❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گیوی موكریانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-24 12:05:05

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

گیوی موكریانی

گیوی موكریانی


ناوی ته‌واوی "عه‌بدولره‌حمان له‌تیف ئیسماعیل عه‌بدوڵلا له‌تیف"ه‌و له ساڵی 1903 له‌شاری مهاباد له‌دایكبووه.

له ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی برای چووه بۆ وڵاتی شام له شاری حه‌ڵه‌ب تا ساڵی 1925 له‌وێ نیشته‌جێ بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌كانی حه‌ڵه‌ب خوێندووه، له ساڵی 1924-1925 چووه بۆ به‌یرووت و له دانیشگایه‌ك فێری بنچینه‌ی زمانی فه‌ڕه‌نسی بووه، له‌ساڵی 1915 حوسێنی برای مه‌كینه‌یه‌كی چاپی له ئه‌ڵمانیا كڕیوه و له بازاڕچه‌ی حه‌ڵه‌بی داناوه.

له‌ساڵی 1925 له‌گه‌ڵ حوسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوه‌یه‌ك له‌شاری به‌غدا نیشته‌جێ بوون، هه‌ر‌ له‌و ساڵه‌دا له‌سه‌ر داوای سه‌ید ته‌های شه‌مزینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وسای شارۆچكه‌ی ڕه‌واندز و دۆستی دێرینیان له‌شاری حه‌ڵه‌به‌وه چوون بۆ ڕواندز و چاپخانه‌كه‌یان لێ دامه‌زراندووه، له‌ساڵانی 1926-1932 یاریده‌ری حوزنی و به‌ڕێوبه‌ری گۆڤاری زاری كرمانجی بوو له ڕواندز، له‌ساڵانی 1935-1936 كاری له گۆڤاری ڕووناكیدا كردووه، كه له‌لایه‌ن حوزنی و شیت مسته‌فا له ڕواندز و شاری هه‌ولێر ده‌رچووه، له‌ساڵی 1935 هاتۆته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ پیشه‌ی وێنه‌گری و كاروباری چاپخانه‌كه‌شی به‌ڕێوبردووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌تری بۆ چاپی كوردی له مووسڵ له فه‌زیل عیسا مه‌حفوز كڕیوه و له هه‌ولێر دایمه‌زراند بۆ چاپكردنی گۆڤاری ڕووناكی و په‌رتووكی كوردی، له 1947.09.20، كه حوسێن حوزنی موكریانی برای كۆچی دوایی ده‌كات، مه‌كینه كۆنه‌كه‌ی زاری كرمانجی ده‌بێتی خاوه‌نی له‌ساڵی 1948 له‌كاتی ڕاپه‌ڕینه نیشتمانیه‌كه‌ی گه‌لی ئێراق و دوای وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ سه‌ربه‌ستی دیموكراتی له وڵاتدا ناوی چاپخانه‌كه‌ی زاری كرمانجی كردووه به چاپخانه‌ی كوردستان.

له‌ساڵی 1963 ناوی چاپخانه‌كه‌یان پێگۆڕیوه به ناوی چاپخانه‌ی هه‌ولێر، له‌ساڵی 1970 له دوای ده‌رچوونی به‌یاننامه مێژووه‌یه‌كه‌ی 11ی ئادار ناوی چاپخانه‌كه‌ی كردۆته‌وه به چاپخانه‌ی كوردستان، له نێو ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه ژیاوه، تا كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 1977.07.24 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مووسڵ دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێ و له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا له گۆڕستانی ئیمام محه‌مه‌د له هه‌ولێر له ته‌نیشت نووسه‌ر و مێژوونوسی ناودار حوسێن حوزنی موكریانی برایه‌وه به‌خاك سپاردرا.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-24 16:59:16

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: گیوی موكریانی

واو بةيكةرةكةى كيوى لة هةوليرة لة ديوارى قةلات
كاتى خؤى شةهيد رةسنو هةريرى لةسةر ئةركى خؤى دروستى كرد

جيي بةنجةى ئةو كةلة ميزوو نوسة ديارة لة نيو بزافى هونةرى كوردى
دةستى توش خوش كاك دةشتى

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-24 20:07:31

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: گیوی موكریانی

زۆررررررررررر سوپاس ئازیزم کاکه‌ گۆرانۆ گیان


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net