❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یادگاری گه‌وره‌ پیاوی مۆسیقای جیهان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-08 16:49:52

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

یادگاری گه‌وره‌ پیاوی مۆسیقای جیهان

یه‌كێك له‌ یادگارییه‌كان گه‌وره‌ پیاوی مۆسیقای جیهان "یوهان باخ"له‌ ژێرزه‌مینی زانكۆی "هاڵ"ی ئه‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كانى ئاژنسه‌كانى ده‌نگ و باس چه‌ند كرێكاری ئه‌م زانكۆیه‌ كاتێ‌ كه‌ له‌ ژێر زه‌مینی زانكۆكه‌ خه‌ریكی لابردنی هه‌ندێ كه‌رسته‌ بوو له‌ ناكاو چاویان به‌ چه‌ند لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌كی كۆن ده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م كاغه‌زانه‌ چه‌ند نۆته‌یه‌كی باخی له‌سه‌ر نوسراوه‌.به‌ پێی وته‌ی كارناسه‌كان ئه‌م نۆتانه‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا نوسراوه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی (7)خوله‌كه‌.ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش كارناسه‌كان رواڵه‌تی باخیان درووست كرده‌وه‌ ئه‌ویش دواى تێپه‌ڕ‌ینی (250)ساڵ به‌سه‌ر كۆچی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ى"باخ هۆس"نمایش هه‌ڵواسراوه‌.كارناسان ئه‌م كاره‌یان به‌ یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌ ئێسقانی سه‌ری باخ و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌ ژیانی درووست كردووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا بینه‌ری باخ ده‌بینێت به‌ باڵایه‌كی كورت و برۆیه‌كی په‌یوه‌ست به‌ یه‌ك و برژانگی هه‌ڵگه‌ڕ‌اوه‌وه‌.

باخ له‌ ساڵی (1685)دا له‌ دایك بووه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی (64)ساڵیدا به‌ هۆی لاواز بوونه‌وه‌ی توانى بینینی چاوی خۆیی دایه‌ ده‌ست پزیشكه‌كان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری كردنی و پزیشكه‌كان پێیان راسپاردبوو كه‌ نابێ تا شه‌ش مانگ خۆر و رووناكایی به‌رچاوی بكه‌وێت،به‌ڵام باخ به‌رله‌وه‌ی پزیشكه‌كان چاوی بكه‌نه‌وه‌ به‌ هۆی بێكارییه‌وه‌ بێ تاقه‌ت ده‌بێ  و چاوی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌توانێت خێزانه‌كه‌ی خۆی ببینێت كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ زۆری خۆشحاڵ كردبوو،به‌ڵام راده‌ی ئه‌م خۆشحاڵییه‌ تا راده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ چه‌ند كاتژمێریكی دواتر تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بێت.ئه‌م بلیمه‌ته‌ی مۆسیقا به‌ ماوه‌ی (10)رۆژ به‌ بێ هۆشی به‌سه‌ر جێگاوه‌ ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌(28)ی مانگی جولایی ساڵی (1750) و دواى به‌ جێهێشتنی (1000)یادگاری دڵنشین له‌ جیهانى مۆسیقا و ژیان ماڵ ئاوایی ده‌كرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net