.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











[color=dark red]گه‌نجان له‌ڕێی مۆبایله‌وه به‌دوای هاوڕێ و هاوسه‌ردا ده‌گه‌ڕێن
13/5/2008
مۆبایل یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی و دروست بوونی پردی یه‌كترناسین و ئاشنابوون. جگه له‌وه‌ی ئامێرێكی زانستیانه و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مه و هه‌موو ڕێگا دوورهكانت بۆ نزیكده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شوێن و ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا بۆته هۆیه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كوڕ و كچدا، ژماره‌ی ئه‌و هاوسهریانهی له‌ڕێی مۆبایله‌وه دروست ده‌بێت ڕِۆژ له‌دوای ڕۆژ له زیادبووندایه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێمه‌ش له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نییه و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك یاسا و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌وه زۆرترین كوڕ و كچانمان په‌نایان بردۆته به‌ر مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندی دروستكردن و هاوڕێیه‌تی..
جگه له‌وه‌ی هۆیه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌رم و ترسیش. له هه‌مان كاتیش‌دا له‌لای هه‌ندێكیان بۆته نه‌خۆشییه‌كی بێ وێنه، ڕۆژانه یاخود ده‌توانین بڵێین شه‌وانه ئه‌گه‌ر مۆبایل نه‌بێت ئه‌وا ئارامیان له‌به‌ر هه‌ڵده‌گیرێ و خه‌و ناچێته چاوانیان.. لێره‌دا كوڕان و كچان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه دێنه قسه و گرێ كوێره‌كانی ده‌روونیان ده‌كه‌نه‌وه.
*هاوسه‌رێتی له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه
به‌ختیار یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی ژیانی هاوسه‌ری خێزانی له‌ڕێی مۆبایله‌وه دروستكردوه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: "سه‌ره‌تا كه ناسیم هه‌ر چه‌ند هه‌وڵم ده‌دا لێی نزیك ببمه‌وه، به‌ڵام ئه‌و جورئه‌ته‌م نه‌بوو، دواتر هه‌وڵی بێوچانم دا كه ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی وه‌ربگرم، بڕوا بكه ماوه‌ی هه‌شت مانگ خه‌ریكی ئه‌م كاره بووم، تا ڕۆژێك له ماڵه‌وه به مۆبایل په‌یوه‌ندیم پێوه كرد، دوای چه‌ند جارێك قسه خواردن و سه‌رزه‌نشت كردنم له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، دواتر به مورادی خۆم گه‌یشتم". هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: "وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌م زۆر هه‌وڵم له‌گه‌ڵدا له ده‌ره‌وه یه‌كتر ببینین، به‌ڵام بێ سوود بوو، دوای ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام شه‌وانه و به ڕۆژیش قسه‌مان ده‌كرد، به مۆبایل و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ویش دوور و نزیك له ده‌ره‌وه منی بینی، بڕیارماندا خێزان و ژیانی هاوسه‌ری دروست بكه‌ین. ئێستاش ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین زۆر به‌سه‌ركه‌وتووانه. ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بووبێت به كێشه له‌لام ئه‌وه بوو چه‌ند جارێك خه‌ریك بوو له‌لای خێزانه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا ببین، هه‌ر بۆیه له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ دوو هه‌فته‌یه‌ك دابڕاین و دواتر ده‌ستمان پێكرده‌وه".
هاوسه‌ری به‌ختیاریش كه ناوی به‌هره‌یه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: "به‌ختیار كوڕێكی ڕاستگۆ بوو، سه‌ره‌تا چۆن باسی خۆی بۆ كردم وا ده‌رچوو، كاتێك پرسیارم ده‌رباره‌ی ده‌كرد له‌ملا و ئه‌ولا هه‌موو قسه‌كانی ڕاست ده‌رچوو، هه‌ر بۆیه چووه دڵمه‌وه، به‌رله‌وه‌ی بیبینم، هێشتا بڕیاری بینینم نه‌دابوو، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه بوو، باسی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆی بۆ كردم به هه‌ژاری كه له منداڵییه‌وه به‌كرێكاری و كاسبی ده‌ستگێڕی و له پاڵیشیدا خوێندنی ته‌واو كردووه، ئێستا یاریده‌ده‌ری پزیشكییه، خۆزگه هه‌موو كوڕانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ڕاستگۆ ده‌بوون و هه‌موو كچانیش كه‌مێك له‌خۆبردوانه تر مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد".
*مۆبایل.. گوڵی خۆشه‌ویستی
ژیلوان یه‌كێكه له‌و كوڕانه‌ی له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه خۆشه‌ویستی په‌یدا كردووه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: "ماوه‌ی سێ ساڵه كچێكم خۆش ده‌وێت، هه‌رچه‌نده ڕێگه‌ی تر زۆره بۆ یه‌كتر بینین و قسه‌كردن، به‌ڵام زۆرترین په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان له‌ڕێی مۆبایله‌وه‌یه، حه‌زم ده‌كرد ئێستا خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئاگاداری قسه‌كانمان بووایه، ئێستا له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه ژماره‌كه‌یت ده‌ده‌مێ و خۆشم پێی ده‌ڵێم ڕه‌نگه قسه‌تان بۆ بكات".
دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیمان كرد به (سه‌یران خان)ه‌وه زۆر ئازایانه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی كرد و وتی: "ژیلوانم زۆر خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌ی كه تائێستاش هاوسه‌رێتیمان پێكهوهنهناوه، چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت به هه‌ردووكمانه، هه‌ر كاتێك هه‌ست به بێزاری و بێ تاقه‌تی بكه‌م خێرا ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌م و هه‌موو شتێكم له‌بیر ده‌باته‌وه". تاكه ڕۆشنایی و هیوا له دڵمدا هه‌بێت به‌هۆی (ژیلوانه)وه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌نێو خێزانه‌كه‌مدا له گه‌لێك كچی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه باشتر مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و خۆشیه‌م ناداتێ كه له‌گه‌ڵ (ژیلوان) و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌دی ده‌كه‌م، زۆر گه‌شبینم به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان، متمانه‌م به ژیلوان هه‌یه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌یه له‌گه‌ڵمدا. هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئێستا ڕاستی و ڕاستگۆیی زۆر كه‌م بۆته‌وه له‌نێوان كوڕ و كچه‌كاندا! زۆرجار خه‌تا له كوڕهوهیه و جاری واش هه‌یه به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام له‌ڕێی خۆمه‌وه به هه‌موو ئه‌و كوڕ و كچانه ده‌ڵێم تكاتان لێ ده‌كه‌م ڕاستگۆبن و درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر مه‌كه‌ن، دڵنیابن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، گه‌ر درۆ نه‌بێت خیانه‌تیش دروست نابێت".
*مۆبایل.. نه‌خۆشییه
پاشان چه‌ند گه‌نجێكی ترمان له‌باره‌ی خوگرتن به مۆبایله‌وه دواند، هه‌ركامیان ڕای جیاوازیان له‌سه‌ر لایه‌نه باش و كێشه و گرفته‌كانی هه‌بوو، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی دژبه هه‌ندێ شێوازی به‌كارهێنانی مۆبایل بوو، ناوی سامانه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "مۆبایل لای من نه‌خۆشیه، زۆرن ئه‌و كوڕانه‌ی به‌بێ مۆبایل ناژین و ته‌نها هۆیه‌كه بۆ كات به‌سه‌ربردن لایان"، هه‌روه‌ها وتی: "هه‌رچه‌نده خۆم ماوه‌یه‌ك تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووبووم، به‌ڵام نه‌مهێشت ته‌شه‌نه بكات، چه‌ند سوودی هه‌بێت ئه‌وه‌نده و زیاتریش زیانی هه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له ئێمه". جار هه‌یه كچه‌كه به‌هۆیه‌وه تووشی جۆره‌ها كێشه و ده‌رده‌سه‌ری ده‌بێت، جاریش هه‌یه كوڕه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه.
من ده‌ڵێم زیاده‌ڕه‌ویی له هه‌موو شتێك‌دا زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌موو كارێكیش گه‌ر له سنوور لایدا ده‌بێته جۆرێك له نه‌خۆشی، ده‌كرێ ئێمه زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كۆمه‌ڵگه بگۆڕین هه‌ریه‌ك لای خۆمانه‌وه هه‌وڵی بێ وچانمان هه‌بێت، نه‌ك هه‌مان ڕێگه‌ی چاولێكه‌ری كردن بگرینه‌به‌ر و په‌سه‌ندی بكه‌ین".
هاوار گه‌نجێكی تره و هۆكاری به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دابڕان و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی كوڕ و كچ له كۆمه‌ڵگای كوردیدا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی: "تاوانی ئێمه چییه گه‌ر ده‌زگیرانت بێ و نه‌هێڵن له‌گه‌ڵتا بێته ده‌ره‌وه و بڕۆی به‌لایه‌كدا، ناچار ده‌بیت له‌ڕێی گفتوگۆ قسه‌كردنه‌وه بیروڕاكانت بگۆڕیته‌وه؟ ئه‌ی په‌نا به‌رین بۆچی؟ ئایا جگه له مۆبایل شتێكی ترمان ماوه ئێمه په‌نای بۆ به‌رین؟ بڕوا بكه گه‌ر مۆبایل نه‌بووایه هه‌ر به ته‌واوه‌تی شێت ده‌بووم؟ ئه‌چم به‌دوایدا بیبه‌مه ده‌ره‌وه باوكی ده‌ڵێ با خوشكه‌كه‌شی بێت له‌گه‌ڵتان. باشه من خوشكه‌كه‌یم بۆچییه؟ كه من نه‌توانم تێر به‌دڵی خۆم قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و به ئازادی ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێ پێی بڵێم، ئیتر به كه‌ڵكی چی دێت؟ ناچار ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مۆبایل ئه‌م دیارده‌یه زۆر ناشرینه.. ئاخر چۆن ده‌بێت ماره‌بڕی خۆت بێت نه‌هێڵن له‌گه‌ڵتدا بێته ده‌ره‌وه؟ كه دواییش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وه به هه‌زاران خه‌ڵك لۆمه و سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌ن. باشه ئێمه چی بكه‌ین و چارمان چییه؟"
هه‌روه‌ها ڕازیش یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی ڕایه‌كی تری له‌سه‌ر مۆبایل هه‌یه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌داخه‌وه تائێستا شوێنێك، جێگایه‌كی تایبه‌ت نییه، بۆ كوڕ و كچانمان به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ یه‌كتری لێ ببینن، گه‌ر هه‌شبێت زۆربه‌ی خێزانه‌كان بواری ئه‌وه بهكچهكانیان ناده‌ن كارێكی له‌و جۆره بكه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ كوڕی هه‌مان خێزان زۆر ساده و ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ كچه‌كه نا..
بۆیه تا وه‌سیله‌كه ده‌مێنیته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز، مۆبایله و جگه له‌مه شتێكی تر نییه گه‌نجه‌كانمان پێ ئاسووده بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نته‌رنێت هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو خێزانێك نییه‌تی كه ئه‌ویش تاكه ڕێگه‌یه‌كی تره بۆ گه‌یشتنی كچان و كوڕان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و گفتوگۆكردن. هه‌رچه‌نده له‌م دواییانه‌دا زۆربه‌ی كچه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا تووشی كێشه و گرفت هاتوون.. بگره چه‌نده‌ها كچیش له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه كوژراوه له‌سه‌ر كێشه‌ی مۆبایل و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕاندا".
ناوبراو ئاماژه‌یه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "دیارده‌یه‌كی زۆر زه‌ق و به‌رچاو هه‌یه كه به‌داخه‌وه كه‌س خۆی به به‌رپرس نازانێت به‌رامبه‌ری، ئه‌ویش ڕاكێشانه‌وه‌ی فۆرمی مۆبایله‌كه‌یه، من خۆم گه‌وره‌ترین كێشه‌م تووش هات له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا، كاتێك فۆرمهكهیان ڕاكێشایهوه هه‌موو ژماره‌ی مۆبایله‌كانی له‌سه‌ر بوو، دواتر كوڕه‌كه دۆزرایه‌وه و له‌لایه‌ن براكانمه‌وه بانگكرا و دونیایه‌ك ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تیان پێكرد، هه‌رچه‌ند ئه‌و ئاماده نه‌بوو كه ژیانی هاوسه‌ری و خێزان بكه‌ین، به‌ڵام تائێستاش براكانم دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه به‌و بڕیاره ڕازی نین. منیش به هه‌موو جۆرێك لێ دوورخراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام به‌دوایی هه‌لدا ده‌گه‌ڕێم".
ئاسۆ
حه‌یده‌ر جاف [/color]

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ئامێز گیان بابه‌تێکی به سووده....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم ئامێز خان دەستت خۆشبێ
هیوادارم بەختەوەر بیت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت باخه‌وان گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،،گیانه‌که‌م،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆ کاکه نامۆ گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێ گیان ،،ده‌ستت خۆش بێت گیانی من..
له‌سه‌ر هێڵ نییه