❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌شه‌کردنی خێرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-01 20:53:58

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

گه‌شه‌کردنی خێرا

گه‌شه‌کردنی خێرای ئیسلام له‌ ئه‌وروپا، ناحه‌زانی پێغه‌مبه‌ری توشی شۆک کردوه




ئه‌و سه‌رژمێر‌ی و په‌رچه‌کردارانه‌ی که‌ پاش پیشاندانی فیلمی (فیتنه‌) و سه‌رله‌ نوێ بڵاوکردنه‌وه‌ی(وێنه‌ کاریکاتێریه‌کان) ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان کرده‌وه ‌ده‌ڵێن ئه‌وروپیه‌کانی زیاتر هان دا ‌بۆ ناسینی ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر ، ڕۆژنامه‌ی(دیلی تێلیگراف)ی هۆڵه‌ندی ئاشکرای کرد فیلمی فیتنه‌ ئامانجی خۆی نه‌پێکاو سه‌د له‌ سه‌د به‌سه‌ر خۆیاندا شکایه‌وه ،چونکه‌ پاش بینینی فیلمه‌که ڕاسته‌و خۆ سێ که‌سی هۆڵه‌ندی موسڵمانبونی خۆیان ڕاگه‌یان کاتێک بینیان له‌ کۆتایی فیلمه‌که‌دا نوسرابوو (موسڵمان بونی ڕۆژئاواییه‌کان ڕاگرن).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێک دوای پیشاندانی فیلمه‌که‌ هۆڵه‌ندیه‌کان ڕویان له‌ کتێبخانه‌کانی ئه‌مسته‌ردام کرد بۆ کڕینی قورئانی پیرۆزی وه‌رگێرڕاو بۆ زمانی هۆڵه‌ندی که‌ پاش ماوه‌یه‌ک له‌ کتێبخانه‌کاندا کۆتایی پێ هات .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه چوار ڕۆژ ‌ پاش پێشاندانی فیلمه‌که‌ (ڤاتیکان) ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی موسڵمانه‌کان له‌ جیهاندا ژماه‌ری کاسۆلیکه‌کانی جیهانی تێپه‌ڕاند.
له‌دانیمارکیش که‌ ئه‌م ساڵ سه‌رله‌ نوێ وێنه‌ (کاریکاتێریه‌کان)بڵاو کرایه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی (البولیتیکن)ی دانیمارکی دوپاتی کرده‌وه‌،که‌ژماره‌ی ئه‌و دانیمارکیانه‌ی موسڵمان بونی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ زیاد بوندان ، که‌ ڕۆژانه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ دانیمارکیه‌ک موسڵمان بونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ،هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه ‌زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دانیمارکی موسڵمان بون .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی(دیلی تێلیگراف) له‌ 26 ی مارسی ڕابوردو ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ نوێژ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ن زۆر زیاتره‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌ردانی که‌نیسه‌ کان ده‌که‌ن
و ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممه‌ ده‌چنه‌ که‌نیسه‌کانه‌وه‌ بۆ تقوسی ئایینیان ده‌گه‌نه‌ (678)هه‌زار له‌ کاتێکدا ئه‌و موسڵمانانه‌ی که‌سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ن بۆ نوێژی هه‌ینی (683) هه‌زار نوێژ خوێن‌.

که‌نیسه‌ کچه‌ مه‌سیحیه‌کان وریا ده‌کاته‌وه‌ :
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که‌ زیاد له‌ (20) که‌رادیله‌ی کاسۆلۆکی واژۆیان کردوه‌ ، تیایدا کچه‌ مه‌سیحیه‌کان وریا ده‌کاته‌وه‌ که‌ شوو به‌ موسڵمانه‌کان نه‌که‌ن چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی موسڵمانه‌کان له‌ ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌زگای هه‌واڵ گیری ئه‌وروپی و وه‌زاره‌تی داد له‌ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا داوایان کردوه‌که‌یاسایه‌ک دابنرێت تا ڕێگر بێت له‌به‌ردام شوو کردنی کچه‌ مه‌سیحیه‌کان به‌ مسڵمانه‌کان، چونکه‌ ئه‌و کچانه‌ پاش ماوه‌یه‌ک موسڵمان ده‌بن.
گه‌شه‌کردنی ئیسلام له‌ناوزیندانه‌کانی ئه‌وروپا:
ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که‌ له‌ناو زیندانه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئیسلام زۆر به‌خێرایی له‌ناو زیندانه‌کاندا گه‌شه‌ ده‌کات ، له‌فه‌ره‌نسا له‌ کۆی (61) هه‌زار زیندانی نزیکه‌ی له‌ 70% یان موسڵمان بون هه‌ر له‌و ڕاپۆته‌دا هاتوه‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک که‌سێکی مه‌سیحی دێت داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانیه‌که‌ ده‌کات که‌ گۆشتی حه‌ڵاڵی بۆ دابین بکات چونکه‌ موسڵمان بوه‌.

له‌ ئه‌مریکاش ڕێژه‌ی زیندانیه‌ موسڵمان بوه‌کان به‌رز بویه‌وه بۆ 6% .
‌ به‌ریتانیاش هیچی له‌ زیندانه‌کانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریکا که‌متر نیه‌ چونکه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ موسڵمان ده‌بن چه‌ند قات زیادی کردوه‌ چونکه‌ ‌خێراترین ئایینه‌ که‌ گه‌شه‌ده‌کات.
چاودێران پێیان وایه‌ که‌ گه‌شه‌کردنی ئیسلام له‌ ئه‌وروپا به‌م ڕێژه‌ فراوانه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ‌بۆ ئه‌و لێبورده‌یی، ڕه‌وشتی به‌رز ،و به‌ها باڵاکان، و ئه‌و یه‌کسانیه‌ی که‌ له‌ ئیسلامدا هه‌یه‌ .
بێ گومان هه‌رکات ناحه‌زان بیانه‌و‌ێت وێنه‌ی (پێغه‌مبه‌ر)درودی خوای لێبێت ناشیرین بکه‌ن خه‌ڵکی زیاتر ڕوو له‌ دینه‌که‌ی ده‌که‌ن ڕوناکی ئه‌و دینه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوناک داکاته‌وه‌،خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت( یریدون لیطفؤا نور الله‌ بافواههم ویابی الله الا ان یتم نوره ولو کره الکافرون)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-01 21:02:57

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: گه‌شه‌کردنی خێرا

ئيمه هه ميشه دزى ئه و كارانه ى  كه ده يكه ن رائه وستين به لام هيجيشيا ن بلى ناكرى به رامبه به ئيسلام  ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-02 11:02:13

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77

Re: گه‌شه‌کردنی خێرا

ملازم حیدر تۆ گیانی منی هیوادارم تۆش هه‌ر به‌رده‌وام بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-02 19:47:37

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: گه‌شه‌کردنی خێرا

dast xosh bo babatakat eshla har dene eslam sar dakawet la hamu jehan ba gshte

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net