.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئهنالینداموسوڵمان بوونم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی: bashi kotay
ئێستا من خۆم ده‌بینمه‌وه كه موسوڵمان بووم، و هه‌واڵم به مێردهكهیشم دا، و ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی دوور و درێژ تاقی كردمه‌وه‌و ئیمتیحانی كردم، و داوایشی لێ كردم، لهگورِینی ئاینهكهمدا په‌له نه‌كه‌م، و پێی گوتم: ئه‌گه‌ر تۆ موسوڵمان ببیت ژیانت زۆر سه‌خت ده‌بێت، و ئه‌وانه‌ی ئیسلام ناناسن به‌شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه‌ت له‌ته‌كا ده‌كه‌ن، و له‌وكاته‌دا و له‌و جیهانه‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین خه‌ڵكی گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن، و ئه‌گه‌ر موسوڵمانبوونی خۆت رابگه‌یه‌نی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی خۆت له‌گه‌ڵ خێزان و هاوهڵهكانتا له‌كیس بده‌یت، له‌وه ده‌ترسا كه‌ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش منیان نه‌ده‌ناسی، یا ئه‌وانه‌ی له‌مێژه‌وه نهم بینیون، یا ئه‌وانه‌ی كه موهه‌ننه‌د ناناسن و نه‌یان بینیوه، وابزانن ئه‌و زۆری لێكردووم بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببم، منیش پێم گوت: كاتێ من شووم به‌تۆ كرد هێشتا مه‌سیحی بووم، و ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوا نه‌بوینایه‌ته هاوسه‌ر، هه‌روه‌ها پێیشم گوت: ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن ده‌زانن كه من له‌سه‌ر رای خۆم به‌هێزم، و به‌رگریكارێكی راسته‌قینه‌م له‌مافی ئافره‌ت و مرۆڤایه‌تی، و له‌هه‌مان كاتیشا سه‌رسه‌ختم، بهلاَم بییر داخراو نیم، و هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌سه‌رما زاڵ ببێت.. دایك و باوكم ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هه‌وڵیان له‌ته‌كما دا بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆم بگۆرِم بێ سوود بوو..
له‌ویادا برِیارم دا ئه‌گه‌ر - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من برِیارم داوه موسوڵمان بم - هاوه‌ڵه‌كانم یاخێزانهكهم نه‌یانه‌وێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێوه بكه‌ن، با وابێ.. ئاین هه‌ڵبژاردن تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆمه، من شانازی به‌وه‌ده‌كه‌م كه باس و تۆێژینهوهم له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌ت و یه‌هوودیه‌ت و هیندۆسی و بودیی و ئیسلامه‌وه كردووه، و ئه‌م كاره‌ش چه‌ند ساڵێكی خایاندووه،و كاتێكی بێ شومارم له‌خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی رۆحیدا به‌سه‌ر بردووه، تا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م خاڵه، باوهرِبوونم به‌خوا شتێكه هه‌میشه به جیددی گرتوومه، و لهدهربرِینیدا شه‌رمم نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت كاتێكیش كه‌خه‌ڵكی گاڵته‌یان بهمن ده‌كرد چونكه باوهرِم به‌شتێكی نه‌بینراو هه‌یه، پێم ده‌گوتن: سه‌یری ده‌ورو به‌رتان بكه‌ن، چۆن تواناتان نییه باوهرِتان بهبوونێكی به‌رزتر هه‌بێ كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌ورو بهرماندا به‌دیهێناوه؟ ئه‌وانه‌ش كه وه‌ك مۆده‌یه‌ك سه‌یری ئیسلام ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێم: به‌وشێوه نییه كه ئێوه بییری لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئیسلام یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئاینه‌كانی جیهان، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترینیان نه‌بێ، ئێستا یه‌ك له‌چواری خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه موسوڵمانێكه، و ئه‌مه‌ش خێرا ترین ئاینه بۆ بلاَوبوونهوه..
ئاوه‌ها و له كۆتاییدا – له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2003 دا – برِیارم دا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ببمه موسوڵمان، تا بتوانم برِۆم بۆ مه‌ككه بۆ حه‌ج، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌شوێن پرسیاره‌كاندا دهگهرِام، -هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه- لهناوهرِاستی نه‌وه‌ده‌كاندا كتێبم له‌باره‌ی ئاینه جیاجیاكانه‌وه دهكرِِی و ده‌م خوێنده‌وه..وام به‌خه‌یاڵی خۆما ده‌هێنا كه لهوكتێبانهوه وهلاَمهكان به‌ده‌ست دێنم..
یه‌كه‌م جار كه گوێم له‌بانگ بوو:
له‌یادمه له‌رۆژێكی خۆرینی جوانی یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی شوباتی ساڵی 1997دا بوو بۆ یه‌كه‌م جار له قاهیره‌دا بانگی ئیسلامی ببیستم، زه‌نگی كه‌نیسه‌كان لێده‌دران، و بانگوێژهكانیش له‌مناره‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌یانگوت:{ الله ڕكبر}، واته: خوا له‌هه‌موو هێژایهك هێژاتره، كاتێ گوێم لهوبانگهوهبوو، به‌بێ ویستی خۆم فرمێسك بهگۆناكانما ده‌هاته خوار، بێ ئه‌وه‌ی واتاكه‌ی بزانم!! ئه‌وكاته موسوڵمانیش نه‌بووبووم، بهلاَم ئهوبانگه هه‌موو هه‌ستمی بزواند..
كچێك له‌هاوه‌ڵه دێرینه‌كان وخۆشه‌ویسترین دۆستانم ئافره‌تێكی كاسۆلیكی بوو، بۆی گێرِامهوه كه پێش ماوه‌یه‌ك له به‌یرووت لههۆتێلێكدا ده‌بێت، و له‌یه‌كه‌م شه‌وی لوبنانیدا له‌سه‌عات چوار ونیوی به‌یانیدا به‌ده‌نگی بانگی به‌یانییه‌وه خه‌به‌ر ده‌بێته‌وه، ده‌ست ده‌كاته تێرِامان و وردبوونه‌وه له‌واتای وشه‌كان، به‌پله‌یه‌كی وا ئه‌ویش ده‌ست به گریان ده‌كات.
كاتێ قورئان ده‌خوێنمه‌وه زۆر به‌قووڵی له‌ناو ناخ و ده‌روونمدا هه‌ستی پێ ده‌كه‌م، كه ئه‌وه گونجاوترین شته به‌نیسبه‌ت منه‌وه، جوانی وه‌حی قورئانی وام لێده‌كات هه‌ندێ جار بگریم، قورئان به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره بۆ ژیان. هه‌رگیز هیچ كتێبێكی تری ئاینی هه‌ستی نهبزواندووم تا بمكاته گریان..
به‌ساده‌یی بڵێم ئالۆزترین كتێبێك له‌ژیانما خوێندبێتمه‌وه قورئان بووه، تا زیاتر خوێندبێتمه‌وه زیاتر لێی حاڵی بووم، و زیاتر پرسیارم كردووه. قورئان ئیلهامت ده‌كات تازیاتر بزانیت، له‌هه‌ر جارێكا ده‌یخوێنیته‌وه، توێژێكی تری تێگه‌یشتنت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، من له‌وبواره‌دا پسپۆرِ نیم، و هه‌رگیزیش نابم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێكیش له‌ژیانما لێی بخوێنمه‌وه، به‌رده‌وام له‌مه‌ودوایش شتی تری نوێی لێ فێر ده‌بم. پرِه له‌شتی سه‌ر سوورِهێنهر، تا ئێستاش له گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی قورئانیمدا توێژینه‌وه‌ی ئینجیلی به‌رنابا و ته‌وراتم هه‌یه..
وهرگێرِانی واتاكانی قورئان بۆ ئایسیله‌ندی:
به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه كۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵی نوێم به‌ده‌ست هێناوه، له‌وكاته‌دا كه له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت به‌شوێن ماڵپهرِێكی ئایسیله‌ندی ئیسلامی‌دا دهگهرِام{www.islam.is} په‌یوه‌ندیم به نوسهرهكهیهوه كرد، و نامه‌مان له‌ته‌ك یه‌كترا گۆرِییهوه، و له نزیكی سه‌ره‌تای ساڵی 2004 دا راپۆرتێكم بۆ نووسین به‌ناونیشانی: {ئیسلام لهئایسیلهندهدا 2003}، تیایا پێش نیازم كردبوو كه: هه‌رسێكمان خه‌ریكی وهرگێرِانی واتاكانی قورئان بین له‌عه‌ره‌بییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئایسیله‌ندی، چونكه ئه‌ویش به‌عه‌ره‌بی ده‌ئاخافت، ئێمه‌ش ده‌بین به سێ ئایسیله‌ندی موسوڵمان كه كار بۆ وهرگێرِانی واتاكانی قورئان بكه‌ین، بۆ ئه‌وانه‌ی به شوێن تهفسیرێكی باشی ئینگلیزی‌دا دهگهرِێن، له‌راستیدا بیستوومه كه محمد ئه‌سه‌د ته‌رجومه‌یه‌كی باشی هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌م بۆخۆمی به‌ده‌ست بێنم..
گه‌شته‌كه‌م بۆ مالیزیا:
هه‌روه‌ها هاوینی رابوردوو له كوالالهمپووردا ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبم كرِی بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌و شاره له‌باره‌ی كتێبه‌وه بۆ موسوڵمانان ده‌ڵێیت شاری مه‌ككه‌یه، من و میرده‌كه‌م وكورِهكهم مانگێكمان له مالیزیا به‌سه‌ر برد.. ئای ئه‌و ولاَته چه‌ند جوانه!! له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌نیا ولاَتانی عه‌ره‌بیم بینیبوو، بهلاَم ئه‌و ولاَته جیهانێكی ئیسلامی نوێیه له رۆژههلاَتی ئاسیادا، ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر جوانیان هه‌یه، ئه‌م رسته‌یه كه‌مترین وه‌سفێكه له‌باره‌یه‌وه بگوترێت، من هه‌میشه ئه‌وینداری هونه‌ر و بیناسازی ئیسلامی بووم، ناو و ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كانی مالیزیا به عهنتیكهیهكی ئیسلامی ده‌ژمێررێت، ئه‌و ولاَته له‌سایه‌ی حوكمی مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د سه�

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان سوپاس بۆ خوا ڕۆژ بۆ ڕۆژ خه‌ڵک ڕوو له‌ئیسلام ده‌کات ....سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dat xosh kaka mlazm bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas hawrem bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەست خۆش بەڕێزم
کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ پەیامەکانت
نامۆ هاوڕێی ئازیزم....
خۆش بەختی بۆ تۆی خۆشەویست.....
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سه‌ر هێڵ نییه