.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












توێژینه‌وه/ ئه‌و ئافره‌ته دوو گیانانه‌ی كه نانی به‌یانیان ناخۆن پێ ده‌چێت منداڵی مێینه‌یان ببێت .
زانا به‌ریتانیه‌كان ڕۆژی (چوار شه‌ممه) ووتیان : ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ژهمهخۆراكیان یه‌كه‌ی گه‌رمیی كه‌م تێدایه یان نانی به‌یانیان ناخۆن له‌ماوه‌ی دوو گیانیاندا ,زۆر نزیكه له‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌یان كچ بێت.
وه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه‌له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی (اكستیر) و(اكسفورد) ی به‌ریتانیدا كرا,یه‌كه‌م به‌ڵگه خرایه‌ڕوو به‌وه‌ی كه‌جۆری له‌دایك بووه‌كه په‌یوه‌نده به‌ژه‌مه خۆراكی دایكه دوو گیانهكهوه ,وهلهدایك بوونی كوڕ په‌یوه‌سته به خواردنی زۆرترین به‌شه خۆراك كه یه‌كه‌ی گه‌رمیی زۆر تێدا بێت.
وه (فیونا ماپیوس) ی توێژه‌ر له‌زانكۆی (اكستیر) ووتی : توێژینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه كه ژماره‌ی له‌دایك بوونی كوڕ له‌ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كاندا به‌ره‌و خوار دێت ,چونكه ئافره‌ته گه‌نجه‌كان ئه‌و خواردنانه ده‌خۆن كه یه‌كه‌ی گه‌رمی كه‌م تێدایه,بۆیه ژماره‌ی له‌دایك بوونی كوڕ كه‌م بۆته‌وه .
وهتۆمارهكه ده‌ری خستووه كه ژماره‌ی كوڕان ڕوو له‌كه‌م بوونه بۆ (یه‌ك.له‌هه‌زار منداڵ ) له‌ماوه‌ی (40) ساڵی ڕابردوودا.وه‌نان نه‌خواردنی به‌یانیان ده‌بێته هۆی نه‌بوونی خۆراكی پێویست,چونكه ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه له مرۆڤـ دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا جینه‌كانی باوك جۆری له‌دایك بونه‌كه دیاری ده‌كات , وه‌ك زانراوه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كلوكوز ده‌بێته هۆی له‌دایك بوونی منداڵی نێرینه‌و كه‌م بوونی كچ ,هه‌رچه‌نده ئه‌م چۆنیه‌تیه زۆر به‌ته‌واوی ڕوون نیه .
وه ماپیوس وهاوڕێكانی بۆ یه‌كه‌م جار توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر {740} ئافره‌تی دوو گیان كرد له‌به‌ریتانیاو ده‌ركه‌وت كه(56%) یان له‌وانه‌ن كه‌زۆرترین ڕێژه‌ی خۆراكیان خواردووه كه یه‌كه‌ی گه‌رمی تێدابووه له‌كاتی دوو گیانیهكهیاندا ومنداڵی كوڕیان بووه, به‌رامبه‌ر به (45%) لهكۆمهڵهكهی تر.
وه‌زانایان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هۆشیارییان داوه لهگۆڕانكاریهكانی جۆری له‌دایك بوون له‌ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا,به ژه‌هراوی بوون به‌هۆی مادده كیمیاییه دروستكراوه‌كان,كه‌ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی هۆرمۆنه‌كان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه