.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گه‌وج خهڵهتێنه
حه‌سه‌ن قزڵجی (1913 - 1983)
له ناو لادێیه‌كانی خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی جنۆكه و شتی وا نه‌به‌ن، ده‌ڵێن "ئه‌وان". ئێمه‌ش ناو نابه‌ین و ده‌ڵێین له وڵاتێكی سه‌رمایه‌داریدا بیریان كرده‌وه و گوتیان با ئێمه‌ش خۆمان به‌ره‌و دێموكڕات هه‌ڵخه‌ین، ڕۆژنامه‌یه‌ک بڵاوكه‌ینه‌وه و پڕی كه‌ین له فڕوفیشاڵ و قسه‌ی قه‌ڵه‌و. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی وڵاتی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تا، ئه‌وا باشتر، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو، خۆ له هه‌نده‌ران هێندێ ناشاره‌زا ده‌خه‌ڵه‌تێنێ.
ڕۆژنامه‌كه كه خۆیان ده‌ریان ده‌كرد و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ چینی فه‌رمانڕه‌وا و كۆنه‌په‌ره‌ستیی و ئیمپریالیزم ده‌كرد، له سه‌ر پاره و شتی وا په‌كی نه‌ده‌كه‌وت و هه‌موو شتێک به پێی فیلان بوو، بۆ نووسه‌ریش دانه‌ده‌ما، كرێگرته‌ی وا زۆر بوو، له هه‌ر لایه‌كه‌وه - با - بێ له‌وێوه شه‌ن ده‌كه‌ن.
لێژنه‌یه‌كیان دانا ئه‌م كارانه ڕێک بخا. له پێشدا قسه له ناوی ڕۆژنامه‌كه كرا. یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی لێژنه‌كه كابرایه‌كی ساویلكه بوو، ئاگای له هیچ نه‌بوو، گوتی: با ناوی بنێین "ئازادیی".
سه‌رۆكی لێژنه‌كه، كه ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی پۆلیس بوو، به‌رگی خۆی گۆڕیبوو، ئیشاڕه‌تی كرد كابرایان بانگ كرده ده‌ره‌وه، ئێستا و ئێستاش نه‌هاته‌وه، تمه‌س خۆیان گوته‌نی بردبوویانه "گهوجخانه!". ئه‌وانیدیكه بێده‌نگ بوون، كه‌س نه‌یوێرا ورته‌ی له ده‌م ده‌ربێ. دوای تاوێک سه‌رۆكی لێژنه‌كه گوتی: ناوی ده‌نێین "گه‌وج خهڵهتێنه". تێكڕا گوتیان: زۆر جوانه، زۆر باشه! له ڕاستیدا زۆریش باش بوو، چونكه غه‌یری خۆیان و هی وه‌ک خۆیان كه‌سی دیكه‌ی نه‌خه‌ڵه‌تان. چهپڵهڕێزانێكیان بۆ كرد و مه‌سه‌له‌ی ناو ته‌واو بوو.
پاشان سه‌رۆكی لێژنه‌كه گوتی: هێندێ وشه‌ی ناڕه‌سه‌ن هه‌یه به هیچ چه‌شنێ نابێ ڕێگه‌یان بكه‌وێته ناو ئه‌و ڕۆنامهیه، مه‌گه‌ر به چه‌شنی سه‌لبیی. ئه‌ندامه‌كانی لێژنه‌كه تێكڕا گوتیان: ڕاسته. یه‌كێكیان گوتی: با ئه‌و وشانه دیاریی كه‌ین، نه‌كوو هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوو بدا. سه‌رۆكی لێژنه‌كه گوتی: قامووسم بۆ بێنن!
قامووسیان بۆ هێنا، ده‌ستی دا قه‌ڵه‌مێكی سوور و كه‌وته ویزه‌ی وشه‌كان، "دێموكڕاسیی، ئازادیی، كۆبوونه‌وه، ئازادیی زمان، ئازادیی چاپه‌مه‌نی، ماف، مافی نه‌ته‌وه‌یی، مافی ئینسان، مافی كارگه‌ر و وه‌رزێڕ، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمۆنیزم، سۆسیالیست، ماتریالیزم" و هه‌زاران وشه‌ی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه، هه‌ر یه‌كه قه‌ڵه‌مێكی سووری پێدا هێنا، هه‌موویانی كرده‌وه ناو قامووسه‌كه و ده‌رگای لێ داخستن.
"گه‌وج خهڵهتێنه" ده‌ستی كرد به بڵاوبوونه‌وه، ماوه‌یه‌كی پێچوو، نووسه‌رێكی تازه‌یان به كرێ گرتبوو، ئه‌م كابرایه ڕۆژێک تووشی وشه‌ی "عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" هات؛ ئه‌وه‌نده‌ی بیر كرده‌وه نه‌یزانی چۆنی بخنكێنێ. ئاخره‌كه‌ی ده‌ڵێ "زد" به "زد" ده‌كه‌وێ، با بڕوانمه قامووسه‌كه به‌شكم زدی خۆی له به‌رامبه‌ریدا نووسرابێ، پاشان وه‌كوو خۆی دایده‌خه‌مه‌وه.
كه قامووسهكهی كرده‌وه وه‌كوو سهددێک بشكێ و به‌ری ده‌ریاچه‌یه‌ک به‌ڕه‌ڵا بێ، لافاوی وشه‌ی ڕه‌سه‌ن و ڕه‌وا هاژه‌ی كرد و كابرای وه‌ژێر دا. ڕووی كرده داڵانه‌كه، ئه‌وی به ژێره‌وه بوو، به ژێره‌وه بوو، ئه‌وانیدیكه وشه‌ی ڕه‌سه‌ن وه‌كوو ژه‌نگه‌سووره ده‌یدا به بناگوێیانهوه. هه‌ر یه‌كه‌ی به لایه‌كدا ڕایان‌كرد. لافاوه‌كه ڕووی كرده هۆده‌ی كابرای سه‌رۆكی ڕۆژنامه‌كه. كابرا ده‌سبه‌جێ ته‌له‌فۆنی كرد بۆ پۆلیس "ئه‌ی هاوار ... فریا كه‌ون!".
پۆلیس به تێڵا و ترۆمبێلی ئاوپڕژێنهوه هاتن. نه‌خێر، فایده‌ی نه‌بوو، وشه‌كان وه‌به‌ر تێڵا نه‌ده‌كه‌وتن، هه‌تا ئاویان لێ دهپڕژاندن جوانتر ده‌گه‌شانه‌وه. ئاوی ترۆمبێلهكانیان ڕشت، پڕیان كرد له قیر و ده‌ستیان كرد به قیر پڕژاندن. له‌م بگره و به‌رده‌یه دا ڕووی ڕۆژنامه‌كه به سه‌رۆک و بنۆكهوه ڕه‌ش بوو. وشه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی شه‌هید بوون، ئه‌وانه شه‌هید بوون، ئهوانیدیكهیان گرته‌وه و كردیاننه‌وه ناو قامووسه‌كه و ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستنه‌وه.
نه‌ختێ پشوویان هاته‌وه به‌ر خۆیان، گوتیان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌رنه‌كه‌وێ خه‌ڵک وا خه‌یاڵ ده‌كه‌ن نووسه‌ره‌كان و كارگهرهكان مانیان گرتووه، ڕیسه‌كه‌مان لێ ده‌بێته‌وه به خوری. ئه‌وه‌ی كه زۆر ڕه‌ش ببۆوه سووتاندیانن، ئه‌وه‌ش كه كه‌متر ڕه‌ش ببۆوه ناردیانه فرۆشتن. كابرای سه‌رۆكی ڕۆژنامه‌كه، كه له شه‌ڕی وشه‌ی ڕه‌وا دا ماندوو ببوو، ده‌چۆوه ماڵه‌وه. له ڕێگا پیاوێكی ڕه‌نگ كارگه‌ر و له‌سه‌ره‌خۆی دی، دانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی كڕیوه و به وردی سه‌رنجی ده‌دا. زۆری پێ‌خۆش‌بوو. لای وابوو ئه‌وه‌نده حه‌ز به ڕۆژنامه‌كه ده‌كا به لاڕهشیش كڕیویه‌تی. گوتی: خاڵۆ! ئه‌وه چی سه‌رنجی ڕاكێشاوی؟
- كابرای ڕه‌نگ كارگه‌ر: كه‌سی خاڵی! چی سه‌رنجم ڕاكێشێ، ئه‌مه گۆڕستانی وشه ڕه‌واكانه، ده‌به‌م نوێژی مردوویان له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
ڕۆژی دوایی ڕۆژنامه‌كه پاک و خاوێن ده‌رچوو، هیچ په‌ڵه‌ی ڕه‌شی پێوه نه‌بوو، شوێنه‌واری وشه‌ی ڕه‌واشی لێ دیار نه‌بوو. كابرای سه‌رۆكی ڕۆژنامه‌كه، كه ده‌ڕۆیشته‌وه ماڵه‌وه دیسان كابرای دوێنێی دی دانه‌یه‌كی كڕیوه لێی ورد ده‌بێته‌وه. گوتی: خاڵۆ! ئه‌مڕۆ له چی ورد ده‌بییه‌وه؟
"كه‌سی خاڵی! له‌وه ورد ده‌بمه‌وه بزانم ئه‌م وشه حه‌رامزادانه توتكی كام دێڵه مشكن".
كابرای سه‌رۆكی ڕۆژنامه‌كه موچڕكێک به له‌شی داهات و لێیدا ڕۆیشت. له‌به‌ر خۆیه‌وه ورته ورتی بوو: نه‌خێر... فایده‌ی نییه... چاویان كراوه‌ته‌وه... هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێ و برام کاکە دەشتی زۆر سووپاسی پەیامت خۆشەویست
هیوام کامەرانیتە هەردەم
له‌سه‌ر هێڵ نییه