❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نج له‌به‌رده‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 11:18:49

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

گه‌نج له‌به‌رده‌م

گه‌نج له‌به‌رده‌م ده‌رگا داخراوه‌كانی‌ كومه‌ڵگادا؟
 



     محمودی‌ خوێندكاران
دوور له‌پێناسه‌ی‌ گه‌نج وناساندنی‌ ئه‌م توێژه‌ ده‌چمه‌ سه‌ر كومه‌ڵگه‌، ئه‌و جیگایه‌ی‌ هه‌میشه‌ گه‌نجی‌ توشی‌ بێهیوایی‌ كردووه‌ ،كه‌ چاوی‌ كومه‌ڵگه‌ و تیڕوانینی‌ جۆراوجۆری‌ وایكردووه‌ گه‌نجیك نه‌توانێ‌ به‌ئازادی‌ ڕای‌ خۆی‌ ده‌ربڕێت و هه‌ست به‌بوونی‌ خۆی‌ بكات ،ژیانی‌ ئێمه‌ له‌كیشوه‌ری‌ ئاسیادایه‌ له‌نێو ئه‌م كیشوه‌ردا له‌عیراقدا له‌دایك بووین كه‌هه‌موو ته‌مه‌نی‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ سوره‌ له‌خوێن ،له‌م عیراقه‌شدا گه‌نجی‌ كورد زه‌لیلی‌ ده‌ستی‌ كومه‌ڵێك داب و نه‌ریتی‌ ڕۆژانه‌یه‌ كه‌ ده‌ست بۆ هه‌رشتیك ده‌بێت به‌ (عه‌یبه‌ ـ حه‌رامه‌ ـ گوناحه‌ )وه‌لاَمت ده‌درێته‌وه‌، ئه‌مه‌ وای‌ كردووه‌ كه‌ ده‌رگای‌ كومه‌ڵگه‌ داخراو بێت و گه‌نج ده‌سته‌ وه‌ستان وه‌ستاوه‌ ، ده‌بێت ئێمه‌ی‌ گه‌نج له‌م ودواوه‌ واز له‌ ڕابردوو بێنین هه‌وڵی‌ دروست كردنی‌ كومه‌ڵێكی‌ ته‌ندروست بده‌ین كه‌ ڕاستیه‌كان وهه‌ست وهوَشی‌ مرۆڤ فه‌رمان ره‌وایی‌ له‌ جێگای‌ ترس وخورافات ،زۆرشت هه‌یه‌ بێ‌ لێكوڵینه‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زیانی‌ هه‌بێ‌ بۆ كومه‌ڵگه‌ نابێ‌ ده‌ستی‌ بۆبه‌رێت ،به‌ جۆرێك نه‌وه‌ دوای‌ نه‌وه‌ خوَی‌ لێ‌ ده‌پارێزێت وخه‌ریكه‌ جێگای‌ خوَی‌ ده‌كاته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوَمه‌ڵه‌وه‌ هه‌بێ‌ یان ده‌یان نه‌ریتی‌ كوَن بڕاوه‌ته‌ سه‌رمانا هیچ لیكوڵینه‌وه‌یه‌كیش نه‌یتوانیوه‌ باش و خراپ ده‌ست نیشان بكات ، وه‌ك په‌یكه‌رێك وایه‌ كه‌س نه‌توانیت ده‌ستی‌ بۆبات ،
له‌كوَندا له‌ ولاَتانی‌ ئه‌وروپا كوَمه‌ڵێ‌ په‌یكه‌ریان دروست كرد ناوی‌ خودایان لێناوه‌ وخه‌ڵك ده‌یپه‌رستن ، نه‌گوَڕینی‌ ئه‌م داب ونه‌ریته‌ كوَنه‌ی‌ ئێمه‌ ، ئیستا له‌هه‌مان داب ونه‌ریتدا خوَی‌ ده‌بینێته‌وه‌ ،گوَڕانی‌ ئیستا پێویستی‌ به‌ كوَمه‌ڵێ‌ گه‌نجی‌ كارامه‌ولیهاتوو هه‌یه‌ بۆ تیكشكاندنی‌ ئه‌قڵی‌ كوَنی‌ كوَمه‌ڵگه‌ وهه‌وڵدان بۆكاراتركردنی‌ ئه‌قڵی‌ مرۆڤ، كومه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ ئیستا خوَی‌ له‌ چه‌ند چینێكی‌ جیاوازدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا توێژه‌كانی‌ كومه‌ڵگه‌ بێ‌ جیاوازی‌ چه‌ندین توێژدروست بووه‌، وه‌ك(ئاغا،ده‌ربه‌گ،شێخ،سه‌ید)ئه‌مانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یری‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ،كه‌ئه‌وان له‌سه‌رووی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بن،له‌كاتی‌ شۆڕشی‌ فه‌ره‌نسادا كومه‌ڵێ‌ خه‌ڵك له‌ده‌وری‌ پادشای‌ ئه‌و ولاَته‌ كوبونه‌ته‌وه‌ خوَیان له‌خه‌ڵك به‌باشتر ده‌زانی‌ وخه‌لكیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌ ،خه‌لك نان نه‌بوو بیخوات كاتیك یه‌خه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ قه‌یسه‌ریان گرت ژنه‌كانی‌ ناو قیسه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بێ‌ ئاگابوون ده‌یان گوت ئه‌گه‌رنان نیه‌ بیخون باپسكیت بخون !!ئێستاش كوَمه‌ڵێكی‌ وه‌ك (ئاغا ،ده‌ربه‌گ،شیخ)فێری‌ بوون هه‌رده‌سه‌لاَتیك حوكم بكات ئاماده‌یه‌ بچێته‌ ژێرده‌سه‌لاَتیه‌وه‌ بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ كومه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوَیان وبه‌كارهێنانی‌ گه‌نج وه‌ك ده‌سكه‌لا بۆ ئامانجه‌كانیان ، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌لاَته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان پشتگیری‌ ئه‌م چینانه‌ ده‌كه‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌وان له‌سه‌روی‌ خه‌ڵك داده‌نرێت ،هه‌وڵیان نه‌گۆڕینی‌ كومه‌ڵگه‌یه‌ ،كاره‌ساته‌كه‌ش له‌وه‌دا خوَی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌چه‌ند بیانویه‌ك ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ ڕیگه‌ خوَش ده‌كات ئه‌م چینانه‌ی‌ كومه‌ڵ ڕێگه‌یان پێ‌ ده‌درێت هه‌وڵ وتوانای‌ خوَیان بخه‌نه‌ گڕ بۆ له‌باربردنی‌ هه‌رهه‌وڵێك بۆ ڕزگار بوونی‌ كوَمه‌ڵگه‌ بدرێت، ئێمه‌ی‌ گه‌نج له‌ پاڵ ئه‌م كوَمه‌ڵه‌دا نه‌مان توانیوه‌ جێگای‌ ده‌ستمان دیاربێت به‌تایبه‌تی‌ كاتێك ده‌سه‌لاَت خوَی‌ نادات له‌ شته‌گرنگه‌كان ،ئه‌گه‌ر له‌ باخچه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌ بیگری‌ بۆ قوتابخانه‌ وخوێندنگاكان وپه‌یمانگا وزانكۆ وسه‌نته‌روشوێنه‌ ڕووناكبیروگشتیه‌كان ،له‌دوای‌ هه‌موو ده‌زگاكانه‌وه‌ دێت ،ڕووی‌ په‌روه‌رده‌وفیركردن تێكشكاوه‌ وچاره‌سه‌ری‌ نیه‌ ،پوَلێك (50)خویندكاری‌ تێدایه‌ وبینایه‌ك چوار ده‌وامی‌ تێدایه‌،ئه‌گه‌رسه‌یری‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ بكه‌ین هه‌رناوه‌و خاوه‌نی‌ پرۆژه‌یه‌ك نیه‌ جێگای‌ دڵخوشی‌ گه‌نجان بێ‌،وه‌زاره‌تی‌ وه‌رزش ولاوان تاكو ئیستا نه‌یتوانیوه‌ جێگای‌ ئومێدی‌ گه‌نج بێ‌، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش دا ئێمه‌ی‌ گه‌نج خاوه‌نی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك نین،لێره‌دا نێوانی‌ ده‌سه‌لاَت وگه‌نج بۆشاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تێ‌ كه‌وتووه‌ ،ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ گوێ‌ گرتنی‌ گه‌نج ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ كه‌من له‌ ژماره‌ی‌ په‌نجه‌كان تێناپه‌ڕن، له‌هه‌رساتێكش دا پێویستی‌ به‌ده‌نگی‌ گه‌نج بێ‌ هه‌زارویه‌ك دروشمی‌ بریقه‌دار ده‌نووسێت ،داوای‌ لێ‌ ده‌كات خاوه‌نی‌ هه‌ڵوێست بێت ،ڕۆژیك دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ ناناسرێن،ڕێكخراوه‌كانی‌ لاوان زیاتر گه‌نجیان بێ‌ هیواكردووه‌ ،ده‌ست تیوه‌ردانی‌ ئه‌م لاوئه‌ولا وایكردووه‌ ئیستا ڕیكخراه‌دوه‌كان به‌ره‌وهه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ ده‌بن،زۆربه‌ی‌ ڕیكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردندا هاوكاری‌ ده‌كرێت و دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئیهمال ده‌كرێن ،ده‌رگاكان داده‌خات تاكو ساڵی‌ داهاتوو ،له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ دوو سێ ساڵی‌ دا جیاوازیه‌كی‌ گه‌وره‌یان خسته‌ نێوان شاره‌كانی‌ كوردستان له‌ سلێمانی‌ و گه‌رمیان یانه‌كان كه‌له‌ ڕیزی‌ پله‌ی‌ نایاب یاریان ده‌كرد ئێستا له‌ بێ پاره‌یی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و توانی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ خوله‌كانیان نیه‌ كه‌چی‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك سه‌دان ملێۆن دینار عقد ده‌كه‌ن ،كه‌باسی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین حكومه‌تی‌ هه‌موانه‌ كه‌چی‌ جیاوازی‌ له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی‌ وه‌ك شه‌و و ڕۆژ دیاره‌ ، جا گه‌رمیانێك كه‌ تاكۆ ئیستا له‌به‌رنامه‌ی‌ حوكمه‌تدا نیه‌ ،كه‌س نازانی‌ پاریزگایه‌ !لادییه‌ شارۆچكه‌یه‌ ،ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات خۆی‌ ده‌ڵیت نازانم ئیشم چیێه‌؟ده‌كرێت حوكمه‌ت بزانێت كومه‌ڵی‌ خه‌ڵك هه‌ن له‌ گه‌رمیاندا ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو مرۆڤیك خاوه‌نی‌ ژیان بن!!!

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-17 14:50:27

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: گه‌نج له‌به‌رده‌م

dastt xosh bet ameiz gyan sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-17 16:32:07

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: گه‌نج له‌به‌رده‌م

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێ گیان ده‌ستت خۆش بیت سه‌رکه‌وتوبیت،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net