.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






خانزادی بێ ماڵ و حاڵ لە چاوەڕوانی قەدەرێكی نادیاردا
هەموو ئافرەتێك بەهیوای ئەوەیە كە ژیانێكی هاوسەرێتی پڕ خۆشی و كامەرانی، لەگەڵ پیاوێك كە هاوشان و هاوكوفی خۆی بێت و رێزی لێ بگرێت و خۆشی بوێ، حەز دەكات خێزان پێكبهێنێت و ژیانێكی بەختەوەر بباتە سەر.
بەڵام لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەندێجار ئافرەت ناچار دەبێ سەربەهەوێ شوو بكات و زەحمەت و دژوارییەكانی وەها ژیانێكی پڕ ناخۆشی و هەمیشە كێشە قبوڵ بكات.
هەر وەك ئەو بەسەرهاتەی كە ژنێكی سەربەهەوێ بەناوی (خانزاد) بەسەریدا هاتووە.
خێزانێكی بێ باوك
(خانزاد) لەخێزانێكی گەورەی (9) كەسیدا بووە، باوكی لە یەكێ لە گوندەكانی ئەم شارە خانوویەكی مامناوەندی هەبووە و بەكاری كشتوكاڵی و ئاژەڵدارییەوە خەریك بووە، دایكی بەو هیوایەی كە كوڕێكی هەبێت، بەردەوام منداڵی بووە، تا ئەوەی (6) كچی لەسەر یەك بووە، ئینجا كوڕێكی بووە، ئەم كوڕەشی بەنازوفیزێكی زۆرەوە گەورە كردووە، بەڵام باوكیان، پیاوێكی تا بڵێی باش بووە و بەهیچ شێوەیەكیش جیاوازی لە نێوان منداڵەكانیدا نەكردووە، بۆیە كە كچەكانی گەورە بوونە، بەشێوەیەكی رێكوپێك بە شووی داون، بێ ئەوەی غەدر لە كەسیان بكات. بەڵام بەختی رەشی (خانزاد) وەها هەڵدەكەوێ كە تەنیا ئەویان پێش ئەوەی شوو بكات، باوكی كۆچی دوایی دەكات، لەگەڵ مردنی باوكییەوە، موعانەتەكانی ئەویش دەستپێدەكات.
براكەی خانزاد كە ناوی (خەسرۆ) دەبێ، دوای مردنی باوكیان، بەدەرفەتی دەزانێ كە هەژموونی خۆی بەسەر خێزانەكەیان بسەپێنێ، خێزانێك كە لە خۆی و دایك و خوشكێكی پێكهاتبوو، ئیدی چارەنووسی (خانزاد) دەكەوێتە دەست (خەسرۆ)ی برای.
بە شوودانی كچێك بە پارە
تازە خۆرئاوا دەبوو كە (خانزاد) لەناو شاردا، لە پشت دیواری ماڵێكەوە بەخۆی و منداڵە (8) مانگییەكەی بە خەمباری و دڵێكی شكاوی پڕ كەسەرەوە، بە برسێتی و تێنوویەتی و بەوپەڕی شەكەتی و ماندووبوونێكی زۆرەوە، پاڵی بە دیوارەكەدا و چوار مەشقی لێی دانیشت.. ئەو تازە گوندەكەی خۆیانی جێهێشتبوو، دوای نیو كاتژمێرێك منداڵەكەی دەستی بە گریان كرد، چونكە برسی بوو، دەشبوو ئاو لە مەمكە شیرەكەی بكات تاوەكو بتوانێ شیرێك بۆ منداڵەكەی بگرێتەوە. بۆیە ناچار بوو لە دەرگای ئەو ماڵە بدات كە لە پاڵ دیوارەكەیان دانیشتبوو، داوای هەندێك ئاو بكات. هەستایەوە سەرپێیان و عەباكەی خۆی راخست و منداڵەكەی لەسەر دانا و لە دەرگای ماڵەكەیدا و داوای ئاوی كرد. شیرێكی بۆ منداڵەكە گرتەوە و تێری كرد. پاش نیو كاتژمێری تر وا بە مێشكی داهات كە داوا لەو ماڵە بكات ئەگەر رێگای بدەن ئەو شەو بیحەوێننەوە و بەیانیش چارەیەك لەخۆی بكات. دیاربوو ماڵەكەش دیتیان ژنێكی بەستەزمانی بێ كەس و بێ لانەیە، ئەو داوایەی لێكردن قبوڵیان كرد، ژنی ئەو ماڵە كە ناوی باجی (گولیزار) بوو، ژنێكی دنیادیدەی چاو و دڵ تێری تەمەن (47) ساڵی بوو، بەسەرهاتی (خانزاد)ی بەمشێوەیە بۆ گێڕاینەوە و گوتی، ئەو ئێوارەیە كە ئەو ژنەم بەو كەساسییە دیت، زۆر دڵم پێی سووتا و بەزەییم پێدا هاتەوە و فەرمووم لێكرد بێتە ژوورەوە، لە دەموچاوی وا دیار بوو، كە زۆر شەكەت و ماندوو و خەمبارە، دەشمزانی كە برسییەتی، بۆیە كە لێم پرسی ئەوە نانت بۆ ئامادە دەكەین، تا منداڵەكان لەنان ئامادەكردن دەبنەوە، تۆش هەستە ئاوێك بەدەموچاوت دابكە و دەست و پلی خۆت و منداڵەكەشت بشۆ و پشوو بدە، كەچی ئەو گوتی خوا نەیبڕێ برسیم نییە، بەهەر حاڵ زانیم ئەو بەهۆی نەفس بەرزییەكەیەتی، دەنا چاك هەستم پێدەكرد كە چەندی برسییە. هەرچۆنێك بێت دەموچاوی شوشت و خواردنمان بۆی دانا و نانی خۆی بە تێری خوارد. ئینجا پرسیاری بارودۆخ و كێشەكەم لێكرد، بەو ئومێدەی بەڵكو ئەگەر پێمبكرێ بەپێی توانا یارمەتی بدەم. ئیدی ئەویش كە لەمامەڵەكردن و هەست و نەستی ئێمە ئاسوودە و دڵنیا بوو، خەموخەفەتی دڵی خۆی بۆ هەڵرشتین و گوتی: تەمەنم (13) ساڵان بوو كە براكەم دەیگوت بۆ خۆمت بە ژن دەدەم. منیش هەروام دەزانی كە بۆ گاڵتە ئەو قسانە دەكات، دەنا چۆن دڵی دێت من بكاتە قوربانی ئارەزووەكانی خۆی.
ئەوە بوو پیاوێكی تەمەن (25) ساڵی هاتە خوازبێنیم، دوای چەند رۆژێك هاتوچۆكردن، لەگەڵ براكەم پێكهات كە حەوت هەزار دۆلار (واتە 70 گەڵا)ی پێبدات و بمخوازێت. كابرا سێ ژنی تری هەبوو، حاڵ و گوزەرانیشی باش نەبوو، بەڵام لە رقی ژنی سێیەمی سوێندی خواردبوو كە ژنێكی تری بەسەردا بێنێ. من وتم مێرد بەو پیاوە ناكەم، چەندی نوزام و پاڕامەوە بێ سوود بوو، دایكیشم زۆری لەگەڵ براكەم هەوڵدا، كەچی ئەو گوتی تازە من داومەتێ و لە قسەی خۆشم پەشیمان نیم. بەهەرحاڵ قسەی خۆی بردە سەر و بە زۆر بە شووی دام. ئەویش واتە براكەم بە پارەكە ناو ماڵێكی باشی بۆ خۆی دانا و ژنێكیشی پێ هێنا و منیشی تووشی قوڕبەسەری كرد. كە منی گواستەوە، چوومە سەر ماڵێكی پەڕپووتی هیچ نەبوو، پیاوێكی دڵڕەقی بێ ویژدان و كارنەكەر، مانگێك ئیشی دەكرد، دوو مانگ بێ ئیش دادەنیشت.. ژنەكانی هەمیشە ناكۆك و بە گێچەڵ بوون لەگەڵ یەكتری، ژنی یەكەم لەگەڵ هی دووەم، ژنی سێهەمیش لەگەڵ من، لە كێشەی بەردەوام دابووین، هی یەكەم هەمیشە شەڕی بوو لەگەڵ ژنی دووەم، چونكە ئەو بەسەر ژنی یەكەم داهاتبوو. ژنی سێهەمیش بەردەوام گێچەڵ و گۆبەندی بۆ دەنامەوە چونكە دەیگوت تۆ بەسەر مندا هاتووی، قەت ناهێڵم خۆشی لەخۆت ببینی. مێردیشم كە دەهاتەوە وەردەگەڕایە سەر من و هەتا شل دەبوو دەیكوتام. لەو دۆخە خراپەدا، چوار پێنج جارێك ماڵم بەجێهێشت و چوومەوە لای دایكم. باسی دۆخی خۆمم بۆی دەكرد كە چ غەدر و ستەمێكم لێدەكات، داوام لێكردن یا تۆزێك فشاری بخەنە سەر دەست لە لێدانم هەڵگرێت، یانیش لێمەگەڕێن جیا ببمەوە لێی. كەچی هیچ كامێكیانی نەدەكرد و دوای یەك دوو رۆژ بە زۆر دەیانناردمەوە. ئەوە بوو ئەو رۆژە دوای نیوەڕۆ ژنی سێیەم بیانووی پێگرتم و لە بەیانییەكەوە گێچەڵی پێدەكردم تا پاش نیوەڕۆكەی لێكردمە هەراو تووشی لێدانی كردم. هۆیەكەشی تەنیا ئەوە بوو كە ئەو خەریكی جل شۆردن بوو، منیش خەریكی منداڵە ساواكەم بـــــــووم كە شیرم پێدەدا. ئیدی مێردیشم بەسەریدا هاتەوە و كەوتە گیانم بە لێدان. بۆیە بە ناچاری هەڵاتم و ماڵم بەجێهێشت و هاتمە ئێرە، بەڵكو بۆ بەیانی شوێنێك هەبێ تیایدا بحەوێمەوە.
دەرەنجام
ئەو ئێوارەیەی كە ئەم ژنە كەساسە بەسەر هاتە تراژیدیاكەی خۆی گێڕایەوە بۆ بەیانی، باجی (گولیزار) كە ئەم ژنە بێ لایەنەی گەیاندە یەكێ لەو سەنتەرانەی كە حكومەت بۆ داڵدەدانی ئەو جۆرە حاڵەتانەی كردۆتەوە. كە ئەمەش كارێكی یەكجار دروستی باجی (گولیزار) بووە، بەڵام بەڕاستیش سەیرە تا ئێستاش لەم سەردەمەدا كەسانێك هەبن جورئەت بكەن خوشكی خۆیان بە بڕە پارەیەك بفرۆشن و پیاوێكیش هەبێ چوار ژنی لە یەك كاتدا هەبێ و كەسیش لێیان لە هەڵڵا نەدات.

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش بؤ ئه م بابه ته
لهسهر هێڵ نییه

dast xosh rojna gyan emayi jnani kurd mafman ba hamu shewayak zawt krwa boya pewista waku am xatuna bareza ka hangawi nawa roshtwa badwayi jyaneki asuda da bgare pewsta hamuman hawl bdayin mafakanman nafawtet takati ema bbina koilayi dast baw ku bra salari dast xosh har bjit


لهسهر هێڵ نییه




dast xosh


لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش بهڕێ رۆژان سهرکهوتوو بیت
لهسهر هێڵ نییه