❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوكی‌ (كوردستان)ی كۆچ كردوو،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 10:52:01

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

باوكی‌ (كوردستان)ی كۆچ كردوو،

باوكی‌ (كوردستان)ی كۆچ كردوو، له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ لێدواندا ئاوا باسی‌ روداوه‌كه‌ ده‌كات
موقه‌ده‌م عبدالله ره‌سوڵ به‌رپرسی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كێوه‌ره‌شی‌ رانیه‌  : سوێند به‌ خوا كچه‌كه‌م به‌قه‌ده‌ر هه‌ر حه‌وت كوڕه‌كه‌م خۆشویستوه‌
ئا: لێدوان
من ته‌مه‌نم 45 ساڵه‌‌و زۆر سه‌رگوزشته‌و روداوم له‌ ژیاندا بینیوه‌, زۆر شتیشم بیستوه‌, ئه‌م روداوه‌ش هه‌ر له‌ من روینه‌داوه‌, به‌ڵكو له‌و دنیادا چه‌ندان روداوی‌ وه‌ك ئه‌وه‌‌و له‌وه‌ش گه‌وره‌تری‌ تێدا بووه‌, به‌لاَم من ئه‌مانه‌تێكی‌ خودام له‌ لابووه‌و لێی وه‌رگرتومه‌وه‌، ده‌بێت تۆ به‌ دڵێكی‌ فراوانه‌وه‌ ئه‌مانه‌ته‌كه‌ت بده‌یه‌وه‌ به‌ خودای‌ گه‌وره‌، دیاره‌ من 7 كوڕ‌و كچێكم هه‌بووه‌، به‌لاَم سوێند به‌ خوا كچه‌كه‌م به‌قه‌ده‌ر هه‌ر حه‌وت كوڕه‌كه‌م خۆشویستوه‌, ئه‌وه‌نده‌ رێزم لێگرتوه‌و نازیشم زۆر داوه‌تێ‌، زۆریشم ئازاد كردبوو له‌ هه‌موو كارێكدا، چونكه‌ من كاتی‌ خۆی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ كوردستان 14 سالاَن بوو، ئامۆژگاریم كردو پێم وت كوردستان گیان تۆ ده‌خوێنی‌، تكایه‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ئاگات له‌ خۆت‌و كه‌سایه‌تی‌ باوك‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ت بێت، كچم هیوادارم تۆ به‌سه‌ربه‌رزی‌ بچیه‌ ماڵ‌و شوێنی‌ خۆت‌و نه‌بیه‌ جێگای‌ تانه‌و ته‌شه‌رو هه‌میشه‌ پێم خۆشه‌ وه‌ك پیاوێك مامه‌ڵه‌ بكه‌یت، خۆشت بڕۆ ئازادیت، من وه‌ك باوكانێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ل َناكه‌م، له‌ كوێ‌ ده‌خوێنی‌‌و چیت حه‌ز لێیه‌، ئازادیت‌و پشتیوانیت ده‌كه‌م، ئه‌وه‌بوو كوردستان له‌و كارانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكردن، من زۆر پشتیوانیم ده‌كردو بواری‌ كاركردنم به‌ باشی‌ بۆ ره‌خساند رۆژێك ده‌یوت باوكه‌ ده‌مه‌وێت ببمه‌ رۆژنامه‌نوس، ده‌موت به‌ ئاره‌زووی‌ خۆت بكه‌، یان ده‌یوت ده‌چم مقابه‌له‌یه‌ك یان كارێكی‌ تر ده‌كه‌م، ئیتر رێگری‌ هیچم لێنه‌ده‌كردو ئازادم كردبوو، چونكه‌ كوردستان ره‌فتاری‌ وه‌ك پیاوێك بوو متمانه‌ی‌ ته‌واوم پێ بوو، خۆشی‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌َكی‌ به‌رز بوو، له‌ ماڵه‌وه‌ نازی‌ له‌ لای‌ دایك‌و باوكی‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ لای‌ من زۆر بوو، بڕوا بكه‌ن رۆژانه‌ كه‌ منداڵه‌كان پاره‌یه‌كیان لێوه‌رده‌گرتم بۆ رۆژانه‌ی‌ خۆیان، ئه‌وا  باخه‌ڵ‌و ژیانی‌ من به‌بێ‌ پرس، بۆ كوردستان كراوه‌ بوو، سوێند به‌ خودا نه‌یده‌وت ئه‌وه‌م ده‌وێت، خۆی‌ ده‌هات چه‌ندی‌ پێویست با ده‌یبرد، ئیتر به‌رده‌وام پشتیوانیم كردوه‌، خۆشی‌ به‌ ره‌غبه‌تی‌ خۆی‌ وتی‌ باوكه‌ ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ شوو بكه‌م‌و حه‌زیش ده‌كه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌م، چونكه‌ لێره‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكی‌ تریش بخوێنم، هه‌ر ده‌بم به‌ مامۆستا ئیتر وتی‌ شتێكی‌ وایان پێوتووم، بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ئاوان، بزانم رات چیه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان چۆنن، منیش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ یه‌كسه‌ر وه‌لاَمم دایه‌وه‌، كه‌ ده‌توانم كه‌فاله‌تی‌ ئه‌و ماڵه‌ بكه‌م، چونكه‌ ده‌مناسین، به‌لاَم وتم من كوڕه‌كه‌یان ناناسم، چونكه‌ ئه‌و ماڵه‌ وه‌ختی‌ خۆی‌ جیرانمان بوون‌و كوڕه‌كه‌شیان ناناسم، به‌لاَم ئینشالاَ له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا پرسیاری‌ هه‌ڵسوكه‌ت‌و كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و كوڕه‌ت بۆ ده‌كه‌م‌و ئیتر وتی‌ باوكه‌ سوپاس، ئه‌وه‌بوو من پرسیارم له‌ چه‌ند هاوڕێ‌و دۆستێكم كرد، له‌ به‌ریتانیا به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌، زۆر به‌ وردی‌  پرسیارم لێی‌ كرد ئیتر وتیان خۆی‌ كوڕی‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بێت، حه‌تمه‌ن خۆشی‌ باشه‌‌و هه‌رواش ده‌رچوو، كوڕێكی‌ باش بوو ماوه‌ی‌ 8 ساڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَت له‌ به‌ریتانیابوو، وه‌لاَ كوڕێكی‌ جوان‌و سورو سپی‌ چاوشین بوو، به‌لاَم من كه‌ وه‌لاَمی‌ كوردستانم دایه‌وه‌، وتم كچه‌كه‌م زۆر به‌باش باسی‌ ده‌كه‌ن، منیش بێدڵی‌ تۆ ناكه‌م، به‌لاَم پێم خۆشه‌، بۆ خۆشم له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و كوڕه‌ ببینم‌و بزانم چۆنه‌، ئیتر چومه‌ ماڵێكی‌ پوریان‌و له‌ رێگای‌ كه‌سێكه‌وه‌ بانگم كرد‌و نزیكه‌ی‌ سه‌عاتێك پێكه‌وه‌ قسه‌مان كرد‌و پرسیارم لێكرد، ئیتر كوڕێكی‌ باش‌و به‌ دڵم بوو، منیش چومه‌وه‌ ماڵ به‌ كوردستانم وت كورێكی‌ ئاوایه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ش خۆم به‌ كوردستانم وت پێم باشه‌ خۆشت ئه‌و كوڕه‌ ببینی‌، چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌، كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ نه‌بینیبوو، ئیتر وتی‌ بابه‌ عه‌یبه‌، وتم كچم عه‌یب نیه‌، تۆ براكه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌و با ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خوشكێكی‌ بێت‌و پێكه‌وه‌ بچن قسه‌ بكه‌ن‌و جوان بیبینه‌، مادام له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی‌ نیه‌، وتی‌ سوینَد به‌خوا تا ئێستا كه‌سێكم خۆشنه‌ویستوه‌‌و بڕوام به‌ خۆشه‌ویستی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ نیه‌، منیش وتم زۆر باشه‌و ئازادم كرد، ئیتر خۆشی‌ له‌گه‌ڵی‌ دانیشت‌و قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردو هاته‌وه‌و منیش وتم چی‌ بوو؟ وتی‌ وه‌لاَ بابه‌ كوڕێكی‌ باشه‌و خه‌راپ نیه‌، وتم به‌ دڵته‌ وتی‌ به‌ڵێ‌، هه‌تا من زۆرم ته‌ئكید لێ‌ كرده‌وه‌ كه‌ من دڵی‌ تۆم ده‌وێ‌،  وتی‌ بابه‌ زۆر چاكه‌، ئیتر ئه‌وه‌  بوو من سه‌فه‌رێكی‌ هه‌ولێرم كرد، ئه‌و ماڵه‌ش ته‌له‌فۆنیان كرد، كه‌ شه‌و دێنه‌ پێش، منیش گه‌ڕامه‌وه‌و شه‌و  كۆمه‌ڵێك خزم هاتن بۆ داخوازی‌‌و منیش وتم ناتوانم بڕیاری‌ خێرا بده‌م، ده‌بێ‌ مشاوه‌ره‌یه‌كی‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌م، دیسان له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایكی‌‌و منداڵه‌كان‌و خۆی‌، راوێژم كرده‌وه‌، سه‌ره‌تا پێشه‌وای‌ كوڕم یه‌ك تۆز موعاریز بوو، چونكه‌ ئه‌و كوڕه‌كه‌ی‌ نه‌ده‌ناسی‌، ته‌نها وتی‌ بابه‌ به‌ چاكی‌ نازانم ئافره‌ت بێته‌ ئه‌وروپا، ژیان له‌وێ‌ به‌سه‌ر به‌رێ‌، چونكه‌ ئه‌وروپا له‌و بواره‌ سه‌قه‌ته‌، منیش هه‌رچۆن بێت قه‌ناعه‌تم به‌كوڕه‌كه‌م كرد كه‌ من له‌ كچه‌كه‌م راده‌بینم كه‌ بچێته‌ ئه‌مریكاش، ئه‌وه‌نده‌ به‌ سه‌ربه‌رزی‌ ده‌زانم، ئه‌وجار ئه‌و كوڕه‌ به‌ ته‌نها نیه‌ ده‌چێته‌وه‌ لای‌ خزم‌و كه‌سوكاری‌، ئه‌و كچه‌ش به‌رنامه‌ی‌ خوێندن‌و درێژه‌ پێدانی‌ خوێندنی‌ هه‌یه‌، ئیتر پێشه‌وا وتی‌ كه‌واته‌ پێم خۆشه‌‌و رام له‌گه‌ڵ رای‌ تۆیه‌، تۆ چۆن به‌ باشی‌ ده‌زانی‌، منیش رازیم، ته‌بعه‌ن كوردستان خۆشی‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پێشه‌وا كرده‌وه‌و ماڵه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد، ئیتر دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پرسی‌ هه‌موو ماڵه‌وه‌م كرد، وه‌لاَمی‌ ئه‌و ماڵه‌م دایه‌وه‌، كه‌ نسیب ئه‌وه‌یه‌ بێنه‌ پێش‌و منیش یه‌كسه‌ر كچه‌كه‌م پێشكه‌ش كردو ده‌ست ماچ كراو بۆ سبه‌ی‌ شه‌و هاتن بۆ ماره‌كردن‌و رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك‌و كه‌سوكاری‌ هه‌ردوو لا هاتن بۆ ماره‌كردن، سوێند به‌خوا له‌و كاته‌ هیچ مه‌لایه‌كم نه‌بینیوه‌ وه‌ك ئه‌و مه‌لایه‌ (مه‌لا ته‌یبی‌ مه‌رگه‌یی‌) نیو سه‌عات قسه‌ی‌ بۆ كرد، وتی‌ كچم باوكت به‌ زۆری‌ نه‌یداوی‌؟ وتی‌ نه‌خێر باوكم له‌و باوكانه‌ نیه‌، وتی‌ به‌ دڵته‌؟ وتی‌ به‌ڵێ‌، وه‌لاَمی‌ پرسیاره‌كانی‌ دایه‌وه‌و 2 شاهیدو چه‌ند  كه‌سێكی لێ‌ بوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماره‌ كرا، ئه‌و ماڵه‌ش نزیكه‌ی‌ 100 كارتێكیان به‌جێهێشت، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ ماڵه‌كان بگێڕینه‌وه‌و وتیان كاك عبدالله رۆژی‌ شه‌ممه‌ شه‌كراو خواردنه‌وه‌یه‌تی‌، به‌یانی‌ سه‌عات 9 هه‌ڵساین، تا نانمان خوارد، بوو به‌ سه‌عات 9,30 كوردستان هاته‌ لامو وتی‌ بابه‌ هاوكاریم بكه‌ له‌ كارته‌كاندا، خۆی‌ كارته‌كانی‌ دیاری‌ ده‌كرد كه‌ 10ی مانگه‌ سه‌عات 2 له‌ هۆڵی‌ شاهان، ئه‌و ئه‌وانه‌ی‌ ده‌نوسی‌ منیش له‌ پشتی‌ زه‌رفه‌كان ناوی‌ ماڵه‌كانم ده‌نوسی‌، ئیتر به‌ هاوكاری‌ عه‌لی‌ برام و محمدی‌ برای‌ هه‌موو شته‌كانمان نوسی‌، دواتر له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ برام‌و محمد به‌ سه‌یاره‌كه‌ له‌گه‌ڵی‌ رۆیشتن سه‌عات 2 بۆ 3 هاتنه‌وه‌، كوردستان وتی‌ باوكه‌ هه‌موو كارته‌كانمان دابه‌ش كرد ته‌نها ئه‌و 5 كارته‌ نه‌بێت كه‌ دوانیان ماڵیانمان پێنه‌زانین، ئه‌وانی‌ تر له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بوون منیش وتم قه‌یناكا خۆم ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌م، ئیتر شه‌وه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشتین به‌ خۆشی‌‌و قسه‌ی‌ خۆش، به‌یانی‌ من سه‌عات 9 هه‌ڵسام له‌ خه‌و، وتم كوا كوردستان، وتی‌ چۆته‌وه‌ په‌یمانگا، منیش وتم ئه‌ی‌ ئه‌مرۆ شه‌كراو خواردنه‌وه‌ی‌ نییه‌؟ وتی‌: به‌ڵێ‌، به‌لاَم ته‌ڵه‌به‌كانی‌ هاوڕێی‌ وتویانه‌ ئیمتیحانی‌ هه‌یه‌، منیش وتم ژنه‌كه‌، ئه‌و شوی‌ كردوه‌و ئه‌مڕۆ شه‌كراوخواردنه‌وه‌یه‌تی‌، بۆچی‌ چۆته‌وه‌؟ ئیتر وتی‌ وه‌لاَ تازه‌ رۆیشتوه‌، منیش هه‌ر خه‌ریكی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ خزمان بووم، سه‌عات 12,30 من له‌ بۆسكین بووم له‌ ماڵی‌ خاڵی‌ هاتمه‌وه‌، من سه‌عات یه‌ك هاتمه‌وه‌ كه‌ بینیم كوردستان له‌گه‌ڵ كچێك كه‌ ناوی‌ خونچه‌ بوو ره‌فیقی‌ خۆی‌ بوو كه‌بابی‌ هێنابوو، دوایی‌ وتی‌ بابه‌ سویچه‌كه‌م بده‌یه‌ با ئه‌و هاوڕێیه‌م بگه‌یه‌نمه‌وه‌، منیش سویچه‌كه‌م دایه‌ عه‌لی‌ برام و پێكه‌وه‌ رۆیشتن‌و چونه‌ ئه‌وێ‌، وه‌ختێك كوردستان هاته‌وه‌ مریه‌م واته‌ دایكی‌ وتی‌: عبدالله له‌وه‌ ده‌چێت كوردستان كه‌مێك دڵگران بێت، وتم بۆ؟ وتی‌ هاتۆته‌وه‌ جه‌وی‌ ته‌واو نیه‌، منیش چومه‌ لای‌‌و قسه‌م كرد، وتم كوردستان كچم هیچ گرفتێكت هه‌یه‌؟ وتی‌ باوكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كته‌ب بووم، چه‌ند هاورێیه‌كم پێیان وتوم لێره‌ چه‌ند كوڕی‌ جوانتر هه‌یوو، وه‌عدت دابوو لێره‌ مه‌كته‌ب ته‌واو بكه‌ی‌، منیش وتم كچم به‌ قسه‌ی‌ خه‌ڵك مه‌كه‌ مادام خۆت رازیت‌و كوڕه‌كه‌ت به‌ دڵه‌، قسه‌ی‌ خه‌ڵكت نه‌چێته‌ گوێ‌، خه‌ڵك حه‌سوده‌، تۆ لێره‌وه‌ ده‌چیه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَت‌و مادام بڕیاری‌ خوێندنت داوه‌، له‌وێ‌ ده‌توانی‌ به‌ خواسته‌كانت بگه‌ی‌، ئه‌گه‌ر په‌شیمانیشی‌ پێم بڵێ‌، وتی‌ په‌شیمان نیم ئیتر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، نه‌ شه‌ڕێك نه‌ بۆڵه‌بۆڵێك نه‌ گرفتێك، سوێند به‌خودا، ئه‌گه‌ر شتی‌ ئاوام زانیبا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگام نه‌ده‌دا، ئیتر وتی‌: باوكه‌ ده‌چم خۆم ده‌گۆڕم‌و جلی‌ زه‌هراكه‌ی‌ برده‌ ژوور، دوایی‌ هاته‌وه‌‌و وتی‌: ئه‌رێ‌ بابه‌ تۆ به‌و ده‌مانچه‌یه‌ ناڕه‌حه‌ت نابی‌؟ به‌رده‌وام له‌ پشته‌وه‌ته‌؟ وتم: نا كچم، من تازه‌ راهاتووم، پاشان وتم ئه‌ی‌ باشه‌ كوردستان تۆ ناچی‌ بۆ ساڵۆن؟ وتی‌ نا، من خۆم جوانكاری‌ خۆم ده‌كه‌، چونكه‌ كوردستان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موو شتێكی‌ هه‌بوو، بۆیه‌ به‌ منی‌ وت بابه‌ ئه‌ی‌ تۆ خۆت ناگۆڕی‌ بۆ ناچی‌ قاته‌ شاڵه‌كه‌ت له‌به‌ر بكه‌ی‌؟ منیش چومه‌ ئه‌ودیو قاته‌ شاڵه‌كه‌م له‌به‌ر بكه‌م، قاته‌كه‌م له‌ 20/4 بوخار كردبوو له‌به‌رم نه‌كردبوو، ئیتر ده‌مانچه‌و شته‌كانم له‌سه‌ر یه‌ك داناو خه‌ریكی‌ له‌به‌ر كردنی‌ قاته‌كه‌م بووم كوردستان وتی‌: بابه‌ ئه‌و پشتێنه‌ له‌و قاته‌ نایه‌ بۆ پشتێنه‌كه‌ی‌ تر نابه‌ستی‌؟ منیش له‌به‌ر دڵی‌ ئه‌و وتم باشه‌و چوم پشتێنه‌كه‌م بێنم‌و به‌ستم له‌به‌ر ئاوێنه‌، هاتمه‌وه‌ شته‌كانم هه‌ڵگرته‌وه‌و ویستم بچه‌مه‌وه‌ ژووری‌ میوان، به‌لاَم ده‌مانچه‌كه‌م له‌وێ‌ نه‌مابوو، منیش وتم كوا ده‌مانچه‌كه‌ كۆسره‌ت وتی‌: وه‌لاَ بابه‌ پێشه‌نگ لێره‌ بوو ره‌نگه‌ ئه‌و بردبێتی‌، وتم فریا بكه‌ون نه‌وه‌كا فڕێیبدا، چونكه‌ پێشه‌نگ منداڵه‌ بچوكه‌كه‌مانه‌، ئیدی‌ كۆسره‌ت‌و پشتیوان رۆیشتن بۆ ده‌رێ‌‌و هاتنه‌وه‌ وتیان لای‌ ئه‌و نیه‌، ئیتر گه‌ڕام له‌ ژووره‌كان بانگی‌ كوردستانم كرد، له‌وێ‌ نه‌بوو، منیش به‌ پشتیوانم وت نه‌وه‌كا كوردستان له‌سه‌ربان ته‌له‌فۆن بكا، نه‌وه‌كا ئه‌و ئاگای‌ لێبێت، نیوه‌ی‌ قادرمه‌كانی‌ بڕی‌، له‌ ناكاو ته‌په‌یه‌ك هات، ئیتر چوینه‌ سه‌ربان‌و وتی‌ بابه‌ كوردستان خۆی‌ كوشت، كه‌ چوم سه‌یرم كرد كوردستان كه‌وتوه‌، ده‌مانچه‌كه‌ 2 مه‌تر له‌ خۆی‌ دوور كه‌وتبۆوه‌، زۆر ناره‌حه‌ت بووم به‌و كاره‌، چونكه‌ حه‌لمان هه‌بوو، بۆ په‌شیمانی‌ لام ده‌رنه‌بڕی‌ نه‌ لای‌ من‌و نه‌ لای‌ دایكی‌، پێشتر پێمگوتبوو كچم كه‌ زۆر ناڕه‌حه‌تی‌ دوای‌ شه‌كراوخواردنه‌وه‌، ده‌توانی‌ پێیبڵێیت كه‌ ماڵ نه‌یه‌نی‌ بۆ ئێره‌، من نایه‌م، ئیتر ئه‌و وتبووی نا دایه‌ كێشه‌ نیه‌، هه‌مووی‌ هه‌ر به‌سه‌رچاو بوو، ئیتر به‌ په‌له‌ باوه‌شم لێداو گه‌یاندمه‌ نه‌خۆشخانه‌و كاتژمێر 2 گیانی‌ سپارد دیاره‌ چاره‌نوس‌و ته‌مه‌نی‌ ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ به‌داخه‌وه‌.





Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net