانە هەمووی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیە. ئەو بەرژەوەندیەش یان پارەیە یان هۆكارێكی ترە، وەك كچەكانی كوردستان كە بۆ ئەوروپا شوو دەكەن، ئیتر ناپرسن ئایا ئەو پیاوە چۆنە؟ كەسێكی باشە یان نا! گرنگ ئەوەیە كە لە ئەوروپا هاتووەتەوە و لەو دۆزەخەی كوردستان رزگاریان بكات و نازانن بە كوێرانە روو لە دۆزەخێكی تر دەكەن.
ئەمە تەنها تاوانی كچانی تێدا نییە بەڵكو تاوانی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ رەوشی سیاسی و ئابوری هەرێمەكە و هەروەها بۆ سەرشانی ئەو خێزانانەی كە كچەكانیان هان دەدەن كە شوو بە خاریجی بكەن بێ ئەوەی بپرسن ئەو كەسە كێیەو لە كوێ هاتووەتەوە؟.ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی مانەوەی كچان لە ماڵدا و بەقەیرە بوونیان.

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بیت بۆ ئهم بابهته
هیوادارم کچهکان لووت بهرز نهبن و زوو شوو بکهن با نهبنه قهیره
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه



ده ستت خوش بيت ئه زيزم بو ئه م بابه ته جوانه
كاكه ده شتى لووت به رزى نيه ئه كه ر كج به هه ر كوريك رازى نه بيت به لام هه ر كه سيك بيى خوشه زيانى هاوسه رى ل كه ل يه كيك دابمه زرينى كه ته واوكه رى خوى بيت
و هه ر كه سيك له كور يان كج جه ند مواصفاتيك هه يه له خه ياليان كه به دواى ده كه رين تا ده يدوزنه وه 0
له وانه يه زور له كجان كورى وا نادوزنه وه كه له كه ل ره وشت و اخلاق و هه لسوكه وتى خيزانه كانيان بكونجيت له به ر ئه وه ناويان ليده نريت قه يره
دوباره ده ست خوش به ريزادى ئه زيزم

لهسهر هێڵ نییه


desty ewesh xosh hawreyan swpasy beshdaritan dekem
لهسهر هێڵ نییه