❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و ژنانه‌ی کوڕ ده‌خوازن،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-24 11:47:09

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ئه‌و ژنانه‌ی کوڕ ده‌خوازن،

ئه‌و ژنانه‌ی کوڕ ده‌خوازن، ده‌بێت خۆراکێکی زۆر بخۆن


به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و ژنانه‌ی هیوای سککردن به‌کوڕێك ده‌خوازن، پێویسته پێش جووتبوون بڕێکی یه‌کجار زۆر خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌کالورێن بخۆن.

له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ده‌یان ساڵه به‌ئاستێكی زۆر ناهه‌موار ڕێژه‌ی منداڵبوون نزمده‌بێته‌وه. ساڵانه له 1000 منداڵ ته‌نها یه‌ك کوڕ دێته ژیانه‌وه. هۆکاری ئه‌و نایه‌کسانییه‌ش تاکو ئێستا ڕوون نه‌بووه.

"Fiona Mathews" و هاوه‌ڵه‌کانی له "University of Exeter" ئێستا بیردۆزه‌یه‌کیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌کسانییه هه‌یه: توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the Royal Society"دا ده‌نووسن، که ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که سیسته‌می خۆراکی دایك ڕۆڵێکی گرنگ له‌و نایه‌کسانییه‌دا ده‌بینێت.

توێژه‌رانی به‌ریتانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ویستیان سیسته‌می خۆراکی‌ 740 ژنی به‌ریتانی پێش جووتبوون و له‌سه‌ره‌تای سکپڕبوون بزانن. ئه‌و ژنانه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاربوو دووگیانه ببن و هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی کۆرپه‌ی سکیان نه‌بوو.

به‌پێی بڕی کالۆرێن توێژه‌رانی ژنانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکرد: ئه‌و ژنانه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆر له کالۆرینیان خواردبوو، له 56%یان کوڕیان هێنایه‌ ژیانه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی بڕێکی یه‌کجار که‌م کالۆرینیان وه‌رگرتبوو، ته‌نها له 45%یان کوڕیان بوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌کان ده‌ریانخست، که خواردنی بڕێکی یه‌کجار باش له ڤیتامین و کانزانییه‌کان و نانخواردنی به‌یانیان کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خستنه‌وه‌ی کوڕ.

له‌ساڵه‌کانی ڕابردوودا بڕی وه‌رگرتنی کالۆرین له وڵاته پیشه‌سازییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ڕووی له‌که‌مبوون کردووه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر کێشی، که ده‌کرێت بۆ که‌مجوڵه‌یی و وه‌رگرتنی خۆراك له‌سه‌رچاوه ناته‌ندروسته‌کانه‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه.

بیردۆزی نوێی "Fiona Mathews" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌جیهان ئاژه‌ڵیشدا هه‌یه: ئه‌و کاتانه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان ‌خۆراکێکی زۆریان ده‌ستده‌که‌وێت، ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی نێرینه دهێنه‌ ژیانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌ساته‌کانی که‌مخۆراکیدا ڕێژه‌ی نێرینه ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌کات.

توێژه‌ران له‌ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا ده‌نووسن، که له پیتاندنی ده‌ستکردی ناو تاقیگه‌دا ده‌رکه‌وتووه، که شه‌کر ده‌بێته هۆکاری گه‌شه‌کردنی ئاوه‌له‌مه‌ی نێرینه، هاوکات ده‌بێته وه‌ستاندنی ئاوه‌له‌مه‌ی مێینه‌. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که زۆری ئاستی شه‌کره‌ی ناو خوێن ده‌بێته هۆکاری له‌بارکردنی ژینگه‌یه‌ك بۆ خستنه‌وه‌ی کوڕ.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net