.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خۆسووتاندن كۆتایی بهكیَشهكان دههیَنیَت؟
نه‌قیب ژیله‌مۆ: كلتوور‌و باری ئابووریی خیَزان كاریگه‌رییه‌كی بههیَزیان هه‌یه له‌سه‌ر خۆسووتاندنی ژنان
خۆسووتاندن یهكیَكه له‌و ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه نادروستانه‌ی زۆرجار ژنان و كچان ههندیَكجار پیاوانیش له‌ئه‌نجامی هه‌ڵچوون و بیَزاری و بیَهیوابوونیان له‌ژیاندا په‌نای بۆ ده‌به‌ن، ئه‌مه كاتیَك رووده‌دات كهههستدهكهن توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ئهنجامدهدریَت یاخود هه‌موو یا بهشیَك له‌مافه‌كانیان پیَشیَل دهكریَت، بۆیه بۆ رزگاربوونیان له‌و ئازار‌و مهینهتییانهو هیَنانهدی خه‌ونه‌كانیان وه‌كو تاكه هیواو چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كیَشهكانیان به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره قیَزهونهیه كه ته‌واوی هۆش و بیریان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆكارو تاوانباری یه‌كه‌می كوشتنی خۆیان، دواتریش كه‌سه سووتاوه‌كه ئه‌گه‌ر ئومیَدی ژیانی مابیَت، ئه‌وا ئهوپهرِی لیَبوردهیی و بیَهیَزی و په‌شیمانی خۆی دهردهبرِیَت به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی ئه‌نجامیداوه، به‌ڵام ئه‌و كاته په‌شیمانی و به‌خۆداچوونه‌وه دادی نادات و خه‌ون و ئاواتهكانیشیان به‌هه‌ڵواسراوی دهمیَنیَتهوه له‌دونیای ئیَستاو دواییداو خۆیان له‌هه‌موو خۆشی و مافه‌كانی ژیانیاندا بیَبهش ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆكاری راسته‌وخۆی كوشتنی جه‌سته‌ی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان.
بۆیه ده‌توانین بڵیَین خۆسووتاندن تاوانیَكهو به‌هۆی زۆری پهرهسهندنییهوه بووه به‌دیارده‌یه‌كی زه‌ق هه‌روه‌ها له‌بارودۆخی ئیَستاشدا به‌ئاشكرا هه‌ستی پیَدهكریَت و رۆژانه‌و به‌رده‌وام چیرۆكی لهمشیَوهیهمان به‌رچاو دهكهویَت، بۆیه پیَویسته بپرسین هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه چین و تاچه‌ند به‌ر له‌م دیارده‌یه گیراوه‌و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دانراوه، له‌هه‌مانكاتیشدا رۆڵی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ریَكخراوهكانی ژنان و ئافره‌تان چییه له‌م بواره‌داو تاچه‌ند رۆڵیان بینیوه له‌هوشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، بۆیه بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م دیارده‌یه‌و خستنهرِووی گرنگترین هۆكارو ریَگهچارهكانی لاپهرِهی ژنان بهپیَویستیزانی چه‌ند بۆچوونیَكی جیاواز وهربگریَت كه هه‌ریه‌كه‌یان بهشیَوهیهك بۆمان دووان:
ههولیَر- فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
*سه‌ره‌تا شادیه حه‌سه‌ن-ی ده‌رچووی په‌یمانگا هۆكاره‌كانی خۆسووتاندنی ژنانی گهرِاندهوه بۆ پهیرِهوكردنی توندوتیژیی و ههندیَكجاریش بیَزاریی كچان له‌به‌زۆر به‌شوودانیان كه‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كیَشهو ئاژاوه‌ی خیَزانی و دواتریش له‌یه‌كجیابوونه‌وه یاخود كاری خۆسووتاندنی لیَدهكهویَتهوه، بۆیه ئه‌گه‌ر كهسیَك كیَشهی ههبیَت پیَویسته ریَگهچارهی تر بگریَتهبهرو خزم و كه‌سانی باوهرِپیَكراو لهكیَشهكهی خۆی ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لهرِیَگهی گفتوگۆوه گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات نه‌وه‌كو په‌نا بۆ خۆسووتاندن ببات.
*دواتر سۆزان فه‌قی ره‌شید، سه‌رۆكی لقی ههولیَری یهكیَتیی ژنانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه وتی: ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمهدا به‌ده‌ست چه‌ندین كیَشهو گرفته‌وه دهناڵیَنن و زۆر له‌مافه‌كانیان پیَشیَل دهكریَت له‌ئاكامی ئه‌مه‌شه‌وه رووبهرِووی بیَزاری و بیَهیوایی ده‌بنه‌وه لهژیانداو جاری واش هه‌یه كۆنترِۆڵیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و په‌نا بۆ كاری خۆكوشتن و خۆسووتاندن ده‌به‌ن، به‌ڵام پیَویسته ژنان ئه‌م راستییه بزانن كه ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه دادیان نادات و گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا ماڵویَرانی و له‌ناوچوونی مرۆڤی لیَدهكهویَتهوه، بۆیه پیَویسته ژنان له‌م كاتانه‌دا ریَگهچارهی تر بگرنهبهرو سه‌نته‌رو ریَكخراوهكانی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان لهكیَشهكانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ههوڵبدریَت گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكریَت به‌ر له‌وه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م كاره نابهجیَیه به‌رن.
*هه‌روه‌ها ئاویَزان نادر، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له‌مه‌ڵبه‌ندی(18)ی خه‌بات وه‌كو ژنیَكی كارا‌و ههڵسورِاو له‌بواری ژنان سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی خۆسووتاندن وتی: كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالارییه‌و ره‌گه‌زی نیَر تیَیدا بالاَدهسته لهشیَوازی بیركردنه‌وه‌و ههڵسوكهوتكردنداو سنووری ئازادییه‌كان ته‌سك كراونه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م ژناندا، بۆیه ده‌بینین لیَرهو لهویَ ژنان و گه‌نجان رووبهرِووی گرفت ده‌بنه‌وه‌و مافه‌كانیان پیَشیَل دهكریَت و دواتریش بیَزار ده‌بن و په‌نا بۆ كاری خۆكوشتن و خۆسووتاندن ده‌به‌ن، به‌ڵام هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگه به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زییه‌وه كاریَكی زۆر گرنگه‌و پیَویسته حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه له‌م رووه‌وه رۆڵیَكی كاریگه‌ر ببینن لهپیَگهیاندن و هوشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌ژنان و پیاوانه‌وه، هه‌روه‌ها پیَویسته به‌رده‌وام چاودیَری هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌رك و مافه‌كانی تاك بكریَت به‌گشتی و به‌رده‌وام خولی هوشیاری و پیَگهیاندنی گه‌نجان و ژنان بكریَتهوه بۆ زیادبوونی ئاستی فیكری و هوشیارییان، دواتریش وتی: راسته توندوتیژیی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ژنان، به‌ڵام به‌هیچ شیَوهیهك نابیَت ژنان په‌نا بۆ كاری خۆسووتاندن به‌رن، به‌ڵكو پیَویسته لهرِیَگهی حكومه‌ت و سه‌نته‌ره‌كانی ژنانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كیَشهكانیان بده‌ن.
*دواتر بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆسووتاندنی ژنان و هۆكاره‌كانی، نه‌قیب ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر لهبهرِیَوهبهرایهتی پۆلیسی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به‌ژنان وتی: خۆسووتاندنی ژنان ئیَستا له‌جاران زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه‌و بوَته دیارده‌یه‌كی زه‌ق، هۆكاره‌كانیشی زۆرن له‌وانه بواری په‌روه‌رده‌یی و هوشیاریی خیَزانی رۆڵیَكی بههیَز ده‌بینن له‌به‌رجه‌سته‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌كی باش و ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه ههندیَكجار به‌هۆی كلتووری كۆن و شیَوازی په‌روه‌رده‌ی نادروست لهههندیَك شویَندا ئازادی خیَزانهكان سنووریَكی به‌رفراوانیان هه‌یه‌و ریَگه به‌ئه‌ندامانی ده‌دات زیاد لهپیَویست و به‌ئاره‌زووی خۆیان و چۆنیان بویَت وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، لهههندیَك شویَنی تریشدا ده‌رفه‌تی ئازادییه‌كان كه‌م دهبیَتهوه ئه‌مه‌ش واده‌كات تاكه‌كان لهچوارچیَوهیهكی كۆن و ته‌سكدا بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ندی خیَزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاواز ببیَت، بۆیه زۆرجار ئه‌مانه واده‌كه‌ن گه‌نجان و ژنان بیَزار ببن و په‌نا بۆ كاری خۆسووتاندن ببه‌ن، وتیشی: جاری وا هه‌یه كلتوور‌و باری ئابووری خیَزان كاریگه‌رییه‌كی بههیَزی هه‌یه له‌سه‌ر خۆسووتاندن، چونكه لهههندیَ خیَزاندا ریَگه به‌كچانی سه‌رووی ته‌مه‌نی(15) ساڵ نادریَت دریَژه بهخویَندن بده‌ن، یاخود موَبایلیان ههبیَت یان له‌داموده‌زگاكاندا كاربكه‌ن، بۆیه ئه‌و كچانه وه‌كو چاولیَكهرییهك له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریاندا دهیانهویَت به‌هه‌ر شیَوهیهك بیَت ئه‌و شتانه‌یان دهستبكهویَت، ره‌نگه دواتر لهرِیَگهی هاورِیَ و په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییه‌وه په‌یدای بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كیَشهیان بۆ دروست ده‌كات و له‌ئه‌نجامیشدا به‌هۆی توندوتیژیی كه‌سوكاریانه‌وه بیَزار ده‌بن و خۆیان دهسووتیَنن.
دواجار وتی: لهبهرِیَوهبهرایهتییهكهماندا چه‌ندین كیَشهی له‌و شیَوهیهمان له‌لایه، بۆیه دهڵیَم پیَویسته كچان و ژنان به‌ر له‌وه‌ی كیَشهكانیان گه‌وره ببیَت ئیَمهی لیَ ئاگادار بكه‌نه‌وه تاوه‌كو كیَشهكانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لیَنهكهویَتهوه.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه