.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ڕاپۆرتی عه‌باس ئه‌نوه‌ر و عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
حه‌مه ئیسماعیل له نه‌خۆشخانه چاوه‌ڕێی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد، تا بزانێت چ منداڵێكیان ده‌بێت كوڕ یان كچ، دوای ماوه‌یه‌ك له چاوه‌ڕێكردن و هاتن و ڕۆیشتن به‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خوا كردی كچێكی پێ به‌خشین، دوای ئه‌وه‌ی داوامان لێ‌كرد هه‌ستی تۆ چیه به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كچ بووه؟ وتی: "هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ئه‌كه‌م به‌لامه‌وه ئاساییه گه‌ر كچ بووایه یان كوڕ، چونكه ئێمه بۆ خۆمان پێشتر كوڕمان هه‌بووه و ئێستا كه كچمان ئه‌بێت شتێكی زۆر ئاساییه" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوان حه‌ز به‌منداڵی كوڕ ئه‌كه‌ن وتی:
"دیاره كاتی خۆی شتێكی باو بووه، كه منداڵی زۆرت هه‌بێ و زۆربه‌شیان كوڕبن بێگومان ئه‌وانه‌ش بۆ ئیش پێكردن به‌كارهێنراون، به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌مێكی جیاوازه و ئه‌و عاده‌ت و عورفه نه‌ماوه" هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌وانه‌ی، كه منداڵی زۆریان هه‌یه ئێستا كه‌وتوونه‌ته به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵكی بۆچی ئه‌م هه‌موو منداڵه‌یان هه‌یه"
مامۆستا مه‌ریوان یه‌كێكی تره له‌و پیاوانه‌ی كه زیاتر حه‌ز به منداڵی كوڕ ئه‌كات تا كچ له‌و باره‌شه‌وه وتی: "ڕاسته من بۆ خۆم له پێشدا حه‌زم ده‌كرد منداڵه‌كه‌مان كوڕ بووایه، به‌ڵام خوا كچێكی كرده قیسمه‌تمان و بۆ دواتریش كوڕمان بوو" ناوبراو وتیشی: "ئێستا به‌قه‌د هه‌موو دونیا دڵم خۆشه و هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌م له‌نێوانیان" ئه‌و پێیوایه ئێستاش دابونه‌ریتی كۆن هه‌ر ماوه له‌ناو خێزانی كوردی و تاكی كوردیدا له باره‌ی منداڵ بوونه‌وه وه‌كو وتی: "دابونه‌ریتی كۆن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا هه‌رماوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر سه‌ر ههڵدهدهات ئه‌گه‌ر منداڵێكت هه‌بێ كوڕ بێ داوای كچت لێ ئه‌كه‌ن و كچیش بێ داوای كوڕیشت لێ ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ی گرفتی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جیاوازییه‌كی گه‌وره و گوناحه كه به‌رانبه‌ر به دیاری خوای گه‌وره ده‌كرێـت"
ژن و پیاو هه‌ر له‌كاتی دروستكردنی خێزانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، كه منداڵیان بێت، هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی، كه منداڵیان نابێت بۆیه ناچارن، كه قابیلن به‌وه‌ی، كه پیاوه‌كانیان ژنی تر به‌سه‌ریاندا بهێنن ته‌نها له پێناو خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌دا، بێگومان ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و كه‌م ژن هه‌یه پێکه‌وه هه‌ڵبكه‌ن.
عه‌لی ڕه‌حیم ته‌مه‌ن 40 ساڵ یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه دوو ژنی به‌سه‌ریه‌كدا هێناوه ته‌نها له‌پێناو خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌دا، به‌وته‌ی خۆی پیاوی دوو ژنه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا ناكات و ڕازی نییه له‌وه‌ی كه له یه‌كتری بتۆرێن، هه‌روه‌ها وتیشی: "شكور بۆ خوا ئێستا بۆخۆم له ژنی دووه‌م منداڵم هه‌یه و پێكه‌وه به ئاسوده‌یی ده‌ژین مناڵهكهمانم ڕاهێناوه كه به ژنی یه‌كه‌مم بڵێت دایه و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كه‌م له‌نێوانیاندا، به‌ڵام زۆر جاریش به ئێمه ده‌وترێت ئای له پیاوی دوو ژنه جه‌رگ و دڵی كون كونه"
شیرین محه‌مه‌د عه‌لی ته‌مه‌ن 27 ساڵ من حه‌ز ده‌كه‌م یه‌كه‌م منداڵم كه ده‌بێت كچێك بێت ناوبراو له‌به‌ر خاتری كچ چووه‌ته نه‌خۆشخانه و سۆناری كردووه پێیان وتووه كه منداڵه‌كه‌ت كچه به‌وه‌ش خۆشحاڵ بووه هه‌روه‌ها وتیشی: "ڕاسته كوڕ بێت یان كچ خوا ده‌یدات و كاری خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام من وه‌كو دایكێك حه‌ز له‌وه ده‌كه‌م منداڵه‌كه‌م كچ بێت .
مامۆستا عه‌لی سابیر ته‌مه‌ن 38 ساڵ ئه‌ویش له‌باره‌ی بوونی منداڵی كوڕ و كچه‌وه وتی: "پێدانی منداڵ به‌ده‌ستی خوایه و كوڕ بوون یان كچ بوون هه‌ر لای خۆیه‌تی و كه‌س ناتوانێت قسه‌ی تێدا بكات هه‌تا دكتۆره‌كانیش" هه‌وره‌ها وتی: "گه‌ر خێزانه‌كه‌م كچی بێت یان كوڕ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه بۆ من وه‌كو یه‌كتری هه‌ردووكیانم خۆش ده‌وێت و گه‌وره‌ی كه‌سیان ناده‌م به‌سه‌ر ئه‌وی تریان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر مامۆستا عه‌لی خۆشحاڵ ده‌كات ئه‌وه‌یه حه‌زده‌كات یه‌ك كوڕ و یه‌ك كچی هه‌بێت"
ده‌روون ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 23 ساڵ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه تازه چووه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه له باره‌ی منداڵی كوڕ و كچه‌وه وتی: "به‌ش به حاڵی خۆم هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نابینم، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌و جیاوازییه ده‌كات و ئاوای ده‌وێت" ناوبراو وتیشی: "گه‌ر منداڵی كوڕ یان كچم هه‌بێت خۆشحاڵم، به‌ڵام هه‌ندێك له پیاوان ژنه‌كانیان ناچار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌بێت كوڕ بێت یان كچ، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ساغی و ته‌ندروستی منداڵه‌كه له‌هه‌موو شتێك گرنگتره نه‌ك كوڕ یان كچ بوونی".
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه