.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











تۆ وه‌رناگیرێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فت نیه!! ....... بورهان عه‌زیز ده‌لۆ
5/1/2008 5:32:25 PM
قوتابێكی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بواری پێ نه‌درا خوێندی باڵا ته‌واو بكات له كوردستان رووی كرده ووڵاتێكی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ( ماسته‌ر و دوكتوراه ) به‌ده‌ست بهێنێت و بگه‌رێته‌وه بۆ كوردستانی ئازیز خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌ی بكات.
له باش گه‌شتنی قوتابیه‌كه بۆ پایته‌ختی وڵاتی دیاری كرا‌و و چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵیا له لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆدا ... وه له پاش به خێرهاتن ووتیان پێی: جه‌نابت هاتوی بۆ ئیره بۆ خوێندنی باڵا به‌ڵام تۆ وه‌رناگیرێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( شه‌ره‌فت نیه ) !!
قوتابیه‌كه بێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی بداته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند برسیارێكی كرد و ووتی: یالله .... سوبحان الله ... لا حول ولا قوت ئیلا بالله ... له وڵاتی غه‌ریبیدا پێم بوترێت ( تۆ شه‌ره‌فت نیه )!! ئه‌مه كاره‌ساته ... وا دیاره ڕاپۆرتی هه‌ڵه هاتوه بۆ ئه‌م به‌رپرسانه ... یان لێیان تێك چوه ... ئاخر باشه بۆ چی ده‌بێت من شه‌ره‌فم نه‌بێت ؟ ئایه تۆ بڵێیت ئه‌م به‌رپرسه عه‌ره‌به‌و ناحه‌زی كورد بێت؟ ئایه تۆ بڵێیت من خیانه‌تم كردبێت له میلله‌ته‌كه‌م؟ ئایه تۆ بڵێیت بهدرهوشتیم كردبێت له‌گه‌ڵ كچان و ژنانی میلله‌ته‌كه‌م؟ ... چه‌نه‌ها پرسیاری سه‌یرو سه‌مه‌ره هاته خه‌یاڵم و ویستم به توڕه‌یی وه‌ڵامی ئه‌و به‌ربرسه بده‌مه‌وه به‌ڵام براده‌رێكم له‌گه‌ڵدا بوو وتی كاك ... په‌له‌مه‌كه و پرسیاری لێ بكه بزانه ئه‌و تومه‌ته چییه‌و مه‌به‌ستی چیه...به‌گوێی براده‌ره‌كه‌م كرد و پرسیارم له به‌رپرسه‌كه كرد‌و ووتم: له جیاتی رێز لێنان و كار ئاسان كردن بۆمان، جه‌نابت قسه‌ی ناشرینمان پێ ده‌لێیت، پێم خۆشه مه‌به‌ستی خۆتمان بۆ روون بكه‌یته‌وه ده‌رباره‌ی ووشهكهت ... بهرپرسهكهش ووتی: به‌ڵێ ئێمه له خزمه‌تی ئێوه‌داین و میلله‌تی كوردمان خۆش ده‌وێت و ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكارێكتان بۆ بكه‌ین، به‌ڵام سیسته‌می زانكۆ وایه ئه‌وه‌ی پله شه‌ره‌فی ( واته: موممتاز ) نه‌بێت وه‌رناگیرێت له كۆلیژی ... وه جه‌نابتیش پله‌ی نزم ترت به‌ده‌س هێناوه له قوناغی بكالوریوس... بۆیه ئاماده‌ین له كۆلیژێكی تر وهرتگرین ...قوتابیه‌كه ده‌ستی كرد به پێكه‌نین و ووتی به به‌رپرسه‌كه: به‌راستی ئه‌و جۆره ووشه‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا شه‌رو ئاژاوه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت، وه لای ئێوه‌ش بۆ وه‌ڕگرتن به‌كاردێت.
خوێنه‌ری به‌ڕێزم: له پاش ئه‌م پێشه‌كیه پێم خۆشه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ( شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی ) كوردستان بكه‌م كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م دوو پیته ( به ) بگۆرن [ چونكه حه‌زیان لێ نیه بڵاوببێته‌وه ] به دوو پیتی تر كه بریتین له ( بێ ) [ چونكه حه‌زیان لێیه‌تی بڵاوببێته‌وه ] له‌كاتی به كارهێنانیان له گه‌ڵ ووشه‌ی ( شه‌ره‌ف )...
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ( تف ) له شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێت ( بێ شه‌ره‌فی ) بڵاو بكه‌نوه له كوردستاندا، وا دیاره هیچ قیمه‌تێك دانانێن بۆ هه‌ست و بیروباوه‌ری ئه‌و میلله‌ته، وه شه‌و رۆژ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ تێكدانی ره‌وشتی ئه‌و میلله‌ته، له ڕێگه‌ی میدیاكان و ته‌له‌فزیون و رادیو و گۆڤار و رۆژنامه‌و ... هتد ، وه جۆره‌ها وه‌سیله به‌كار دێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كانیان وه‌كو: نوسین ده‌رباره‌ی سیكس ... قسه‌كردن ... ته‌مسیلی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی له نێوان كچ و كور ... چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ شه‌وازی میلله‌ته‌كه‌مان ... شانۆگه‌ری...هتد.
باشه ئه‌م جۆره كه‌سانه كه ئه‌یانه‌وێت ( بێ شه‌ره‌فی ) بڵاوببێته‌وه له كوردستان و ئازاد بن له به كارهێنانی ( بێ شه‌ره‌فی ) دا ، وه ( گرده مژه! ) زۆر بكه‌ن له كوردستاندا بۆ ناچن بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانیان... یان وازبهێنن و به‌شێوه‌ێكی جوان و دروست خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.چونكه بڵاوبونه‌وه‌ی ( بێ شه‌ره‌فی ) و سیكسدا ده‌بێته هۆی دروست بونی كومهڵگهێكی ئاژه‌ڵی... ئایه چی كه‌سێك پێی خۆشه پێی بوترێت تۆ بێ شه‌ره‌فیت، یان تف له شه‌ره‌فت بێت؟!، ئایه هیچ سهركردهێك یان به‌رپرسێك یان هاوڵاتێكی كورد پێی خۆشه پێی بوترێت تۆ ( بێ شه‌ره‌فیت ) ؟؟؟!!! ئایه ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌یانه‌وێت نمونه‌ی ئه‌و پیاوه ( نه‌مساویه ) هه‌بێت له كوردستاندا ، كه كچه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی ( ٢٠ ) ساڵ زیندان كرد له ژێرزه‌مینی خانوه‌كه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی كاری زینا و سیكسی له‌گه‌ڵدا بكات ، له ئه‌نجامدا ( ٧ ) منداڵی ڵێ بوو ، پاشان كاره ئاژهڵهییهكی ئاشكرا بوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و بردیان بۆ زیندان و دادگایی كردنی...ئه‌تانه‌وێت ئه‌م جۆره كارانه بڵاو بكه‌نه‌وه له كورستاندا ، ئه‌تانه‌وێت باوك كاری سیكسی له‌گه‌ڵ كچ و خۆشكی خۆی بكات.. یان برا له‌گه‌ڵ خوشك و دایكی خۆی.. یان خزمان له‌گه‌ڵ خزمان.. یان دراوسێ له‌گه‌ڵ دراوسێ.. بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی زۆڵ و بێ باوك فڕێ بدرێت له كۆڵانه‌كان و پێش مزگه‌وته‌كان...باشه ئه‌مه ده‌بێته وڵاتی كوردستان یان ئاژهڵهستان؟؟!! ، ئایه ئازادی له‌و شێوه‌تان ده‌وێت؟؟!! ... به‌ڕاستی ئێوه تیرۆرستن نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌ڕگری له ( شه‌ره‌ف ) ده‌كه‌ن؟؟
له كۆتاییدا ده‌ڵێیم: هه‌ر میلله‌تێك بیه‌وێت پێشبكه‌وێت ئه‌وه ده‌بێت ره‌وشتی جوان بێت و شه‌ره‌فی تێیدا بێت ، ئه‌ویش ته‌نها له ئیسلامدا هه‌یه... بۆیه ده‌بێت دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌مان له مه‌لا و مامۆستایانی ڕاسته‌قینه‌و قوتابیانی زانسته شه‌رعیه‌كان و بانگخوازان و هه‌ر كه‌سێكی به شه‌ره‌ف له هاوڵاتیان و به‌رپرسان رێ نه‌ده‌نه ئه‌و جۆره ( شێوازانه ) گاڵته به ره‌وشت و بیروباوه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن ، وه دڵنیا بن باشه رۆژ بۆ مرۆڤی ( به شه‌ره‌فه ) نه‌ك ( بێ شه‌ره‌ف ).
ئیسلام په‌یك

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش بؤ ئه م هه واله
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh barezm sarkaw tobit
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش ئامێز خان بۆ ئه‌م بابه‌ته
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ به‌ڕێزتان
ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزه زۆر له‌وه درۆزن تره که کوردێکی خۆش بوێت
نه‌وه‌ک پارێزگاری له شه‌ره‌فی کورد بکات . چونکه ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزه
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی به کۆمه‌ڵگای ئهژهڵی ناو ئه‌بات .
له‌هه‌موشی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه باسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌کات
داوی لێ ئه‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی کاتی خۆی بۆ فریودانی و خه‌ڵک و ئه‌م ڕسته بێ
مانایانه ته‌رخان ئه‌کات . با چه‌ند ساتێکیش سه‌یری ده‌وڵه ئیسلامیه‌کانی
ده‌ورو پشت بکات . ئێران . لوبنان . فه‌ڵه‌ستین . سعودییه .سۆماڵ.......هتد.
ئه‌و کاته بێت بێت به نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بڵێت بێ شه‌ره‌ف .
ئه‌گه‌ر به‌کرێ گیراوی بێگانه نین بۆ ورته‌یه‌کیان لێ نه‌هات
ئه‌م هه‌موو ئه‌نفاله ئه‌م هه‌موو جینۆسایده . ئه‌و هه‌موو کوشتاره‌ی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تورکیا ئه‌یکات به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی . ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه
ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ شه‌ره‌فه‌وه‌یه با دیفاع له گه‌له‌که‌ی خۆی بکات
ئه‌وه گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فه نه‌وه‌ک پێمان بڵێت کۆمه‌ڵگای ئآژهڵی......!!!
دووباره دهستهکنی به‌ڕێزتان خۆش ئامێز خان
ڕێز‌و ئیحترامم هه‌یه بۆ به‌ڕێزتان
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ملازم حیده‌ر و چاووسهوز ده‌ستان خۆش بێت
سوپاس بۆ تۆ ڕه‌ها گیان ده‌ستت خۆش بێت بۆ نوسینه‌که‌ت . سه‌رکه‌وتوبیت هاوڕێ گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من ...هه‌ر خۆم ده‌ستت خۆش بێت ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh ameiz gyan bo babatakat sarkawtw bit hawrem
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕی گیان ،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه