.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








ئیعجازى زانستى ئەنفلۆنزاى باڵندە لە قورئانى پیرۆزدا ئاشکرا دەکات
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان .... درودو سەلام بۆ سەرگیانى پێشەوامان و هاوەڵان و شوێن کەوتوانى .... ئیعجازى زانستى ئەنفلۆنزاى باڵندە لە قورئانى پیرۆزدا ئاشکرا دەکات..
سایە فارس
توێژەرێک کە هەستاوە بە توێژینەوەى ئەم بابەتە دەڵێت:
کاتێک دەنگ و باسى ئەنفلۆنزاى باڵندە سەرى هەڵدا،ئایەتێکم بەرچاو کەوت کە ماوەى دوو ساڵە لەبەرم کردووە،هەستم کرد پەیوەندى بە ئەنفلۆنزاى باڵندەوە هەیە...
پەلەم نەکرد بۆ بڵاوکردنەوەى ئەم باسە،لەبەر ئەوەى ووتەى قورئانى پیرۆز وەک هەموو ووتەیەکى ئاسایى نی یە،پێویستە پێش هەموو شتێ تەئکید بکەینەوە و بەبێ بوونى زانیارى هیچ شتێک نەدرکێنین،بۆیە پرسیارم لە زانایەک کرد و ئەو هەستەى هەم بوو پێم ووت.... بەسەرسوڕمانێکەوە ووتى: (سبحان الله) وە ئامۆژگارى کردم کە بڵاوى بکەمەوە،چونکە ئەوەى کە هەستم پێکرد ڕاست دەرچوو...
ئایەتێکى قورئان باس لەوە دەکات کە لە کات و زەمانێکدا خەڵکى زۆر تامەزرۆى گۆشتى باڵندە دەکەن بەهۆیەکى نادیار (لەوانەیە بەهۆى نەخۆشى یەکەوە کە بەخواردنى ئەو باڵندەیە دروست بێت یان بەهۆى لەناوچون و نەمانى بەهۆى نەخۆشى یەوە کە بەکۆمەڵ لەناو ببرێن) بۆ ئەمەش خواى گەورە لەبەهەشتدا پاداشتى موسڵمانان گۆشتى باڵندەیە کە تامەزرۆى بوون لە دونیادا لەپاداشتى ئەو باوەڕەى کە هەیانە.
خواى گەورە ئەوەى باس کردووە بۆ گۆشتى باڵندە واتە ناوى گۆشتى مانگا یان حوشتر .... هتد نەبردووە.
خواى گەورە لەو بەڵگانەى کە نیعمەتن بۆ بەندەکانى لەسورەتى (الواقعە) دەفەرموێ:
(ۆفَاکِهَة مِمَا ێتَخَیَرُونَ{20} ولحْمِ طیْرٍ مِمَا ێشْتَهُونَ{21}).
چ شتێک وا لە خەڵک دەکات کە تامەزرۆى گۆشتى باڵندە ببن لەبەهەشتدا؟
ئەگەر بەهۆى ئەوە نەبێت لە دونیادا لێى بێ بەش بوون؟
ئایا ئێمە تەنها بۆ گۆشتى باڵندە تامەزرۆ دەبین؟ بۆنمونە تا مەزرۆى میوە نابین لە کاتێکدا ناوى میوەش لە قورئاندا باس کراوە؟
جیاوازیەکە لێرە دەردەکەوێت : کاتێک خواى گەورە باس لە میوە دەکات لەگەڵ ئەوەدا باسى لە تامەزرۆیى و ئارەزووى خەڵکى بۆ میوە ناکات، لەکاتێکدا لەگەڵ گۆشتى باڵندە بەکارى هێناوە،لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆر جار ئارەزووى خواردنى میوە و گۆشت و خواردەمەنى بەتام تر لە گۆشتى باڵندە دەکەین !!
باشە بۆچى باسى گۆشتى باڵندە بەگشتى کراوە،بۆ نمونە نەوتراوە گۆشتى مریشک یان مراوى یان کۆتر؟؟
لە ئایەتەکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە هۆکارى ئارەزووى خەڵک بۆ گۆشتى باڵندە بە هەموو جۆرەکانیەوەیەتى لەبەر لەدەست چوونیان بۆى.
واتە هۆکارى ئەو ئارەزووە بۆ نەخۆشیەک دەگەڕێتەوە کە هەموو جۆرەکانى باڵندە دەگرێتەوە،نەک تەنها جۆرێک یان دوو جۆر،ئەوەش بە هۆى تواناى باڵندە بۆ گەشت کردن و کۆچ کردنى و گواستنەوەى ئەو نەخۆشى یەى کە تووشى بووە بۆ هەموو جۆرەکانى ترى لە هەموو شوێنێکى جیهان دا،هەروەک ئەوەى کە ئێستە ڕوو دەدات.
ئەمەش بە پێچەوانەى شێتى مانگا کە دەتوانرێت سەیتەرە بکەى بەسەریدا و گەمارۆى بدرێت بە هۆى ئەوەى کە تواناى فڕین و گواستنەوەى نی یە وەک باڵندەکان.
ئەمڕۆ ئێمە ئەوە بە چاوى خۆمان دەبینین کە خەڵکى هەموو جۆرەکان باڵندە لە مریشک و مراوى و کۆتر و چۆلەکە ....هتد بە زیندوویى یان بەبەستوویى فڕێ دەدەن،لەگەڵ ئەوەى کە پێویستیشیان بە گۆشتى باڵندەهەیە بۆخواردن.
لەگەڵ مندا ئەو ئاماژە قورئانیە دەبینن کە ئێستا ڕوو دەدەات؟
ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت لە ووڵاتەکاندا بە لەناوبردنى ئەو باڵندانە بێگومان ڕێگەیەک دەبێت بۆ لەناو چوونیان بەتەواوى،هەروەک چۆن هەندێ لە گیانەوەران لەناوچوون.
بەوشێوەیە گۆشتى باڵندە دەگمەن دەبێت یان هەر نامێنێت وادەکات کە تامەزرۆى ببین.
لە بەهەشتدا گۆشتى باڵندە دیاری یان پاداشت دەبێت بیجگە لە جۆرەکانى ترى گۆشت کە لەبەهەشتدا هەیە بەڵام خواى گەورە ئاماژەى بەوە نەکردووە کە تامەزرۆى دەبین.
هەروەک دەبینین کە خەڵکى وازى لەگۆشتى باڵندە هێناوە و بەرەو گۆشتى گیانەوەرانى تر هەنگاو دەنێت ،ئەمەش بەڕاست زانینى ووتەى خواى گەورەیە،بەبێ بوونى ئەو مەبەستەى کە گۆشتى باڵندە دەبێتە ئەوەى کە تامەزرۆى بکەن بەگشتى.....
پاک و بێگەردى بۆ خواى گەورە بۆ ئەو بەڵگەیەى کە لە ئایەتى(ولحم طیر مما یشتهون) باسى لێوە دەکات.
لە کۆتاییدا سوپاسى خواى گەورە دەکەم کە ڕێگەى بۆ ڕووناک کردمەوە هەتا گەورەیى قورئانى پیرۆز ببینم و ئەوەى کە تێیدایە لەو موعجیزانەى ئێمە نایزانین و شارەزا نین،لەگەڵ ئەو موعجیزانەى پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لە کاتێکدا کە نەیتوانیوە بخوێنێتەوە و بنوسێت درودى خواى لەسەر بێت...
و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین.
سەرچاوە : سایتی بهختهوهری

لهسهر هێڵ نییه