❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێك له‌ سه‌مه‌ره‌کانی ژیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-03 16:40:11

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

هه‌ندێك له‌ سه‌مه‌ره‌کانی ژیان

هه‌ندێك له‌ سه‌مه‌ره‌کانی ژیان

**ڕێوی**

ڕێوی به‌درێژایی ژیانی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك مێینه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، وه‌ئه‌گه‌ر
مێینه‌که‌ش مرد ئه‌وکات هه‌ر به‌ته‌نهایی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نی، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر نێره‌که‌ مرد ئه‌وکات مێینه‌که‌ دوودڵی ناکات له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی نوێ..
مێینه‌کانیش ئارامیان نی یه‌ له‌هیچ جێگایه‌ك.

*****************************
**فیل**

ئه‌گه‌ر فیل گیان له‌ده‌ست بدات له‌وکاته‌ی که‌وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر پێکانی ئه‌وا
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێك و ئینجا ده‌که‌وێت..
واته‌ ئه‌گه‌ر فیلێكتان دیت وه‌ستا بوو نازانرێ که‌ مردووه‌ یان زیندووه‌..

*****************************

** شێر **

نه‌ڕڕه‌ی شێر ده‌توانرێت له‌ دووری 8 کیلۆمه‌تره‌وه‌ ببیسترێت

سبحان الله ..

*****************************

**مێرووله‌ **

جۆرێك له‌ مێرووله‌ هه‌یه‌ به‌ << مێرووله‌ی خوێن ڕێژ>> ناسراوه‌
ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر شاره‌ مێرووله‌ دراوسێکانی به‌ جۆرێك
که‌ شاژنه‌که‌ی ده‌کوژێت و هه‌رچی هه‌یانه‌ بۆ خۆی ده‌یبا و پاشانیش ژماره‌یه‌کی
زۆر له‌ مێرووله‌ش به‌ دیل ده‌گرێ و به‌ زۆر کاریان پێ ده‌کات بۆ خۆی وه‌ك به‌نده‌ !!

*****************************

*** زێڕ ***

زێڕی عه‌یار 24 زێڕێکی ته‌واو نیه‌ به‌ ڕێژه‌ی %100 به‌ڵکو به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م
مادده‌ی مسی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زێڕی %100 له‌ ئه‌سڵدا نه‌رمه‌ وه‌کو
قوڕێکی توند وایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك که‌ ده‌توانی به‌ده‌ست شێوه‌ی بۆ دروست بکه‌یت..

*****************************

** باوێشك هاتن **

زانایان تێبینیان کردووه‌ که‌ مێرووله‌ وه‌كو مرۆڤ باوێشکی دێته‌وه‌ کاتێك به‌یانیان
له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت..

*****************************

*** فیرعه‌ونه‌کان ***

له‌ میسری فیرعه‌ونه‌کان، ته‌رمی ئافره‌ته‌ پایه‌به‌رزه‌کان بۆ ماوه‌ی
چه‌ند ڕۆژێك جێ ده‌هێشت پێش کردای مۆمیا کردن، هۆیه‌که‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو
که‌ ده‌یان ویست ته‌رمه‌که‌ تۆزێك جوانی و ڕه‌ونه‌قه‌که‌ی له‌ده‌ست بدات

*****************************

***ڕۆبیان***

دڵی ڕۆبیان ده‌که‌وێته‌ سه‌ره‌که‌ی .. واته‌ سه‌ری ڕۆبیان

(( یه‌عنی ئه‌گه‌ر دڵی بریندار کرا ده‌ستی ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌ری هههههههههه))

*****************************

** مرۆڤ **

مرۆڤ له‌ کاتی له‌دایك بوونی 300 ئێسکی هه‌یه‌، که‌چی له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌سه‌ندنی بۆ ته‌مه‌نی باڵغ بوون ئه‌م ژماره‌یه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ 206 ئێسك .

*****************************

ئه‌و دوو تاکه‌ ئه‌ندامه‌ی که‌ له‌له‌شی مرۆڤ ناوه‌ستن له‌گه‌شه‌ سه‌ندن به‌درێژایی ته‌مه‌نی مرۆڤ:

گوێچکه‌کان و لووت....


                                                                               وه‌رگیراو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-03 22:11:22

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: هه‌ندێك له‌ سه‌مه‌ره‌کانی ژیان

به‌ڕاستی زانیاریه‌کان زۆر زۆر به‌سوودن هاوڕی گیان نمونه‌ت زۆر بێت  هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-04 04:54:08

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: هه‌ندێك له‌ سه‌مه‌ره‌کانی ژیان

زۆر سوپاستانه‌که‌م کاک فه‌رمان و ئامێز خان....ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net