❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پەروەردەی منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-09 11:02:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

پەروەردەی منداڵ

پەروەردەی منداڵ لەدووساڵی تا بالغ بوون

http://img522.imageshack.us/img522/7325/271484300640x480bj0oz0.jpg
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی((يا إيّها الذين امنوا قوا انفسكم وأهليكم ناراً......)) سورة التحريم اية(6). 
لەراڤەی ئەم ئایەتە پیرۆزەدا پێشەوا علی كوری ابی طالب(رەزای خوای لە سەر بێت) فەرموویەتی(مانای ئایەتەكە ئەوە دەگەیەنێت كە خۆتان و منداڵەكانتان فێری چاكە و رەوشتی جوانی بكەن) وە هەندێك لە زانایان فەرموویانە مەبەست لە (الانفس) مندالیش دەگرێتەوە، چونكە منداڵ بەشێكە لە دایك و باوك. وەهەندێك لە مفسیرەكان فەرموویانە ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە واجب بوونی فێركردنی منداڵ دەكات، كە فێركردنی بنچینەكانی ئاینی منداڵ لە ئەستۆی دایك و باوك دایە.
هەر وەكو روون و ئاشكرایە دایك و باوك كاریگەریەكی زۆر گەورەیان هەیە لە دامەزراندنی بیرو باوەری نەوەكانیان بە تایبەتی لە سەرەتا ساتەكانی تەمەنی منداڵ، بە شێوەیەك ئەو كاریگەری یە دەگاتە ئاستێك دایك و باوك دەتوانن منداڵەكانیان لا بدەن لە سەر ئاینی راستی و فێری كەخوای گەورە مرۆڤەكانی لەسەر دروست كردون، ئەم راستیەش پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لەسەر بێت) ئاماژەی پێكردووە(كل مولود يولدُ على الفطرة، فأبواة يهّودانة او ينصّرانة او يُعجسانة، كمثل البهيمة تتبح البهيمة هل ترى فيها جدعاء).. پێشەوا بوخاری لە ابوهریرە دەگێرێتەوە. واتە:ـ(هەموو كۆرپەیەك لەسەر فیترەی ئیسلام لە دایك دەبێت و دڵ و دەروونی ئامادەی تەواوی تێدایە بۆ وەرگرتنی راستی. كەچی دایك و باوكی لە راستی لای دەدەن و وای لێدەكەن بیروباوەری ئەوان هەلگرێت، جا یان دەیكەن بە یەهوود یان گاور یان ئاگر پەرست، وەكو وێنەی ئەو ئاژەڵەیەكە بەبێ كەم وكورتی لە دایك دەبێت كە چی خاوەنەكەی عەیب داری دەكات بە گوێ قوت كردن، كە ئەم كەم وكورتی یە لەخودی ئاژەڵەكە نەبووە.   
1ـ ابن القیم دەفەرمووێت((مەبەست لە ووشەی فگرە بریتی یە لە ناسینی و زانیاری بوون دەربارەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و دان پێدانانی و خۆشەویستی پەروەردگاری مەزن)). جا ئەگەر كاریگەری دایك و باوك لە سەر جگەر گۆشەكانیان بەم شێوەیە بێت، هەلبەتە ئەم كاریگەریە لە دامەزراندنی و چەسپاندنی و جێگیر كردن و ناسینی ئیسلام و خۆشەویستی و گوێڕایەلی خوای گەورە كارێكی ئاسانترە، بۆی یە دایك و باوك بەرپرسیاری یەكەمن لە هەڵگەرانەوەی منداڵ لە فیترەی سروشتی خۆی، جا ئەم بەر پسیاریەتی یە راستەوخۆ دەبێت ئەگەر ئەوان منداڵەكانیان فێری ئاینی یەهودی یان مەسیحی كرد، وە ئەم بەرپرسیاریەتی یە ناراستەوخۆ دەبێت ئەگەر ئەوان منداڵەكانیان فێری بیروباوەڕی ئیسلامی نەكرد، بەڵكو منداڵەكانیان پشت گوێ دەخەن و دەیاندەن بە دەست كۆمەڵگا، ئەوسا ئەم منداڵانە دەبنە هەڵگری بیری بێباوەڕی و تاریك و گومرای و سەر شێواوی و هەتا بۆی دەبێتە بیروباوەرێكی هەمیشەیی، بە ڵگەش لەسەر بەرپرسیاریەتی دایك و باوك، فەرموودەی پێشەوامان(دروودی خوای لێ بێت)..(( الا كلكم راع و كلكم مسئوول عن رعیتە....)) (1) واتە:ـ(ئێوە هەمووتان وەكو شوان و ان، هەریەكەتان بەرپرسیارە لە ڕانەمەڕی خۆی....) جا ئەگەر دایك و باوك، كەسانی خوێندەوار و رووشەنبیر بوون ئەوا پێویستە خۆیان منداڵەكانیان فێری بیروباوەڕی راست و دروست بكەن، وەئەگەر ئەوان مرۆڤی نەخوێندەوار بوون، ئەوا پێویستە منداڵەكانیان رەوانەی لای كەسانی زانا و شارەزا بكەن. ئەوشتانەی كە منداڵ پێویستی بە فێربوون هەیە بریتی یە لە فێربوون و شارەزا لە قورئانی پیرۆز، شێوەی خوندنەوەی. وەهەروەها فێربوونی فەرموودە شیرنەكانی پێغەمبەری پێشەوا(دروودی خوای لێ بێت) و شارەزابوون لە ژیاننامەی ئەم پێغەمبەرە، وەپێویستە شارەزا بێت لە فەرزەكان و ئەحكام و ئادابەكانی ئیسلام.                                   
پێشەوا شافعی(رەزای خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێت:ـ(هەر كاروكردەوەیەك كە سوودی هەبێت بۆ دونیا و ئاینی منداڵ پێویستە شارەزا بكرێن، پەروەردگاران نابێت لەم رووەوە كەم تەرخەم نەبن، جا ئەم منداڵە كوڕ بێت یان كچ، لە ماڵەوە فێربكرێت یان لەلای شارەزایان.                               
2ـ شارەزاكردن و فێركردنی منداڵ بەرەوشت و ئاكاری جوان شارەزایانی زمانی زمانەوانی فەرموویانە مەبەست لە تأدیب كردنی منداڵ بریتی یە لە وەرزشی دەروون لە فێركردن و راهێنانی بۆكارە پێویست و چاكەكان.                       
ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای تأدیب كردن و پەروەردەكردنی منداڵی كردوە، هەر وەكو ابن ماجە لە ئەنەسی كوری مالك دەگێرێتەوە كە پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لەسەر) فەرموویەتی(اكرموا او لادكم و احسنوا ادبهم). واتە:ـ رێزی منداڵەكانتان بگرن و فێری رەوشت و ئاكاری جوانیان بكەن. جا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی دان بە رەگەزی نێر، هەروەكو پێشەوا مسلم لە ئەنەسی كوری مالك دەگێرێتەوە كە پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لەسەر بێت) ((مَن عالَ جاريتين حتى تبلغا، جاءَ يومَ القيامةِ أنا وهو وظمَّ أصابعة)). واتە:ـ هەركەسێ هەڵبستێت بە پەروەردەكردنی و پێگەیاندی دوو كچ، من و ئەو كەسە وەكو ئەو دوو پەنجەیەی شهادە و ناوەراستی بەیەكەوە لكاندو بەرزی كردنەوە، قۆناغەكانی تأدیب كردنی منداڵ پەیوەستە بە تەمەن و ژیرو هۆشمەندی منداڵەكە، هەروەكو پێغەمبەری خوا(دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی((مُروهم بالصلاة لسبعٍ، واظربوهم علِها لعشرٍ، وفرقوا بينهم في بظاجع)). پێشەوا الحصاص لەروونكردنەوەی ئەم فەرموودەیەدا دەڵێت:ـ مەبەست لە فێركردنی منداڵ لەتەمەنی حەوت ساڵیدا بۆ راهێنان و تأدیب كردنە، چونكە لەم قۆناغەدا منداڵ هۆشی لە لادروست دەبێت و دەتوانێت تارادەیەك شت فێر بێت.                       

...................



لەراستی دا بەرپرسیاریەتی پەروەردەكار(مُربی) یەكجار گەورە و گرنگە هەر لەو رۆژەی كە منداڵ لەدایك دەبێت تادەبێت بەتاكێكی بەرپرسیار بەرامبەر بە ئەركە شەرعیەكان{مكلف شرعیاً} جا ئەو پەروەردەكارە باوك بێت یان دایك یان مامۆستا، یان كەسێكی سەرپەرشتكار بێت كاتێ هەڵدەستێ بە بەرپرسیاریەتی تەواو، پێویستە ئەوپەڕی توانای خۆی بخاتەگه‌ڕ لەپێناو پێگەیاندنی تاكێكی چاك بەگشت تایبەتمەندییەكانی، جا بەم شێوەیە لەم تاكە خێزانێكی چاك و پاكی لێدێتە بوون، بە هەموو سیفات و تایبەتمەندییەكان، بەڵێ ئەمەیە بۆچونی ئیسلام لە ڕوانگەی چاك سازی.     

گرنگترین بەرپرسیاریەكانی پەروەردەكاران:         
1ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی بیروباوەری(التربیە الایمانیە)
2ـ بەرپرسییاریەتی پەروەردەی خوورەوشتی(التربیە الخلقیە)
3ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی لەش و لارو جەستەیی.
4ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی ژیرو هزری.
5ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی دەروونی.
6ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی كۆمەلایەتی.
7ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی سێكسی(التربیە الجنسیە).

روونكردنەوەی هەریەك لەم بەرپرسیارەتیانە:   

1ـ بەرپرسیاریەتی پەروەردەی بیروباوەری(التربیە الایمانیە) 
مەبەست لە پەروەردەی بیروباوەری جگەرگۆشەكان بریتی یە لە بەستنەوەو پابەندكردنی منداڵ لە سەرەتایی ژیرمەندبوونی، بە بناغەكانی بیروباوەڕ، وەكو ئەركەكانی ئیسلام و باوەڕبوون بە زیندوبوونەوە و لێ پرسینەوەی ناو گۆڕ و رۆژی دوایی و باوەڕبوون بە بەهەشت و دۆزەخ و گشت بنچینە و بنەماكانی ئیسلام.                                     مەبەستیش لە ئەركەكانی ئیسلام بریتی یە لە پەرسشتە ماددی و جەستەییەكان كە ئەوانیش بریتین لە(نوێژو رۆژی و زەكات و حەجی ماڵی خوا بۆ ئەو كەسانەی كەتوانایان هەیە).
مەبەستیش لە بنچینە و مبدئەكانی شەریعەتی ئیسلام بریتی یە لە هەموو ئەوشتانەو كە پەیوەستن بە بەرنامەو پرۆگرامی پەروەردگار، وەفێربوونی ئاینی ئیسلام لە ڕوانگەی عقیدە و خواپەرستی و رەوشت و یاساكان، جا پێویستە لەسەر پەروەردەكار، كۆرپەكەی پەروەردە بكات لەسەر ئەم تێگەیشتن و بناغانە لە پەروەردەی ئیمانی، بەڵێ فێركردن و بەستنەوەی منداڵ لەسەرەتای ژیانی منداڵ بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەكو یاسای ژیان و پڕۆگرام و یاسا. بەم شێوەیە كاتێك كە ئەم منداڵە پێدەگات. لەلای ئەو تاكە ئاین بریتی دەبێت لە ئاینی ئیسلام و قورئان پێشڕەویەتی و پێغەمبەریش تاكە چاوساغ و پێشەوای دەبێت.
ئەم راستی یانەش لەكۆمەڵێك فەرموودەی پیرۆزی پێغەمەری پێشەوا دا هاتووە(درودی خوای لەسەربێت) ئاماژەی پێكراوە، بۆیە پێغەمبەری خوای گەورە(درودی خوای لەسەر بێت) فەرمانی داوە بە گوێبیست كردنی كۆرپە بە ووشەی یەكتاپەرستی((اللە اكبر لاالەالااللە....)) وە هەروەها فێركردنی حەلال و حەرام و نوێژو پەرستشەكان(عبادات) هەر لەسەرەتاكانی ژیر بوونی و هەروەها راهێنانی لەسەر خۆش ویستنی پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەر بێت)، لەگەڵ خۆش ویستنی ماڵ و منداڵ و وڵات و یاوەرانی و هەروەها فێركردنی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز.                                           
پێشەوا طبرانی لە علی كوری ابو طالب دەگێرێتەوە كە پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی{ أدبّوا أولأدكم على ثلاث فصال: حبُ نبيكم, وحُب ال بيتة, وتلاوة القران, فإن حملة القران في ظل عرش اللة يوم لاظل إلا ظلة مع انبيائة واصفيائة }. واتە:ـ منداڵەكانتان پەروەردە بكەن لەسەر سێ ئاكار، ئەوانیش بریتین لە خۆش ویستنی پێغەمبەری خواو ماڵ و منداڵی خوێندنی قورئانی پیرۆز، چونكە هەڵگرانی قورئان لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگار لەگەڵ پێغەمبەران و هەڵبژاردراوانی خوان، ئەو رۆژەی كە هیچ سێبەرێك نی یە تەنها سێبەری عەرشی خوا نەبێت.                                                 
پێشەوا غەزالی لە پەرتووكی إحیاء علوم الدین دا، جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە منداڵ پێویستە فێری ژیاننامەی پێغەمبەری خوا((درودی خوای لەسەر بێت)) و هاوەڵانی بكرێت، وەهەروەها شارەزا بكرێت لە باسی جەنگە مێژویەكان و كەسایەتی ناودارەكان بۆ ئەوەی ئەوان بكەن بە پێشەنگ و چاوساغی خۆیان وەهەروەها ابن خلدون و ابن سینا ئاماژە بە گرنگی فێركردنی قورئان و لە بەركردنی بۆ منداڵ دەكا، وەروونی كردۆتەوە كە فێربونی قورئان بناغەی فێربوونی پرۆگرامی خوێندنە لەزۆرێك لە وولاتە ئیسلامیەكانی دونیا، ئەم فێربوونەش دەبێتە چاك چەسپاندنی و دامەزراندنی بیروباوەڕ. بەشێوەیەكی گشتی بەرپرسیاریەتی بیروباوەڕ خۆی لە چەند خاڵێكی گرنگ دەگرێتەوە و زانایان بەم شێوەی خوارەوە خاڵ بەندیان كردوە:ـ         
1ـ رێنمایی كردنی منداڵ بۆ بڕواهێنان بە خوای تاك و تەنها و هێزو توانا بێ سنورەكانی ئەو لەگەڵ دروست كراو وداهێنانە سەرسامەكانی پەروەردگاری مەزن.
2ـ چاندنی گیانی بەندایەتی و لە خواترسانی راستەقینە لە پەروەردگاری بالا دەست. لە دڵ و دەروونی منداڵ.
3ـ راهێنان و پەروەردەكردنی لەسەر هەستی چاودێری كردنی پەروەردگار لە گشت هەڵس وكەوتەكانی.


دایکی نوور

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Namo_ (2008-05-09 11:04:35)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-19 13:46:04

sarkaut77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-30
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 49

Re: پەروەردەی منداڵ

dast xosh kaknamo

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-25 09:54:43

zhala
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-03
دواترین سه‌ردان: 2008-05-26
په‌یامه‌كان: 1

Re: پەروەردەی منداڵ

دةست خؤش بؤ ئةوبابةتةبةسودة سةركةوتوبى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-11 19:32:06

payam.
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2013-06-24
په‌یامه‌كان: 53

Re: پەروەردەی منداڵ

SLaw..
Das U Chawt Xosh Be Kaka NAMO Gyan Zor Jwana Har Sarkwtobet..

                                                                                    payam.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net