❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-15 15:28:36

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ..

مه‌ی وماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ به‌هێزکردنی توانا سێکسییه‌کانیان


گه‌نجی خۆرئاوا
بۆ مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی چێژێکی زۆر له سێکس گه‌نجانی ڕۆژئاوا بڕێکی یه‌کجار زۆر له مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و جگه‌ره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌کێشن و هه‌روه‌ها ده‌رمان بۆ به‌هێزکردنی وروژاندنی هه‌ستی سێکسی به‌کارده‌هێنن. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌ریتانی داهاتوویه‌کی ناگه‌شبینی گه‌نجانی ئه‌وروپا ده‌رده‌خات.

ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له که‌لتووری ڕۆژئاوا ده‌گرن و به‌دواکه‌وتووی له پێنووس ده‌ده‌ن، پێیده‌چێت ڕاستبکه‌ن، ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن "Mark Bellis" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "John-Moores" له شاری "لێڤه‌رپۆل" ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی ڕۆژئاوا بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ڕۆژئاوا شه‌وان له دیسکۆکان یان شوێنه‌کانی به‌سه‌ربردنی ڕابواردندا ده‌یکه‌ن، بۆ داهاتووی نه‌وه‌یه‌‌ك زۆر مه‌ترسیداره.

زاناکان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا وێنه‌ی "نه‌وه‌یه‌کی له‌ده‌ستچوو" نیشان ده‌ده‌ن: به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێت، که زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو هانا بۆ مه‌ی خواردنه‌وه و ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره قورسه‌کان ده‌به‌ن، تا په‌یوه‌ندی سێکسی خۆیان ئاسان و به‌هێز بێت.

له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا سێ له‌سه‌ر یه‌کی ڕواڵه‌کان و چواریه‌کی هه‌راشان به‌شێوه‌یه‌کی بێ ئه‌ندازه خۆیان سه‌رخۆش کردووه، تا به‌هۆیه‌وه که‌سێك به‌شێوه‌یه‌کی سانا بۆ سه‌رجێگا بدۆزنه‌وه و چێژی سێکسی ته‌واو وه‌ربگرن. سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، ئاشكرایانکردبوو، که بۆ جارێك "Cannabis"یان تاقیکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها سێیه‌کیان "Cocaine" یان "Ecstasy"یان به‌کارهێناوه.

ئه‌و جۆره ده‌رمانه بێهۆشکه‌رانه‌ش بۆ به‌هێزکردنی تواناییه‌کانی سه‌رجێگا له‌کاتی سێکسدا به‌کارده‌هێنرێن. هه‌ربۆیه چواریه‌کی ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، سوودیان له "Cocaine" وه‌رگرتووه، تا سێکسێکی درێژخایان به‌سه‌ربه‌رن.

به‌ ملیۆن له گه‌نجانی ئه‌وروپا ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان و مه‌ی به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی توانا سێکسییه‌کان به‌کارده‌هێنن. له‌مباره‌یه‌وه "یۆهان مۆریس" ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده گه‌نجان زانیارییان له‌سه‌ر ‌ئاکامه خراپه‌کانی ڕه‌فتاره‌کانیان هه‌یه، که‌چی به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو ئه‌و توخمه خراپانه به‌کارده‌هێنن، تا کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر چۆنێتی سێکسیان و چالاکی بکه‌ن."

توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پرسیاریان ئاڕاسته‌ی 1341 گه‌نجی نێوان ته‌مه‌ن 16 بۆ 35 ساڵ کرد بوو و ئه‌وانه‌ش دانیشتووانی ئه‌م شاره ئه‌وروپیانه بوون:

- ڤێینا له نه‌مسا
- برنۆ له چیك
- ئه‌سینا له یۆنان
- ڤینیسیا له ئیتاڵیا
- لشبۆنه له پورتوگال
- لیوبلیانا له سلۆڤینیا
- پالاما له ئیسپانیا
- لیڤه‌رپول له به‌ریتانیا

له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌‌که‌دا توێژه‌ران ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا قسه‌یان نه‌کرد، به‌ڵکو له‌ڕێگا پرسیاری دابه‌شکراو له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك وه‌ڵامه‌کانیان وه‌رگرت. له‌هه‌ر وڵاتێك قسه‌ له‌گه‌ڵ دوو کورو یه‌ك کچ کرا، ئه‌نجا داوایان لێکرا، وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له‌سه‌ر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك بنووسنه‌وه و سێ هاوڕێی دیکه و ناسیاو بۆ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بدۆزنه‌وه.

توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی بڵاوکراوه‌ی "BMC Public Health"دا بڵاوکرده‌وه.

بۆزانیاری زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-17 00:45:34

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ..

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم کووڕی سلێمانی دەستت خۆش بێ

هەر شاد بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-17 14:38:34

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ..

swpas kaka namo dastt xosh bet bo payama jwanakat hawrem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net