❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 14:38:06

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

  موناجاتی عه‌بدێكی گوناهباری هیوادار به‌ره‌حمه‌تی خوا!!
ئه‌ی خودایه‌!
ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی تۆ ته‌نیا بۆ تێكۆشه‌ران بێت.... كێ هه‌یه‌ به‌زه‌یی به‌كه‌مته‌ر خه‌مانا بێته‌وه‌؟! ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نیا له‌ پاڵفته‌كان وه‌ربگریت... كێ هه‌یه‌ فریای ئاوێته‌كاران بكه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر تۆ رێزی ته‌نیا جوانكاران بگریت... كێ هه‌یه‌ فریای خراپكاران بكه‌وێت؟!
ئه‌ی خودایه‌!
چه‌ند داخ و خه‌فه‌تم گه‌وره‌یه‌ .... خۆم بێ ئاگام و خه‌ڵكی به‌ئاگا دێنمه‌وه‌!! تووشی چ موسیبه‌تێكی گه‌وره‌بووم... من خۆم خه‌واڵووم و خه‌ڵكی خه‌به‌ر ده‌كه‌مه‌وه‌!!


ئه‌ی خودایه‌!

ئه‌گه‌ر رێبوارانی ئه‌م كاروانه‌م رێنموونی كرد.. و به‌هۆی ئامۆژگاری جوانمه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ جێ، ئایا رینوێنی كراوه‌كان وه‌ردگریت، و ده‌ست به‌رووی رینوێنیكاریشه‌وه‌ ده‌نێی؟!

ئه‌ی خودایه‌!
ئای به‌دبه‌ختییه‌كه‌م چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر لێم نه‌بووریت و عه‌فوم نه‌كه‌یت!! ئای په‌شیمانی و نه‌دامه‌تم چه‌ند سه‌خته‌ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت پیاما نه‌یه‌ته‌وه‌و ره‌حمم پێ نه‌كه‌یت!!
له‌ فه‌رمووده‌ی ساغ و دروستی پێغه‌ممه‌ره‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه‌ صلى الله عليه وسلم پێمان گه‌یشتووه‌، كه‌ فه‌رموویه‌تی: خوا ره‌حمی خۆی كردووه‌ به‌سه‌د به‌شه‌وه‌، نه‌وه‌دو نۆ به‌شی لای خۆی هێشتۆته‌وه‌،و ته‌نیا به‌شێكی به‌سه‌ر هه‌موو ‌گیاندارانی سه‌رزه‌ویدا دابه‌شكردووه‌ و به‌خشیوه‌ته‌وه‌، و له‌وته‌نیا به‌شه‌یه‌ كه‌ ماین پێی خۆی هه‌ڵده‌گرێ نه‌وه‌ك پێ بنێ به‌ جوانوه‌كه‌یا...
هیوامان به‌و ره‌حمه‌ فراوان وبێ كۆتاییه‌ی تۆیه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار!!

خوایه‌! له‌سه‌رزمانی خۆشه‌ویسترین دروستكراوت خۆت فه‌رمووته‌: " ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! تاتۆ داوام لێ بكه‌یت وهێوات به‌ لێخۆشبوونم هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌رحاڵێك بیت لێت خۆش ده‌بم وده‌ربایس نایه‌م، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانت بگه‌نه‌ هه‌وره‌كانی ئاسمان، پاشان داوای لێخۆشبوونت لێكردم، لێت خۆش ده‌بم وده‌ربایس نایه‌م، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م! ئه‌گه‌ر به‌نزیكی پڕ سه‌ر زه‌وی گوناهه‌وه‌ هاتیت بۆلام، و شتێكت نه‌ده‌كرد به‌ شه‌ریكی من، منیش به‌نزیكی پڕ سه‌ر زه‌وی لێخۆشبوونه‌وه‌ دێم بۆلات.

هیوام به‌ولێبورده‌ییه‌ فراوانه‌ و به‌و ره‌حمه‌ته‌ بێ كۆتاییه‌ته‌، به‌رووی ره‌ش و ریشی سپیه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگای ره‌حمه‌تی فراوانتا هه‌ڵتوتكاوم، وداوای لێ بووردنت لێده‌كه‌م، به‌گه‌وره‌یی خۆت بم به‌خشه‌، خوایه‌گیان! كێ هه‌یه‌ له‌تۆ به‌ده‌سه‌لاَت تربێ؟ كێ هه‌یه‌ له‌تۆ به‌توانا تربێ؟ كێ هه‌یه‌ له‌تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ؟ كێ هه‌یه‌ له‌تۆ به‌ره‌حم تربێ؟ كێ هه‌یه‌ له‌تۆ باشتر به‌ڵێن به‌جێ بێنێت؟ و خۆیشت فه‌رمووته‌: " يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ " الزمر/53. ئه‌ی ئه‌و عه‌بدانه‌ی زیاده‌ره‌ویتان كردوه‌ و له‌سنووری خۆتان تێپه‌ڕیون، له‌ره‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس و هیوابڕاو مه‌بن، بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت..
پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ت [ صلى الله عليه وسلم ] له‌ زمانی خۆته‌وه‌ بۆمان باس ده‌كات كه‌فه‌رمووته‌: " ئه‌وه‌ی زه‌ننی باشه‌ی به‌من بێ هه‌رواده‌بم بۆی، وله‌هه‌ركوێ یادم بكات له‌ته‌كیام..

ئه‌نه‌سی هاوه‌ڵی خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دیمه‌نێكمان بۆباس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر ێ رۆیشت بۆ سه‌ردانی لاوێكی نه‌خۆش كه‌له‌سه‌ره‌مه‌رگابوو، فه‌رمووی: خۆت چۆن ده‌بینیته‌وه‌؟ عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا ! هیوام به‌ لێبورده‌یی خوایه‌، و له‌گوناهه‌كانیشم ده‌ترسم!! پێغه‌ممه‌ری خوایش فه‌رمووی: له‌كاتی ئاوهادا ئه‌وحاڵه‌ته‌ له‌دڵی هه‌ر ئیماندارێكا هه‌بێ خوای بالاَده‌ست ئۆقره‌یی له‌وه‌ده‌داتێ كه‌لێی ده‌ترسێ، وئه‌وه‌شی هیوایه‌تی پێی ده‌به‌خشێ..
"وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ "؟

 
                 



                                la   penjweny     wargirawa

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-26 16:58:48

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

سڵاوو

دەست خۆش بەڕێزم

کامەران بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-26 17:46:00

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

dast xosh byt barezm
sar kawto byt xwda bt parezyt

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-26 20:32:08

i love islam
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-17
په‌یامه‌كان: 306

Re: موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

thank u my sis for this beautiful subject
God bless you

Kurdzhin
أللهم صلي على حبيبنا محمد (صلى الله عليه و سلم)و على اله و صحبه و سلم
                    muhammed (pbuh)the light of my eyes
                هیوادارم وه‌ک i love islam سوودم پئ گه‌یاندبن
                                  خواتان له‌گه‌ل`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-26 20:52:02

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

dast xosh hawrea xwae gawrea sar fraze dnyau 3yamatt bkat bo am babata jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-30 15:10:14

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: موناجاتی عه‌بدێكی گوناهبار

  دەستان خۆش بۆ پەیامەکانتان.

هاوڕێم نامۆ کامەران بیت.

هاوڕێم ئای لۆ ڤیو ئسلام دەست خۆش.

‌‌هاوڕێم تەحسین ‌‌هەر بژیت.

هاوڕێــــــم لاژە بەهیوای بەختەوەریت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net