❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 22:44:04

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك     
ته‌نها نمونه‌یه‌ك له‌ نه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی

PUKmedia   رێژین كورد   2008-05-17     19:29:03
له‌شیرینه‌ خه‌وی شه‌وێكی به‌هاری ئه‌مساڵدابووم، له‌ناكاو ئازارێكی سه‌خت كه‌وته‌ ناو سكم و ئۆقره‌ی لێ بڕیم بۆیه‌ ناچاری كردم كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م هه‌راسان بكه‌م، زۆر هه‌وڵمدا ململانێ له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌ی ناو سكم بكه‌م به‌ڵام نه‌متوانی ئارام بم!
گه‌یاندمیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر..
دكتۆر ته‌مه‌نی له‌ نێوان 25-30 ساڵاندابوو له‌ ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی دانیشتووه‌، رووی تێكردم و پرسی ناوت چیه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ت چی بوو؟ پاش ئه‌وه‌ كاغه‌زێكی بۆ نووسیم و پێی وتم بچمه‌ تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینم له‌ڕێی میزه‌وه‌ بۆ بكه‌ن.
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه‌، بۆ دكتۆرم هێنایه‌وه‌ تاچاره‌سه‌رم بۆ بنووسێت و جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ ده‌ستنیشان بكات، كاكی دكتۆر پێش ئه‌وه‌ی هیچم پێڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێكی بچووك خه‌ریكه‌ چاره‌سه‌رم بۆ ده‌نووسێت، به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ به‌ڕێز دكتۆر بۆ نایه‌وێت جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌مم پێبڵێت؟ له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌م كه‌وتمه‌ گومان.
پرسیم، دكتۆر نه‌خۆشییه‌كه‌م چیه‌؟.
دكتۆر: فه‌حسه‌كه‌ت زۆر باشه‌ ئه‌م دوو ده‌رزییه‌ وه‌ربگره‌ و له‌ خۆتی بده‌.
پرسیمه‌وه‌: دكتۆر ئه‌ی ئه‌م ئازاره‌ سه‌خته‌ی ناو سكم چییه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ ریخۆڵه‌م ده‌ته‌قێت؟
دكتۆر به‌لالوتێكه‌وه‌ ده‌تگووت قسه‌كردنی پاره‌ی تێده‌چێت وتی "هیچ نیه‌ هه‌ندێك ته‌شه‌نوجاته‌" هه‌ردوو جۆره‌ ده‌رزییه‌كه‌یان لێدام و چووینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ئازاره‌ سه‌خته‌كه‌ رزگارم بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو وه‌ره‌و بڕۆیه‌ی ناو نه‌خۆشخانه‌ كه‌پیس و پۆخڵی و بێسه‌رو به‌ره‌یی ده‌رگاو دیوارو كورسی و ته‌نانه‌ت ته‌والێته‌كه‌ی ته‌نیشت ژووری تاقیگه‌كانیش سه‌رنجیان راكێشام، به‌ به‌راوردكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ساڵانی زۆر پێشوودا دیاربوو هیچ جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌ قه‌ڕه‌وێڵه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌سه‌ردا راده‌كێشن، ده‌ڵێی شه‌قامه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كانی سه‌رده‌می تۆپ و كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدبوو به‌ ئێستاشه‌وه‌.
رۆژ هه‌ڵهات، به‌كارێكی تایبه‌ت به‌خۆم چوومه‌ سلێمانی، له‌گه‌ڵ هاتنی ئێواره‌و تاریكی شه‌و له‌تاو دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئازاره‌ سه‌خته‌كه‌دا دیسان ئۆقره‌م لێبڕاو تا دوای نیوه‌ی شه‌و ململانێم له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌م پێ نه‌كرا، ئه‌مجاره‌ش به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندرامه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ واپێده‌چێت هه‌ندێك له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ باشتربێت له‌وه‌ی دوێنێ شه‌و!
تكایه‌ چاره‌سه‌رم چۆنه‌، نه‌خۆشییه‌كه‌م چیه‌؟
دكتۆر بێ هیچ پشكنینێك: تۆ ریخۆڵه‌ت (ئیلتیهاب) ی كردووه‌و كۆڵۆنت هه‌یه‌، ئه‌م ده‌رزییه‌ بۆ ئازاره‌كه‌ت ده‌نووسم ئه‌م ده‌رمانه‌ش له‌ده‌رمانخانه‌كه‌مان وه‌ربگره‌و له‌ خۆتی بده‌.
كاكی ده‌رمانخانه‌ پێی وتم ده‌رمانه‌كانت لامان ده‌ست ناكه‌ون ئه‌مه‌ش ده‌رزییه‌كه‌.
كاتێك بۆ ده‌رزی لێدان كاك دكتۆر یان یاریده‌ده‌ری دكتۆر پێی وتم: بچۆره‌ سه‌ر ئه‌و قه‌ره‌وێڵه‌یه‌و له‌سه‌رده‌م راكشێ تا ده‌رزییه‌كه‌ت لێبده‌م له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌مویست به‌ده‌مدا بكه‌وم چی نه‌مابوو ده‌مم بچه‌قێته‌ ناو خوێنی وشكبوو و چڵكی كۆن و تازه‌ی سه‌ر به‌رگی قه‌ره‌وێڵه‌كه‌!
ئازارم سره‌وا چركه‌و خوله‌كم ده‌ژمارد تا چ زووتر سه‌ردانی عیاده‌ی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌م تا ئیدی نه‌كه‌ومه‌وه‌ ژێر ده‌ستی هه‌ندێك له‌ به‌ناو پزیشكه‌كانی وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌دیتمن..
كات 4 ی پاش نیوه‌ڕۆیه‌.. چۆنی دكتۆر گیان، فریای حاڵم كه‌وه‌ ئه‌مانه‌ن رووداو و به‌سه‌رهاتی دوو رۆژی رابردووم.
دكتۆر: بچۆ ئه‌م (سۆنار) ه‌م بۆبكه‌.
ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌!
دكتۆر: تۆ گورچیله‌ی لای راستت به‌ردی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها رمڵێكی زۆریشت هه‌یه‌، نه‌خۆشی كۆڵۆنت هه‌یه‌ و ریخۆڵه‌كانت ئلتهابێكی زۆریان كردووه‌، ئه‌م پارێزانه‌ ده‌بێت بكه‌یت، ئه‌م 5 جۆره‌ ده‌رمانانه‌ش به‌كاردێنیت.
پێش ده‌رچوونم به‌ دكتۆرم وت: به‌س نه‌بوو په‌یڕه‌وی پشكنینه‌ خه‌یاڵییه‌ ناڕاسته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیم پشتگوێخست! ده‌نا نه‌ منی نه‌خۆش و نه‌تۆی پزیشك جۆرو هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌مان نه‌ده‌زانی!
ئۆخه‌ی كه‌ ئێستا به‌ته‌واوه‌تی چاك بوومه‌ته‌وه‌، وا من هه‌رچۆنێك بێت رزگارم بوو، به‌ڵام خۆزگه‌ به‌وانه‌ ناخوازم كه‌ ئێستا شه‌وانه‌و له‌ناچارییدا ده‌چنه‌ ژێر ده‌ست و ره‌حمه‌تی ئه‌و پزیشكانه‌ی به‌ناو پزیشكن و به‌لالوت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی جگه‌ له‌خۆیان.
"له‌گه‌ڵ رێزم بۆئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن".

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-18 17:24:38

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

سڵاوو

دەستت خۆش ئامێز گیان 

سەر کەوو ت و بیت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-18 19:38:02

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم به‌خوا ئه‌وه‌ دڵۆپیکه‌ له‌ ده‌ریاییه‌ک
من خۆم به‌و پێیه‌ی ده‌وامم له‌ کۆلیژی پزیشکیه‌ وه‌ نزیکیشه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌زانم چ پۆخڵه‌واتیک هه‌یه‌ به‌ڵآم چی بکه‌ین




ده‌شتی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌شتی (2008-05-18 19:38:51)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-18 19:46:11

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی ئازیز نامۆ گیان سه‌رکه‌وتوبیت،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-18 19:49:23

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: به‌سه‌رهاتی نه‌خۆشێك

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌شتی گیان به‌خوا دکتۆری سلێمانی نه‌خۆش ده‌کوژیت و پاره‌ی کوشتنه‌که‌شی وه‌رده‌گرێت .....سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net