❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤایرۆسى كوشنده‌ ..گووڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-05 08:50:18

لارا
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 496

ڤایرۆسى كوشنده‌ ..گووڵه‌

ڤایرۆسى كوشنده‌ له‌ناو منداڵانی چیندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

http://www.knwe.org/kn-htm/china.bmp

Herald Tribune
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسیَكی كوشنده‌ له‌هه‌ریَمی ئانهۆی چین، تاوه‌كو ئیَستا زیاتر (21) منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ء (3) هه‌زاری دیكه‌ش تووشی هاتوون ء ئیَستا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا خه‌ویَنراون.
به‌گویَره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی چین، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ زیاتر له‌نه‌خۆشیی ته‌به‌ق ده‌چیَت، كه‌ئاژه‌ڵان تووشی ده‌بن، به‌شیَوه‌یه‌ك كه‌تووشبووان تایه‌كی به‌رزیان لیَدیَت ء ده‌ستوده‌میان بڵقی زۆرى لیَدیَت، ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه‌ش ته‌نیا له‌منداڵاندا بڵاوده‌بیَته‌وه‌ء ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس ء نیگه‌رانییه‌كی زۆر لای هاووڵاتیانی چین.
لای خۆیشیه‌وه‌ ریَكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌رِاپۆرتیَكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تاوه‌كو ئیَستا ڤاكسینی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌شیَوه‌یه‌كی زۆر خیَرا له‌ناو هاووڵاتیانى ئه‌و هه‌ریَمه‌ی چیندا بڵاوده‌بیَته‌وه‌، بۆیه‌ پیَویستده‌كات سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دابخریَن، ریَكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌شیكرد: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ په‌یوه‌ندی به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستیی چین ئاماژه‌شیانكرد: تاوه‌كو ئیَستا زیاتر له‌(36) منداڵ له‌و (3) هه‌زار منداڵه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون، له‌بارودۆخیَكی مه‌ترسیداردان ء رۆژ به‌رِۆژیش ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه‌ روو له‌زیادبوون ده‌كات.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
http://dl2.glitter-graphics.net/pub/158/158522c2coogc049.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net