.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!
هه‌تاكو ئیمڕۆش زۆرێك له پیاوان، كاتی سكپڕبوونی ژنههاوسهرهكهیان، زۆر به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌یان چییه، ته‌نانه‌ت له كاتی لهدایكبوویشیدا نیشانه‌ی ترس، شڵهژانو دڵه‌ڕاوكێ به ڕووخساریانه‌وه دیارده‌بێت، به‌و پێیه‌ی كوڕ خهونو مایه‌ی شانازییه‌و كچیش دێوزمهو مایه‌ی شارمكردنه.
"مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان" ده‌ربڕی ژنههاوسهرێكه كه خاوه‌نی چوار كچه‌و كوڕی نه‌بووه، كه مێرده‌كه‌ی هه‌میشه شه‌ڕی پێ دهفرۆشێتو سوكایه‌تی پێده‌كات، چونكه كوڕی نابێت.
ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر جاری داهاتوو كوڕی نه‌بێت ژنی به‌سه‌ر دههێنێتو ده‌ستبه‌رداری ئه‌میش نابێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنههاوسهر تاوانێكی كردبێت‌و دیاریبوونی ڕه‌گه‌زی منداڵ به‌ده‌ست ئه‌و بێت. سه‌ره‌نجام فشاری ده‌روونی بۆ ژنه هاوسه‌رو كچه‌كان خوڵقاوه‌و ژینگه‌یه‌كی نائارام و ناجێگیر لهخێزانهكهدا دروستبووه. حه‌زكردن به له‌دایكبوونی كوڕ زیاتر له كچ هۆكاری زۆره، له‌وانه: ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری كه پێیوایه كوڕ ناوی باوك‌و به‌رده‌وامیی ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌پارێزێت، كولتورو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه، په‌روه‌رده‌ی ناو خێزان، قسه‌وباسی خه‌ڵك، دانانی كور وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێزو داهات، كچیش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ترس، عه‌یبه و ئابڕووچوون .
بوونی هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه پاساونییه بۆ ئه‌وه‌ی پیاو له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی منداڵ كێشه بخاته‌وه، چونكه ژنههاوسهر به‌رپرس نییه به‌رامبه‌ر به ڕه‌زی منداڵ‌و كۆمه‌ڵێك هۆكاری فه‌سله‌جی، ده‌روونناسی، ژینگهییو شێوازی ژیان ڕۆڵی تێدا ده‌بینن.
خۆ ئه‌گه‌ر له ڕووی زانستییه‌وه تێیبڕوانین، ئه‌وه‌ی له ڕووی كرۆمۆسۆماتهوه دیاریی ڕه‌گه‌زی منداڵ ده‌كات مێرده نه‌ك ژنههاوسهر. كه‌واته بۆ ده‌بێت ژن سزای شتێك بدات كه ده‌ستی تیایدا نییه.
کنێر عبدلله
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش هاوڕێ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆش هاوڕی گیان ده‌ستت خۆش بیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێ گیان ده‌ستت خۆش بێت ،
له‌سه‌ر هێڵ نییه