.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











چەند ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی هەندێك لە شتە پیرۆزەكان

1-الحجر الاسود(بەردە ڕەش)
ئەم بەردە لە بەرزترین بەشە لە كەعبەی پیرۆز، بۆیە لە شەرعدا ڕێگە دراوە بە ماچ كردنی و دانانی ڕوومەت و نێوچەوان لەسەری، ئەم بەردە دەكەوێتە لای ڕۆژهەڵات لە (ڕوكنی یەمانی دووەم)، ئەم ڕوكنەش لە باشووری ڕۆژهەڵاتە و بەرزیەكەی نزیكە لە بەژنی زەلامێك، فەرموودەی زۆر هەیە كە باسی پیرۆزی ئەم بەردە دەكات، لەوانە:پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دەفەرمووێت ((الحجر الاسود یمین الله فی الارض)) رواه الگبرانی وحسنه الترمژی، واتە{بەردە ڕەش دەستی ڕاستی خوایە لەسەر زەوی}هەروەها فەرموویەتی{بەردە ڕەشەكە لە بەهەشت هاتۆتە سەر زەوی}،{لە شیر سپی تر بوو بەڵام گوناهەكانی مرۆڤ ڕەشی كرد}.
وە (تەواف) دروست نابێت تاكو لە بەردە ڕەش دەست پێ نەكات و لەویش كۆتایی پێ نێ.
2-الملتزم(مولتەزیم)
جێگایەكە لە نێوان كەعبەو بەردە ڕەشەكە، دەربارەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی ((الملتزم موضع یستجاب فیه الدعاء )) واتە:مولتەزیم جێگایەكە كە دوعای تێدا قبوڵ دەبێت،وە ئەم جێگایە شوێنی هاتنی ئەو وەفدانە بوو كە دەهاتن بۆ كەعبەی پیرۆز لەم جێگایە دەستیان و سنگیان پێوە دەنووسان و بە كۆلأ دەگریان مولتەزیم بەشێكە لە دیواری كەعبە.
3-الحطیم (حوتەیم):
هەندێك لە زانایان فەرموویانە (حوتەیم شوێنی ئیسماعیلە) بەهۆی ئەوەی كە دوای دروست كردنی دیوارەكانی كەعبە ئەم شوێنە كە كاولی و بێ دیوار مایەوە، بەڵام قسەی دروست و تەواو ئەوەیە كە لە سێگۆشەیەكی دەورە دراوە لە نێوان بەردە ڕەش و بیری زەمزەم و مەقامی ئیبراهیم، بەردە ڕەش سەرەوەی سێگۆشەكەیە هەرچی بیری زەمزەم و مەقامی ئیبراهیمە بنكەی سێگۆشەكەن وەكو لەم وێنە دیارە:
بەردە ڕەش
بیری زەمزەم مەقامی ئیبراهیم
4-مەقام إبراهیم (مەقامی ئیبراهیم):
مەقام ئەو بەردەیە كە ئیبراهیم (سەلامی خوای لێ بێ) لەسەری ڕاوەستا بوو لە كاتی دروست كردنی دیواری كەعبە،كە دیواری كەعبە تەواو بوو ئەو بەردەی لە شوێن خۆی بەجێهێشت، ئەم بەردە شوێن پێی ئەم پێغەمبەرە بەڕێزەی لەسەرە تاكو ببێت بە موعجیزەیەكی نەمرو ماوە، خوای گەورەش فەرمانی بە ئێمە كردووە كە لە پشت ئەم مەقامە دوو ڕكعات نوێژ بكەین دوای تەواف بە دەوری كەعبە.
5-حجر إسماعیل (حیجری ئیسماعیل)
بۆیە ئەو ناوەی لێنرا چونكە دوو جەستەی پاك بەرز لەخۆی دەگرێت كە ئەوانیش لاشەی (ئیسماعیل و دایكی هاجەرەیە) سەلامی خوایان لێ بێت،ئەم شوێنە دەكەوێتە تەنیشت كەعبە لە لای باكوور (لای دەریاوە) شەش باڵ كە كەعبە دەكەوێتە ناو ئەم شوێنە بۆ دروست نییە لەناو ئەم شوێنە تەواف بكرێت بەڵكو دەبێت لە پشتەوە بێت، چونكە تەواف لەناو كەعبە نابێت، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)بە عائیشە دەڵێت لولا ان قومك حديثو عهد بشركٍ لهدمت الكعبة فألزقتها بالأرض، وجعلتلها باباً شرقيا وبابا غربيا، وزدت فيه ستة أذرع من الحجر، فإن قريشاً نقصتها حين بنت الكعبة))
واتە:لە ترسی ئەوە نەبێت كە میللەتەكەت نزیكە لە بت پەرستی ئەوا كەعبەم دەڕوخاند تا سەر زەوی، پاشان دروستم دەكردەوە، دوو دەرگام لە لای ڕۆژهەلات و ڕۆژ ئاوا بۆ دروست دەكردەوە وەشەش باڵم لە حیجری ئیسماعیل بۆ زیاد دەكرد، چونكە قوڕەیش لە كەعبەیان كەم كردەوە كاتێك دروستیان كردەوە.
6-بئر زمزم والصفا والمروی (ئاوی زەمزەم و سەفاو مەروا)
ئەم ئاوە-بیرە- موعجیزەیەكی خوایە كە بەڵگەیە لەسەر یەكتاپەرستیی خوای گەورە،ئەم بیرە هەڵكەنرا بە باڵی جبریل (علیە السلام) بۆ هاجەرەو كوڕە بچوكەكەی دوای ئەوەی كە برسی و تێنی بوون لە بیابان دایكەكە لە پەرۆشی منداڵەكەی دەستی بە غاردان كردو بەسەر سەفا كەوت و پاشان دەهاتە خوارەوە بۆ ناو دۆڵەكەی، دوای ئەوە سەر دەكەوت بۆ مەڕوا پاشان دەهاتە خوارەوە بۆ ناو دۆڵكەی ئەمانەشی حەوت جار كرد، لە دواییدا گوێی لە دەنگێك بوو ئاوڕی دایەوە لای منداڵی و ئەم بیرە پیرۆزەی دیت و غاریدا لایی و دەیگوت:زم،زم، بۆیە ناوی لێنرا زەمزەم.
و:مامۆستا شكر

لهسهر هێڵ نییه




dastt xoshbet har bzhet bo am zanyarya
لهسهر هێڵ نییه